یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
م.أبوبكر فقێ أحمد
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2013 : 11:11:22
قه‌باره‌ی فۆنت
تیشكێك لە نوری محمدەوە بۆ دڵە تاریكەكان

گومان لەوە دانیە لەوەتی دنیا هەیە ململانێی نێوان حەق و ناحەق هەیە و خەڵكانێكی دڵنە خۆش و توتی ئاسا و هەتا بڵێی بێئاگا ژە هری خۆیان دە ڕێژن بەرامبەر بە خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا تایبەت زەینەبی كچی جەحش و تەڵاق دانی لە لایەن زەیدی كوڕی حاریسەوە وە مارەكردنی بۆخۆی جابۆیە بەئەركی خۆم زانی چەند دێڕێك بخەمە بەردیدی خوێنەرانی بەڕێزبێگومان ئەم قەوانە كۆنە و تازە نیە بەڵام هەرچۆن بێت جێگەی داخە لەووڵاتی موسڵمانان و كەسێكی خۆ بەموسڵمان زان دەم لەشتی وا بكوتێ و دەست بۆبابەتی وا ببات بەبێ‌ زانست كە ئەمە كارەسات و بەڵایەكی گەورەیە چونكە بێ‌ ئەدەبی بەرامبەرخانەوادەو دایكی سەرجەم ئیمانداران هێڵی سورەو بە هیچ شێوەیەك بەزاندنی نیە وە هەڕەشەكراوە لە هەركەسێ لە هەر گەلێ ڕێڕەوی خۆی وون بكات و بەلاڕێدا بڕوات بە هەرحاڵ خۆزگە ئەو كەسانەی دەم لەم باسانە دەدەن هیچ نەبێ هەندێ زانیاریان ببوایە بیان توانیایە ئاشكراتر ڕاكانیان دەرببڕیایە تا زانستیانە وەڵامیان بدرایەتەوە سەرئەنجام یان پەشیمان دەبونەوە یان زیاتر ناخی ڕاستەقینەی خۆیان بۆمیللەت دەرخستایە تا لەولێڵی و ناڕونیەدا نەمانایەتەوە.

بەهەرحاڵ پێم خۆشە چەند خاڵێ‌ لەوبارەیەوە بخەمەڕوو بەهیوای سود لێ وەرگرتنی بۆ هەمووان:

1- ئەركی سەرشانمانە بەرامبەر بەپێغەمبەر و خانەوادەی پاك و بێگەردیان شارەزابین یا خودلانی كەم هیچ گومانێك لامان دروست نەبێت كە ئەمەش كەمترین ئەركی سەرشانمانە.

2- گومان لەوەدانیە هەركەسێك سەرەواوێك شارە زای ژیانی سەروە رمان بێت دەزانێت لە ئەوپەڕی قوەتی گەنجیدا لە تەمەنی25 ساڵیدا ئافرەتێكی تەمەن 40 ساڵ دەهێنێت وەماوەی 25 ساڵ لەگەڵیدا دە ژی كە هیچ گەنجێ‌ بەو شێوەیە زەواج ناكات.

3- هەرچی ژنی هێناوە هەموویان بەچەندین ساڵ لە خۆی گەورە تر بووەو هەشیان بووەچەندین منداڵی لەگەڵ بووە وە لەبەر حیكمەتێكی گەورە مارەی كردووە بۆنمونە هەیان بووە لەبەرسەلامەتی دینی بووە یان لەبەرهەژاری و نەداری بووە كە كەس نەبووە بەخێویان بكات پێغەمبەری خوا قەبوڵی زەحمەت و ئازاریانی كردووە وەچۆتە ژێرئەو ئەركە جا ئەگەر كەسێك ویژدانی هەبێت ئەمە بەشەهامەت و مەردایەتی گەورە دەزانێت نەك بە ئارە زوپە رست.

 4- گومان لەوەدا نیە كەئەم كارانە بەفەرمانی خوا بووە هەموشیان لە جێگەی خۆیدابووە جا بۆیە زیاتر لە چوار  ژن كارێك بووە تایبەت بە پێغەمبەری خوا وەك زۆرشتی تر كە تایبەت بووە بە سەروەرمان لەسەر ئێمە واجب نەبووە یان هەرپێمان ناكرێ‌ وەك بەڕۆژوبوونی چەند ڕۆژە و نە شكاندنی وچەندان شتی تر.

5- مەسئەلەی زەینەبی كچی جەحش بۆ حیكمەتێكی گەورە بووە كە زەیدی كوڕی حاریسە لە ماڵی پێغەمبەر گەورە بوو بوو هەتا عادەت وابوو قانونی (تبنی) باو بوو ئەگەر كەسێك لە ماڵێك گەورە ببوایە دەبو بە كوڕی هەموو بڕیارێكی ئەوخانەوادە دەیگرتەوە زەیدیش بە كوڕی محمد ناسرابوو بۆیە پێغەمبەری خواخۆی زەینەبی بۆ داوا كرد و بۆی هێنا كە سەرەتا زەینەب ڕازی نەبوو وە براكەشی ڕازی نەبوو شووی پێبكات تا خوای گەورە فەرمووی (وما كان لمۆمن ولا مۆمنە إذا قذی الله ورسوله أمرا أن یكون لهم الخیرة من أمرهم ومن یعص الله ورسوله فقد ضل ضلالا مبینا) پاشان ڕازی بوو شوی پێبكات كەسێك تێبگات دەزانێت ئەگەر پێغەمبەری خوا بەتەمای زەینەب بوایە هەرسەرەتا بۆی نە دەهێنا تا دڵنەخۆشێك گومانی وای بۆ دروست نەبوایە بەڵكو پێغەمبەری خوا هەرشتی وای لەخەیاڵدا نەبووە چجای ئەوەی بە زەیدی تەڵاق بدات و خۆی مارەی بكات .

بەڵێ‌ دوای زەواجی زەید و زەینەب نەیان كرا بەیەكەوە چەند جارشكاتی حاڵی خۆی كرد لای پێغەمبەر وە بڕیاری جیابونەوەی دا تا خوای گەورە داوای كرد كە زەید زەینەب بگریتەخۆی وەك دەفەرموێ‌ (أمسك علیك زوجك) بەڵام دوای ئەوەی كە ناگونجێن جیادەبنەوە پاش (عدة) بەسەر چوون خوای گەورە.

بە بڕیاری خۆی مارەی دەكات لە پێغەمبەر بۆحیكمەتێكی زۆر گەورە كە هەڵوە شاندنەوەی عادەتێكی نێو كۆمەڵگەی عەرەب بوو كە لەمە بەدواوە كەس بۆی نیە منداڵی هیچ كەس بكات بەمنداڵی خۆی.

6- بێگومان ئەم كارە زۆر لەسەر دڵی پێغەمبەر قورسبووە چونكە باش دەی زانی دەكەوێتەبەر قسەو قسەڵۆكی دڵنەخۆشانی هەموو زەمانێك بەڵام خوای گەورە پێغەمبەری كردووە بەپێشەنگ دەبێت بە كرداری مامۆستا بێت تا هەموو ناتەواویەكان تەواوبكات.    

7- ئەگەر ‌و‌وردتر بڕوانین بۆ زەواجی پێغەمبەر دەبینین ژن هێنانی سنوردار بووەو لەو ژمارە خێزانەی كە هەیبوە زیاتری بۆ حەڵاڵ نەبووە ئەگەر چی هەمو‌وخێزانە بەڕێزەكانی پێش خۆی بمردنایە خۆشی چەند ساڵ بمایەتەوە وەك خوای گەورە دە فەرموێ‌ (لایحل لك النساء من بعد ولا أن تبدل بهن ولوأعجبك حسنهن) دەپرسم ئایا كام لەئێمە بەم جۆرە زەواجە ڕازیە  بەڵام ئێمە ئەگەر تەمەن ڕێگەبدات دەتوانین وە بۆمان هەیە دەیان ژن و بگرە زیاتریش بهێنین.

كەواتە ئەم قسەو گومانانە لە پای چی وخزمەت بەكێ دەكات لە كۆتایدا دەڵێم خۆزگە خۆمان

بە شتی بە سود و مانادارەوە خەریك بكردایە تابمان توانیایە كەمێك لەئازارو خەمەكانی ئەم میللەتەمان سوك بكردایە نەك ئێمەش ئەوەندەی تر باری سەرشانیان قورس بكەین وە ڕۆحیان زەحمەت بدەین.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (88)ی پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە.