یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
حەسەن عەبدوڵڵا
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2013 : 10:29:22
قه‌باره‌ی فۆنت
تەنها ئایەتێك لەبری هەزاران كامێرای چاودێری

هەر كاتێك لە ماڵ دەردەچین دیمەنێك سەرنجمان بۆ لای خۆی ڕادەكێشێ‌ ئەویش دانانی رێژەیەكی زۆری كامێرای چاودێرییە بەشێوەیەك, كە بوە بەدیاردە‌و مۆدێل بۆ هەر لایەك هەنگاو بنێی بێگومان تۆ لەژێر گرتەی كامێرایەكی چاودێری دای...

خۆ ئەگەر پرسیار لە هەر كەسێك بكرێ‌ لە بارەی هۆكاری بو‌ونی ئەو هەموو كامێرای چاودێری یەوە زۆر بە ئاسانی وەڵام دەداتەوە, كە بۆ چاودێری كردنی جوڵەی خەڵكە بۆ ئەوەی بزانرێ‌ كێ‌ كارێكی نابەجێ‌ دەكات؟ لەدزین‌و تێكدان‌و پشێوی‌و لادان لەیاسا‌و تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگا، بێگومان ئەوەش بۆ ڕێكخستن‌و پارێزگاری كردن لە ڕەوتی ژیان كارێكی باش, بەڵكو پێویستە بەڵام بونی ئەو هەموو ڕێژەی كامێرای چاودێری ئاماژەیەكی زەقە بۆ بۆشایی پەروەردەیی لەلایەن تاك‌و كۆی ناو كۆمەڵگا, ئەو كاتەی كەسەكان بە پەروەردەیەكی دیندارانە گۆش دەكران كۆمەڵگا لە ئاستێكی نمونەیی دابو‌و لە هەموو ڕویەكەوە خەڵكانێكی دەست پاك مرۆڤانێكی سەر ڕاست‌و كردە چاك تاكەكان دو‌ور بو‌ون لە دزی‌و گزی هەمو‌ویان هەنگاویان دەبڕی بەرەو بەرزی، كوا قۆڵ بڕین باوی هەبو؟ لە كام شوێندا متمانە بونی نەبو‌و؟ هەست كردن بە لێپرسراوی لەناخی هەمویاندا چەكەرەی دەدا لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ پەر‌وَش كردنی خۆشەویستی هەوڵیان دەدا..

ئەوسا تەنها لە ترسی خودا (جل جلاله) دەستیان نەدەچو‌وە پێشێلكردن‌و خواردنی مافی خەڵك، تەنها بۆ ڕەزامەندی خوداش دەستی سۆز‌و هاوكارییان بۆ یەكتری دریژ دەكرد!!

ئەوان كاتێك چاكەخوازانە كاریان دەكرد ئارامیان بۆ گێتی بڵاو دەكرد، گوڵ ئاسا ژیانیان بۆن خۆش دەكرد نەك بەهۆی چاودێری مرۆڤێك یان كامێڕایەكەوە بوبێت, بەڵكو تەنها لە لەدەرەنجامی تێگەیشتن‌و پەروەردەبون بو‌و لەژێر تیشك‌و ڕۆشنایی ئایەتی (إِنَّ الڵّهَ كَانَ عَڵیْكُمْ رَقِیبًا) ...

ئەم ئایەتە بوو كۆمەڵگایەكی نمونەیی دروست كرد, كە هاوتای نەبوو نەوەیەكی پەروەردە كرد, كە هاوشێوەی نەبوو ئەو ئایەتە بوو وای لە گەنج دەكرد ڕووەو تاوان هەنگاو نەنێت وای لە دەسەڵاتدار دەكرد پێ‌ لەژێر دەستەكانی نەنێت, وای لە تاك‌و كۆ دەكرد هیچ كەس بۆ هەڵە‌و هەڵەشەیی پاڵ نەنێت, وای كە گەورە‌و ڕێزدارە ئەو كەسەی بەو ئایەتە گۆش دەكرێ‌, وای كە هۆشمەندە ئەو مرۆڤەی بەو تیشكە ڕێگای ژیان دەگرێ‌ چەند خۆشەویستە ئەو مرۆڤەی بەو پیتانە ئێستا‌و داهاتوی بنیات بنێ‌.

سەرنج بدەن دایكێك دەیەوێ,‌ كە ئاو بخاتە ناو شیر‌و ماستەكەی پێ‌ زیاد بكات‌و خەڵكیش فریو بدات كەچی كچە هۆشمەندەكەی دێتە گۆ‌و دەڵێ‌: دایەگیان مەگەر نەتبیستوە, كە پێشەوا عومەر ئەو كارەی یاساغ كردوە؟؟؟, ئەویش دەڵێ‌: دەی خۆ عومەر ئاگای لێ‌ نیە!!, كچەكەش پێی دەڵێ‌: ئەگەر عومەریش ئاگای لێ‌ نەبێت خۆ خودای عومەر ئاگای لێیە!!!, ئیستا كۆمەڵگای مرۆڤایەتی چەندە پێویستی بەو پەروەردەیە هەیە،ئێستا گۆی زەوی چەندە ئاتاجی ئەو بیركردنەوەیە؟؟

دەرونی خەڵك خاڵی كرا لەو پەروەردە رەببانییە بۆیە لە هەر كوچەو كۆڵانێكدا هەنگاو بنێی كامێرایەكی چاودێری هاوڕێی تۆیە، بەڵام هەرگیز كامێراكان نابنە جێگرەوەی ئەو بەشە ئایەتەی, كە باسمان كرد، بۆیە كەسانی هەلپەرست كاتێك ئەزانن كامێراكان وزەیان لێ‌ بڕا ئیتر هەل لە دەست نادەن‌و كاری خراپەكاری خۆیان ئەنجام دەدەن.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (95)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە.