سوپاس بۆ خوایه كه توانای بی ئه‌ندازه‌یه‌و ،خاوه‌ن دانایی به‌رزو باڵایه "صه‌لات و سه‌لام له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر بێ هه‌رچه‌ند ناوی ئه‌برێ و یادی به‌رز ڕاده‌گیرێ له سه‌رانسه‌ری دنیا ،وه له سه‌ر خانه‌واده‌ی به‌رزو به‌ڕێزی و"وه له سه‌ر هاوه‌ڵانی جوامێر‌و خانه‌دانی و ، شوێنكه‌وتوان و شوێنكه‌وتوانیان به چاكه تا ڕۆژی دوایی بێشك خوا ئێمه‌ی ئاده‌میزادی بێسودو بێئه‌نجام دروست نه‌كردووه باس و یادی نه‌خستوینه‌ته كه‌ناره‌وه چاوی لێنه‌پۆشیوین وده‌سبه‌رداری ڕاگه‌یاندنی قورئان و نه‌بووه ،دروستی كردوین تا بیناسین و بیپه‌رستین ،فه‌رمانی پێكردوین به‌تاك و ته‌نیای بزانین و گوێڕایه‌ڵی بین ،ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌و دلیل سه‌لماوه ده‌نگوباس و به‌ڵێنه‌كانی خودا ڕاستن و حوكمه‌كانی داد په‌روه‌رانه‌ن زۆر گرنگه كه بیرێك له خۆمان بكه‌ینه‌وه وتۆڵه‌ی كه‌مته‌رخه‌می ته‌مه‌نی ڕابردومان بكه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئاكامی مه‌رگمان بێت ،نه‌چین وه‌ك ئه‌وانه بین كه خودایان له بیر كردوو خواش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه ،ئه‌وانه له ڕێ لاده‌رن هه‌مومان بگه‌ڕێنه‌وه لای خودا‌و تۆبه بكه‌ین و په‌شیمان ببینه‌وه، ،به‌شكو گشتمان له سزای دوا ڕۆژ ڕزگار بین پێش هه‌موو شتێك جه‌ژنتان پیرۆز بێت ، خوا خێر‌و هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كانتان قبوڵ بكات ،ڕه‌نجتان به زایه نه‌ڕوا ،له گوناهه‌كانتان خۆش بێ ،ئاسوده‌یی و خۆشی و خۆشه‌ویستی و گه‌شی و شادیتان له جه‌ژنه‌دا زیاتر بكات . جه‌ژنه‌كان له ئاینی خۆماندا (ئاینی ئیسلام )بۆ به هێزكردنی گورزه‌ی خۆشه‌ویستی و ، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی دڵسۆزی و دۆستایه‌تی و ،قایم كردنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و دانراوه بۆیه له دروشمه‌كانی جه‌ژن خۆڕازاندنه‌وه یه به به‌رگ و پۆشاك و ،دڵخۆشكردنی ماڵ و منداڵه به‌دیاری و به خشش و ڕابواردن و یاری حه‌ڵال و شیاو ،گۆڕینه‌وه‌ی پیرۆزبایی یه له نێوان خزمان و خوێشان و دۆستان ، هه‌ر دیمه‌نێكی تری خۆشه‌ویستی و ڕوو خۆشی و شادی یه له‌ونێوه‌نده‌دا مه‌ردوم ناتوانێ له خۆشی و شادی جه‌ژندا بێت به بێ خۆشه‌ویستی، له خۆشه‌ویستیدا به یه‌كگه‌یشتن ده‌بێ خزمایه‌تی تان و پۆ داده‌كوتێ ،به ته‌نگی یه‌كتره‌وه بون به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ ،هاوكاری به‌دیدێ ،خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندی یه مرۆڤایه‌تی یه كان ده‌پارێزێ ،ته‌بایی و برایه‌تی قایم و مه‌حكه‌م ده‌كات ،جه‌ژنی ئێمه‌ی موسوڵمانان ،گه‌ر خۆشه‌ویستی تیا بێته دی خه‌مۆكی ده‌ڵته‌نگی له ده‌رونا نامێنێ ، چونكه مرۆڤ گیانێكه هه‌میشه به‌رزو بڵند ده‌بێ ،عه‌قڵێكه ده‌زانێ فێر ده‌بێ ،ناخ ودڵێكه حه‌ز پێده‌كاو خۆشی ده‌وێ ،جه‌سته‌یه‌كه ده‌جوڵێ و ده‌بزوێ . خۆشه‌ویستی ئاره‌زوو هه‌ست وهه‌ڵسوكه‌وت و جاڕدانه، خۆشه‌ویستی هه‌ستێكی سروشتی مرۆڤانه‌و مه‌ردانه‌یه ،پاكی و سینه سافی له قین وغه‌ره‌زوفێڵ ئاشكرای ده‌كاو ده‌ری ده‌خا ،با هه‌میشه بپاڕێینه‌وه بڵێین خوایه لیمان خۆشببه‌و هه‌روا له برایانه‌یشمان كه پێشمان كه‌وتون له موسوڵمان بوناو ،كینه‌و به خیلی مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی باوڕیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوایه ،خوایه تۆ میهره‌بان و به ڕه‌حمی ئیبنولقه‌ییم ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر نه‌رم و نیانی و چێژی نه‌بوایه هیچ كه‌س خۆشه‌ویستی به ئاوات نه‌ده‌خواست ) به‌سه بۆ پله‌ی خۆشه‌ویستی كه به‌ڕاستی هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ده‌كا خۆشه‌ویست بێت ،نایه‌وێت بێزراو بێت ، قسه‌كردن له سه‌ر خۆشه‌ویستی جوان درێژ‌و فراوان و به‌رینه ،خه‌مو خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌و داخ و مه‌ینه‌تیمان له گه‌ڵ زۆری و سه‌ختی گرانیان ناكرێ ببن به كۆسپ له ڕێی قسه‌كردن له سه‌ر خۆشه‌ویستی و ڕاگه‌یاندنی خۆشه‌ویستی و ئاشكراكردنی خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تی . ئه‌گه‌ر له ڕۆژی جه‌ژندا قسه له سه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌كرێ ،ئه‌ی كه‌ی قسه‌ی له سه‌ر ئه‌كرێ ؟ ئاخۆ جه‌ژن هه‌ر خۆشه‌ویستی نیه ؟ئایا خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه جه‌ژنێك نیه هه‌موو ساتێك دوباره ده‌بێته‌وه ؟ هیچ ئاینێك نیه وه‌ك ئاینی ئیسلام شوێنكه‌وتوانی هانبدات له سه‌ر خۆشه‌ویستی یه‌كتر خۆشویستن و دڵسۆزی ،به‌س له نامه‌ی خوادا زیاتر له هه‌شتا جار وشه‌ی حه‌زو خۆشه‌ویستی هاتووه ،به‌ڵكو به‌ڕاستی له دانایی و حیكمه‌تی ئاینه‌كه‌مان و نه‌رم و نیانی ئامۆژگارییه‌كانیه‌تی كه فه‌رمانی پێداوین جاڕی خۆشه‌ویستی بده‌ین و نه ی‌شارینه‌وه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی :كاتێ پیاوێ براده‌رێكی خۆی خۆش‌ویست با ئاگاداری بكا كه خۆشی ده‌وێ .كتێبه‌كانی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ باس ئه‌كه ن پێغه‌مبه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌یشتنی به مه‌دینه كاتێك به كۆچه‌ری ته‌شریفی برده ئه‌وێ وتارێكی له سه‌ر خۆشه‌ویستی فه‌رموو فه‌رموی :ئه‌وانه‌تان خۆشبوێ كه خوا خۆشی لێیان دێ ،له گشت دڵێكتانه‌وه خواتان خۆشبوێ له كه‌لام و یادی خوا وه‌ڕه‌س مه‌بن هه‌ستی خۆشه‌ویستی ڕاستگۆیانه، لای مرۆڤ بایه خێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه ،هه‌موو ئه‌وشتانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌ستی پێده‌كاو ده‌یبینێ و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی و خزمایه‌تیو ئاشنایه‌تی له گه‌ڵیان هه‌یه ،هه‌ر له خۆشویستنی په‌روه‌ردگاری و پێغه‌مبه‌رو ئاین و بیروباوه‌ڕی،بگره تا خۆشویستنی خۆی و دایك و باوك و منداڵه‌كانی و براو خوشكه‌كانی وهاوه‌ڵه‌كانی و خۆشویستنی خه‌ڵكی به‌گشتی و، نشیتمانی و هه‌رچی هه‌یه ، خۆشویستنی ئه‌وشتانه‌ی خوا دروستی كردوون له‌م ژیانی دنیایه‌دا و بڵاوی كردونه‌ته‌وه به هه‌ر چوار لایدا له سرورشتی پاك وبونه‌وه‌رانی وشك و جوڵاوو به جوانی ره‌نگ و بۆن و دیمه‌ن و قه‌شه‌نگییانه‌وه به‌رزترین و گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی خودایه ،كه نیعمه‌تی بون و كۆمه‌كی كردن و ڕێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان و ژیری و شادومانی به‌خشیوه ،له پاش خۆشه‌ویستی خودا خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویست حه‌زره‌تی محمد المصطفی دێ ،كه وسیله‌و هۆكاری هه‌موو بونه‌وه‌ره بۆ نزیك بونه‌وه له خودا ،خودا له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕێنونی به‌شه‌ریه‌تی كرد ،خۆشه‌ویستی خودا واته نوێژمان خواپه‌رسی و قوربانی و ژیان و مردنمان هه‌ر بۆ خوایه ،خودا شیاوی ئه‌وه‌یه به‌نده‌كانی خۆیان له بێفه‌رمانی بپارێزن و ئه‌ویش شایه‌نی ئه‌وه‌یه له گوناهیان خۆشببێ ،خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر واته ئه‌و پێشه‌نگ و ڕابه‌رو پێشه‌واو خۆشه‌ویست و تكاكارمانه كل مصاب بعده جلل له ئه‌نه‌سه‌وه خوای لێڕازیبێت ده‌گێڕنه‌وه فه‌رمووی :عاره‌بێكی ده‌شته‌كی له پێغه‌مبه‌ری پرسی كه‌ی قیامه‌ته ؟ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی باشه چیت بۆ ئاماده كردووه ؟گوتی وه‌نه‌بێ له نوێژ‌و ڕۆژو خێر‌و صه‌ده‌قه زۆرم ئاماده كردبێ بۆی،به‌ڵام ده‌ستمایه‌ی ده‌ستم ئه‌وه‌یه كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودام خۆش ئه‌وێ فه‌رمووی ده تۆ له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌بی كه خۆشت ده‌وێن .له ڕیوایه‌تیكدا فه‌رموو :پیاو له قیامه‌تدا له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خۆیدا ده‌بێ . ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێ :نه‌مدی موسوڵمانان خۆشحال بوبن به‌شتێك له دوای ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ی خۆشحاڵیان به‌م فه‌رمایشته‌ی پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ،تام و شیرینی باوه‌ڕ ناچێژی تاوه‌كو خودا‌و پێغه‌مبه‌ری خودات له هه‌موو شتێ له لا خۆشه‌ویستر نه‌بێ،په‌وه‌ردگارمان به نیعمه‌تی خۆی پێیگه‌یاندوین ،به قودره‌ت و توانای وێنه‌ی كێشاوین ،ڕزق و ڕۆزی داوین ،به نه‌رم و نیانی دانایی خۆی كاروبارمانی ڕێكخستووه ،خۆشه‌ویستی خوا ئه‌و پایه‌یه كێبڕكێكاران كێبڕكێی له سه‌ر ده‌كه‌ن به‌نده‌كانی قۆڵی لێهه‌ڵده‌ماڵن و به خێرایی به‌ره‌و خۆشه‌ویستی خوا ده‌ڕۆن ،خواناسان به سروه‌ی شه‌وانی هێمنی باوه‌شین ده‌كه‌ن ،خۆشه‌ویستی خوا خۆراكی دڵانه ڕوون كه‌ره‌وه‌ی چاوانه ،ئه‌و ژیانه‌یه هه‌ركه‌س له ده‌ستی بدا ئه‌وه له كۆمه‌ڵی مردووانه ،ئه‌و ڕۆشنایی یه یه هه‌ركه‌س ونی كا ئه‌وه له ده‌ریایی تاریكیدایه ئه‌و ده‌رمانه‌یه هه‌ركه‌س بزری كا ئه‌وه هه‌موو ده‌ردێك له دڵیدا ده‌مێنێته‌وه ئه‌و خۆشی یه بێ پایانه‌یه هه‌ركه‌س به ده‌ستی نه‌هێنێ هه‌موو ژیان و بونی خه‌م خه‌فه‌ت و سوێ یه ، له نیشانه‌كانی خۆشه‌ویستی خودا:ده‌بێ شادمان و دڵخۆش بی به ڕاز‌و نیاز له گه‌ڵ كردنی،په‌نا هه‌ر به ئه‌و بگری شادبی به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی و هه‌مو ئه‌وشتانه‌ت خۆشبوێ كه خوا خۆشی ده‌وێن ،له سۆز‌و میهره‌بانی خودای گه‌وره‌یه كه خۆشی ده‌وێین و حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌كا بۆ لای و ئه‌یه‌وێ لێمان خۆشبوێ خوا چاكه‌كارانی خۆشه‌وێ ،تۆبه‌كارانی خۆشه‌وێ پاك و خاوێنه‌كانی خۆشه‌وێ ، به ته‌قواكانی خۆشه‌وێ ، خودا له‌و كه‌سانه خۆشی دێ كه له گوناه په‌شیمانن ده‌یانه‌وێ پاك و خاوێن بژین و له بێفه‌رمانی خوا خۆیان ده‌پارێزن له پاش خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌و شته خۆشه‌ویستانه دێ كه خودا خه‌ڵكی له سه‌ر دروست كردووه ،ئه‌ویش بازنه‌یه‌كی فراوانه له لای ئێمه‌ی موسوڵمانان له‌وانه خۆشویستنی دایك و باوك و منداڵ و خێزان و خه‌ڵك و تایه‌فه‌و خزم و كه‌س وكارو غریب و نیشتمان و موڵك وشتومه‌ك و ،گشت خۆشه‌ویسته‌كانی تر .به‌ڵام بازنه‌ی ڕق و قین نه‌ویستن ترنجاوه ته‌نها له شه‌یتان و ناحه‌زانی دین و ئه‌وانه‌ی دوژمنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خودان . مێژووی ژیانی ئازیزمان وێنه‌یه‌كی جوانی خۆشه‌ویستی نێوان پێغه‌مبه‌رو خێزانه‌كانی تۆماركردووه ،كه نمونه‌ی باڵان له خۆشه‌ویستی نێوان ژن ومێردو خێزان . خۆشه‌ویستی پێویستی یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌ربۆیه خوای گه‌وره مننه‌تێكی گه‌وره ده‌كا به‌سه‌ر ئیماندارانا به‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خستۆته نێوانیان و ،به خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌ژمارده‌كا ده‌فه‌رموێ :ئه‌وانه‌ی باوڕیان هه‌یه ئاكار چاكن خوا ده‌یانكاته خۆشه‌ویست خۆشه‌ویستی ژیان لێوان لێو ده‌كا له خۆشی و شادی و،ده‌یگوازێته‌وه بۆ كه‌شێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری وجوانی وخۆشنودی مه‌زنی كامه‌رانی به به‌ر گیان و ڕۆح‌دا ده‌كات له بازنه‌ی فراوانی خۆشه‌ویستی یه خۆشویستنی تایبه‌ته له گه‌ڵ سۆز‌و دڵنه‌رمی به‌رانبه‌ر هه‌تیوان و نه‌داران و بێوه‌ژنه‌كان وچینه لاوازه‌كان و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و په‌رۆشی زیاتر هه‌یه ،له هه‌موو خاوه‌ن جه‌رگێكی ته‌ڕ . موسوڵمان ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵانشی خۆشه‌وێ و به سۆز‌و به‌زیی یه بۆیان و چاكه‌یان له گه‌ڵ ده‌كا هه‌روه‌ها موسوڵمان شتی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه و دیمه‌ن و شوێنی خۆشی خۆشده‌وێ .چێژی لێ وه‌رده‌گرێ ئه‌ی به‌نی ئاده‌م هه‌ركات ده‌چن بۆ نوێژ كردن جلكی جوان ده‌به‌ر بكه‌ن ئاژه‌ڵ و ڕه‌شه‌وڵاخ و وشتریش زینه‌ت و جوانیشیان تێدایه بۆتان كه له له‌وه‌ڕگا ئه‌یانهێننه‌وه بۆ ماڵ وله ماڵه‌وه ده‌ریان ئه‌كه‌ن بۆ له وه‌ڕگا عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود خوای لێ ڕازی بێت فه‌رمووی :پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی :ئه‌وه‌ی به‌قه‌ی تۆسقاڵێ ده‌عیه‌و ده‌مار له دڵیا بێت ناچێته به‌هه‌شت پیاوێكیش گوتی :قوربان پیاوی وا هه‌یه حه‌ز ده‌كا به‌رگی جوان بێ ،پێڵاوی كه‌شخه بێ ،ئه‌ی ئه‌وه حاڵی چۆنه ؟فه‌رمووی ئه‌وه قه‌یدی نیه به‌ر فیزو ده‌مار ناكه‌وێ ،ئه‌وه جوانی خۆشه‌ویستییه ،،ئه‌ویش قه‌یدی نیه ،چونكه خودا بۆ خۆی جوانه حه‌زیشی له جوانی یه . سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی زێد‌و وڵات و په‌یوه‌ست بوون پێیانه‌وه فه‌رمایشته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌رهه‌ق به مه‌كه-خوا ڕێزی زیاتری بداتێ -مان به‌سه فه رمووی :سوێند به‌خوا تۆ خۆشه‌ویسترین شوێنی لای خودا ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌كرامایه لێت ده‌رنه‌ده‌چوم . كه چووه مه‌دینه فه‌رموی :خودایه مه‌دینه‌مان لا خۆشه‌ویست كه هه روه‌ك مه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویست كردبووین جه‌نگیش له پێناوی نیشتماندا جه‌نگه له ڕێگه‌ی خوادا خوا له باسی كۆمه‌ڵێ له به‌نی ئیسرائیلییه‌كانه‌وه فه‌رموویه :چۆن له پێناوی ڕه‌زای خوا ناجه‌نگین له كاتێكا كه ئێمه له خانوو به‌ره‌و جێ‌وڕێی خۆمان ده‌ركراوین و ،له ماڵ وسامان و مناڵمان دور خراوینه‌ته‌وه . ،ئه‌مه چه‌ند پارچه مروارییه‌ك بوو له حه‌زوو خۆشویستن ،مه‌ردم كه یه‌كتریان خۆش‌ویست به‌یه‌كده‌گه‌ن و په‌یوه‌ندییان ده‌بێ ،كه په‌یوه‌ندییان هه‌بوو هاوكاری یه‌كده‌بن ،كه هاوكاری یه‌كبوون كاری زیاتر ده‌كه‌ن ،كه كاریان كرد وڵات ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه ،كه وڵاتیان ئاوه‌دان كرده‌وه خوا به‌ره‌كه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێ ،خۆشی ته‌واو به‌دوای خۆشه‌ویستی ته‌واودا دێ ،ئه‌وكه‌سه چێژی گه‌وره له شت وه‌رده‌گرێ كه‌له هه‌موو كه‌س زیاتر خۆشی بوێ ،هه‌ركه‌س بێخه‌وشی و بێ كه‌م و كوڕی ده‌وێ با ده‌رونی له سه‌ر خۆشویستنی خه‌ڵك و و دڵ ڕاگرتنیان و په‌رۆشی بۆیان و سۆز‌و نه‌رمو نیانی به‌رامبه‌ریان ڕابێنێ ،خه‌ڵكی له ته‌نها نه‌فسێك دروستكراون ،مادام خه‌ڵكی له یه‌ك كه‌س كه‌وتونه‌ته‌وه خوا هه‌موو له نێر‌و مێیه‌ك دروست كردووه پێویسته له‌سه‌ریان یه‌كیان خۆشبوێ و دڵسۆزبن بۆ یه‌ك هه‌ركات ئاده‌میزاد ده‌رونی ڕقاوی و له خۆبای خۆی توند گرت و شوێن ده‌رونی ژیر‌و هۆشیاری كه‌وت ئه‌وكات هه‌موو خه‌ڵكی له‌لای وه‌ك برای خۆشه‌ویست ده‌بن. وتراوه (ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه یه‌كیان خۆشبوێ به خۆشه‌ویستی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ یه‌كتر كرد پێویستیان به دادپه‌روه‌ری نابێت چون داد په‌روه‌ری جێگره‌وه‌ی خۆشه‌ویستی یه كه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بوو پێویستمان پێی ده‌بێ ) ،خۆشه‌ویستی ڕاستگۆیانه تاڵی شیرین ده‌كا لێڵی ڕوون ده‌كا زیندان ده‌كا به باخچه، خۆشه‌ویستی ئاسن نه‌رم ده‌كا ،به‌رد ده‌توێنێته‌وه ،هه‌ر به خۆشه‌ویستی نه‌هامه‌تی ده‌بێ به هات ،به‌ڵا ده‌بێ به خه‌ڵات له ئاینه‌كه‌ماندا چه‌ند ئامۆژگاری و ڕێنمایی گه‌لێك هه‌ن ،خۆشه‌ویستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و فراوان و ئاسانی ده‌كه‌ن و، ئاراسته‌ت ده‌كه‌ن بۆ ڕه‌وشت و ڕێباز‌و ڕفتار گه‌لێك كه خۆشه‌ویستی له دڵ و ده‌روندا ده‌ڕوێنن ، له‌و ئامۆژگاریانه حه‌زره‌ت صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی :دیاری بده‌ن به‌یه‌ك و تا یه‌كترتان خۆشبوێ .وه‌فه‌رموویه :ئه‌وه‌ی پێی بگوترێ چاكه به‌كه‌می مه‌زانه و به‌سوك مه‌یگره ،با ئه‌وه‌یش بێ كه به‌ڕوویه‌كی خۆش و گه‌شه‌وه بگه‌ی به براده‌ری خۆت،وه‌فه‌رمویه .زه‌رده‌خه‌نه‌ت به ڕووی برای موسوڵمانتدا چاكه‌یه پیرۆزبای له یه‌كردن له كاتی دڵخۆشی و شادی و موژده‌دان به هه‌واڵی خۆش و به‌سه‌ركردنه‌وه‌و دیده‌نی یه‌كتر به شێكن له‌و ئامۆژئاریانه ،له فه‌رمووده‌دا هاتووه :پیاوێك ده‌چێ بۆ گوندێ بۆ دیده‌نی براده‌رێكی خۆی ،خودا فریشته‌ێی ده‌نێرێته سه‌ر ڕێگه‌كه‌ی ،كه ده‌گاته لای پێی ده‌فه‌رموێ :بۆ كوێ ده‌چیت ؟ده‌ڵێ ده‌چم بۆ لای براده‌رێكم له‌م گونده‌یه .فریشته‌كه ده‌فه‌رموێ :ئایا هیچ نیازێكت پێی هه‌یه ؟ده‌ڵێ : خه‌یر ،ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ساخ له به‌ر خاتری ڕه‌زای خوای گه‌وره ئه‌وم خۆش ده‌وێ،ده‌فه‌رموێ :ده من فرستاده‌ی خوام ،منی ناردووه بۆ لای تۆ كه پێت بڵێم :كه خودا‌ش تۆی خۆش ده‌وێ ،چونكه تۆ ئه‌وت له به‌ر خودا خۆش ده‌وێ سه‌ردانی نه‌خۆش و به‌ڕێكردنی ته‌رم بۆ گۆڕستان و ئاشكرا كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی سڵاو ئه‌مانه‌ش به‌شێكی تری ئامۆژئارییه‌كانه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ :به‌و كه‌سه‌ی كه گیانی منی وا له ده‌ستا تا باوه‌ڕو ئیمان نه‌هێنن ناچنه به هه‌شته‌وه ،وه باوه‌ڕی ته‌واویش ناهێنن هه‌تا یه‌كتریتان له‌به‌ر ڕه‌زای خوا خۆش نه‌وێ ،جا كه‌وای لێهات با ئه‌و شته‌ی كه كردنه‌كه‌ی ده‌بێ به هۆی خۆشه‌ویستی یه‌كتری پێتان بڵێم ؟سڵاو له ناو خۆتانا په‌خش و بڵاوبكه‌نه‌وه . ڕزگاركردنی موسوڵمان له مه‌ینه‌تیه‌كانی دنیا و قوتاركردنی له ته‌نگانه‌و پۆشینی عه‌یب و نه‌نگی یه كانی و ،مشور خواردن و به جێگه‌یاندنی كاری برای ئاینی ،چون به‌ده‌نگیانه‌وه به‌شێكی ترن له ڕاسپارده‌كان نه‌مانی خۆشه‌ویستی شتێكی مه‌ترسیداره مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه بۆ پله‌ی ئاژه‌ڵ كه ته‌نها حه‌زوو ویست و خۆپه‌رستی و داوا‌و پێویستی یه‌كانی ده‌یجوڵێنێ ،هه‌ڵه‌یه‌كی ناقۆڵای گه‌وره‌و كارێكی ناشیرین و ناپه‌سه‌ندی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سه‌رده‌مه،به‌ستنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی یه به واتا‌و ماناكانی به‌دڕه‌وشتی و بێڕه‌وشتی وبه زنجیره فیلمی داڕوخاو گۆرانی تاوانباری و نواندنی ئابڕوبه‌رانه‌و په‌یوه‌ندی نه‌شیاو حه‌رام ، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سه‌رده‌مه :خۆشه‌ویستیان ناشیرین كردووه‌و شێواندویانه و به وێنه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كی تاوانباری كورت دیاری كردووه و ،نیشانی داوه خۆشه‌ویستییه‌ك كه ڕاگه‌یاندنێكی داڕماو ئه‌یهێنێ و ئه‌یبا وده‌یجوێ ،په‌نا ده‌گرم به‌خوا ئه‌گه‌ر ئیسلام به گژ ویست و حه‌زو سروشتی مرۆڤدا بچێت و دژی بوه‌ستێ یان سه‌ركوتی بكا ،وه‌لێ ڕێكیده‌خاو پاڵفته‌و خاوێنی ده‌كاو به ڕێی باش وخۆش و به‌سودو دڵخۆشبوندا ده‌یبا ،نه‌گبه‌تی بێ ئابڕویی یه گه‌ر له عه‌قڵی منداڵ و گه‌نج دا ئه‌و بڕوێنین ،كه خۆشه‌ویستی جگه له په‌وه‌ندییه‌كی نه‌شیاو حه‌رام و ده‌ستخه‌ڕۆكه‌رو درۆیه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر نه‌بێ هیچی تر نیه . جا پێویسته جه‌ژنه پیرۆزه له یه‌ك بكه‌ین ،نێوانی خۆمان باش بكه‌ین ،به ئاشكرا سڵاو له یه ك بكه‌ین و،دیاری به یه‌ك بده‌ین ویه‌كترمان خۆش بوێ ،گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكه ی‌ن، جه‌ژن و شادی و خۆشی وخۆشه‌ویستی یه ،هه‌ركه‌س حه‌زده‌كا خه‌ڵك بیبه‌خشێ با خه‌ڵك ببه‌خشێ ،هه‌ركه‌س خۆی ویست ،ئه‌وكاته زیاتر خه‌ڵك ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه ، دۆستایه‌تی نیشانه‌ی ڕه‌وشت جوانی یه ،لێ تۆقینش هێمایه بۆ به‌د ڕه‌وشتی . جه‌ژن نۆشی گیانی ئه‌و هه‌بووه بێت كه خۆشی ده‌خاته سه‌ر لێوی نه‌دارێك ،نۆشی ئه‌و خێرومه‌نده بێت كه به‌ته‌نگی بێوه‌ژنێك هه‌ژارێك نازدارێك وه دێ ،له‌شساغێك كه سه‌ردانی نه‌خۆشێك ده‌كا ،خزمێك كه خزمێكی به سه‌ر ده‌كاته‌وه .خۆشخاڵ نابێت به جه‌ژن كه‌سێك له دایك و باوكی یاخی بێ به قسه‌یان نه‌كاو ڕه‌زامه‌ندیانی له ده‌ست داوه له و ڕۆژه موباره‌كه‌دا . خۆشحاڵ نابێ به جه‌ژن كه‌سێك به خیلی به ماڵی خه‌ڵك ده‌با ،جه‌ژن بۆ ده‌ست پیس و فێڵبازێك نیه كه هه‌وڵی تێكدانی نێوانی خه‌ڵك ده‌دا ،چۆن دڵی به جه‌ژن خۆش ده‌بێ كه‌سێك ماڵی له ڕابواردنی حه‌رام و داوێن پیسی دا له كیس ده‌دا ، ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نها به‌ڕواڵه‌ت جه‌ژنیانه ،به‌شیان له جه‌ژن ته‌نها ته‌ڵه وكۆت و وداوه. |