یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
توانا تەھا
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/12/2013 : 12:28:14
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ وەرینی گەڵاکانی تەمەنمان ئاھەنگیکی دیکە دەگێڕین

ساڵێک بەسەر تەمەن و رۆژگاری بوونمان لە دونیادا ھێدی ھێدی بەرەو قۆناغەکانی کۆتایی ژیانمان دەبات، دووبارە بە تێپەڕبوونەوەی (١٢) مانگ و (٥٢) ھەفتەو (٣٦٥) رۆژ و (٨٧٦٠) کاتژمێر لە بەسەر چوونی تەمەنی ھەر یەکێک لە ئێمە زەمەنێکی کورت نییە،

ئەگەر بێت و بیری لێبکەینەوە، ئەگەر سەیری بکەین لە ساڵێکدا ئەم ھەموو مانگ و ھەفتەو رۆژ و کاتژمێرە بەسەر دەچێ و کۆتایی پێدیت، لەشەوی (٣١-١٢) ی ھەموو سەری ساڵێک سەیردەکەی زوو زوو تەواو بوو رۆژ ژمێری ساڵێک مۆمی تەمەنی ساڵێک بەدەم خۆری رۆژگار توایەوە. کەچی ھێشتا مرۆڤەکان لەمانای تەواو بوونی ساڵێکی تەمەنیان نەگەیشتوون، ئۆف لەوەدایە ھەموو ساڵێک لەشەوی ھاتنی سەری ساڵی تازەدا خەڵک ئاھەنگی بۆ دەگێڕین و بەسەماکردن و چەپلە رێزان و گۆرانی گوتن و ھەڵپەرکێ ساڵێکی تەمەنیان بەڕێ دەکەن، سەیرە بەبێ ئەوەی بزانن داھاتووی ساڵێکی دیکە چی دەبێت بۆخۆیان و وڵاتەکەیان، بەڵام ئەوان ئاھەنگ دەگێرن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئاوڕێک لە رۆژانی ساڵی رابردووی خۆیان بدەنەوە بزانن رۆژانی پار ساڵیان چۆن بوو چەند پێکەنین و چەندیش گریان بوون! چەندین دۆست و خۆشەویستیان لەساڵی پێشوو بەدەستیان ناشت چەندە خوین رژا بەناحەق لەوڵاتەکەیان، چەندین منداڵ بێ باوک بوون، چەندان دایک جەرگیان بۆ رۆڵەکانیان سووتا، چەند و چەندی دیکە.!


لێ نازانم دەبێ لە خۆشی چی ھەموو ساڵێک ئەم بەزمە دووبارە ببێتەوە دەبێتەوە جگەلەوەی بە چەندین ملیۆن دیناری خەیاڵی دەبێتە رازاندنەوەی شەوە سوورەکانی سەری ساڵ، کەچی ھەر ئەم شەوە سەدان منداڵانی وڵات تابەیانی لەبەر سەرمای سەختی زستان قرچەی ددانەکانیان دێت و سەدان گەنجی ئەم نیشتمانە ھەیە بەھۆی بێ خانووی و نەفرەتی بێ پارەی ناتوانێت ژیانی ھاوسەری پێک بێنێت. ھەر لەم شەوەدا کەیادی سەری ساڵی تازە دەکرێتەوە بەسەدان ماڵی ھەژارو نەدار و بێ جێگە بەدیار شاشەی (
Tv) یەکانەوە کاتێک دەبینن منداڵانی دەوڵەمەندو خواپێداوەکان، چۆن سەمادەکەن لەبەر دەم مێزی رازاوەی خواردنی دایک و باوکیان. دەبوایە ئێمەی مرۆڤ زۆر لەوە زیاتر نرخی ساڵ و رۆژگارو کات و تەمەنی خۆمان بزانین نەوەک لەگەڵ تێپەڕ بوونی ساڵێک لەتەمەنمان ئاھەنگ و چەپلەو سەما بکەینە ئامانج! وەڵی ئەگەر کەسێک یان برادەرێک لەناکاو پێت بڵێت تەمەنت کەم بۆتەوە یان تەمەنت زۆری لێێ رۆیشتووە یان ھەر بەگوێدا بچڕێت رەنگە لێت زویر بێت، بەڵام ئێمە ھەموو سەری ساڵێک گەڵایەکی تەمەنمان ھەڵدەوەرێت، کەچی ئاھەنگی بۆدەگێڕین.


لەوەدەچێت لای ئێمە تا ئێستا کەس لەوە حاڵی نەبوبێت یادکردنەوەی سەری ساڵ لای وڵاتان بەم شێوەیە چیە بۆ چیە؟ یادکردنەوی ئەوان لەسەر داھێنان و ستوونی بەھێزە کە دونیای مۆدێرن و دیموکراسی مۆدێرن بەرھەمی ھێناوە و لەسەری وەستاوە، ئەوان ساڵێکی پڕ لە داھێنان و بەرھەم بەسەر دەبەن ساڵانە بە پلان و بەرنامەی تازە پێشوازی بە ساڵێکی نوێ دەکەنەوە، کەچی ئێمە تا ئێستا میللەتێکین کارەبامان بەدروستی نییە؟ مووچەمان لەبەغدادەوە بۆ دێت بەرگەی یەک مانگی بێ مووچەییی بەغداد ناگرین.! میللەتێک پیازو تورو کەوەری لەماڵانی دەرو دراوسێوە فریا بخرێت، میللەتێک پیشەسازیی چرووکی لەرێگەی بازرگانی چرووکەوە لەچین و ماچینەوە پێ بگات، میللەتێک نوخبە دەرچووەکەی لە کۆڵانەکان بسوڕێتەوە و کاریان دەست نەکەوێت، میللەتێک بێت ئاستی پەروەردەی بەم شێوەیە بێت، کەچەندین ساڵە ھەرچی "پاشەڕۆکی" پیشەسازی و گەندە خۆراکی ھاوسێکانمان بەردەوام بەسەر خەڵکەکەیدا ساغ دەکرێتەوە، ئیدی پێم ناڵێن بۆ ئێمە ھەڵپەڕکێ و شایی دەکەین بۆچی بەبێ داھێنان ساڵێکی تەواو بەڕێ دەکەین، بەکورتی تەمەنی ئاوی ئەو ساڵە لێڵ بووە، کەلێڵیش بووە ئیدی مەلەکردن بۆ ئەوانەی نایانەوێت زەلالی و روونی ھەبێت فرە لەبارە، لەمێژە کاتی ئەوە ھاتووە پرسیار بکەین بۆ وزەی ئێمەو سامانی ئێمە بەفیڕۆدەڕوات؟ بۆ وزەو سامان بەفیڕۆ دەدرێت و دەنگ نییە؟ لەپای ئەوەی نیشتمانی ئێمە نیشتمانێک بێت روون و سپی ئەبێت شەقام دەنگ ھەبێت، دەنگ ھەڵبڕینمان پێویستە بۆ ئەوەی شتەکانمان وەک خۆی لەکاتی خۆیدا بۆ دەستە بەر بکرێت و کۆمەڵگەمان بنیاد بندرێت بە عەقڵ و بەرھەم، ئەوکات بە گەرمی پێشوازی لەساڵە نوێیەکان بکەین.