یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
په‌رۆش بیتوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/01/2014 : 12:53:44
قه‌باره‌ی فۆنت
محمد گوڵاوه‌

1

ئه‌ مه‌ چییه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی بڵاوه‌

 بۆنی میسك وعه‌نبه‌ره‌ یانه‌ گوڵاوه‌

ته‌نیا باوه‌ڕدار ئه‌م بۆنه‌ی بۆدێ

 ده‌یگرێته‌وه‌ له‌ ‌شار بێ یان له‌ دێ

چونكه‌ ئه‌م بۆنه‌ تایبه‌ت و خۆشه‌

 تۆی باوه‌ڕداریش هه‌رده‌م بینۆشه‌

تا مێشك ودڵتان هه‌رده‌م به‌دووربێ‌

 له‌كاری ناڕێك له‌سه‌ر خێر سووربێ

دڵێ كه‌ ‌پاك بێ ئه‌ ‌بێ بێباك بێ

 هه‌رده‌م شه‌یدای خوای به‌رزوتاك بێ

گوێڕایه‌ڵی خۆی بۆخواو پێغه‌مبه‌ر

 له‌ ژین ڕه‌نگبدا هه‌رده‌م سه‌ران سه‌ر

تائێره‌ و ئه‌و دیو هه‌ر ده‌م ڕێك بخا

 ئاڵقه‌و زنجیری زۆرجوان تێك بخا

 

2

وا یادی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كرێته‌وه‌

كورده‌ دینی خۆت بیر نه‌چێته‌وه‌

پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت یاد ئه‌كرێته‌وه‌

پێغه‌مبه‌رێكه‌ و ڕووناكی ڕۆژه‌

كه‌وا لایدا تاری ئه‌م شه‌وه‌

ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین برا بین

هه‌موو ئاڵای پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگرین پێكه‌وه‌

له‌ سه‌ر ڕێبازی (محمد) بڕۆین

هه‌موو به‌رزیه‌ك هه‌ ر ڕێگای ئه‌وه‌

كوردیش به‌شێكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كان

بۆیه‌ قه‌ت لای خوا بیر نه‌چۆته‌وه‌

ئه‌وه‌ گشت زمانێك هه‌یبوو پێغه‌مبه‌ر

كوردیش له‌م به‌شه‌ جێگای بۆته‌وه‌

بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌وه‌ گشت ساڵێ یادی ڕابه‌ری هه‌ر كردۆته‌وه‌

 

3

نه‌ك له‌به‌ر تۆ

 وه‌ك بولبول ده‌ چریكێنم

 خه‌می دڵم ده‌ڕه‌وێنم

نه‌ك له‌به‌ر گوڵ كه‌ هه‌ڵوه‌ری

 به‌ڵكو هی من بۆ پێغه‌مبه‌ری

ئه‌من تینوم ، نه‌ك له‌به‌ر ئاو

 ده‌مه‌وێ ئه‌مڕۆ بكه‌م سڵاو

 وه‌ك دیاریه‌ك له‌ بۆ گیانی موحه‌ممه‌د

 هه‌ر له‌ ئێستا تا كو ئه‌به‌د

وه‌ك په‌روانه‌ دێم‌و ده‌چم

 نه‌ له‌به‌ر ڕو ناهی بچم

من عه‌شقم به‌ تاكه‌ چرایه‌

 كه‌وا نێرراوی خودایه‌

وه‌ك و ماسی ناژیم بێ ئاو

 نابمه‌ مرۆی بێ چاو و ڕاو

 نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆ ئاوا ده‌رخه‌م

 به‌ڵكو شوێن كه‌وتوی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌م