یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
طاهر مەلا سيد محمود/ سيد صادق
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/01/2014 : 11:02:50
قه‌باره‌ی فۆنت
دایك

ڕۆژانی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕین به‌رهه‌می ژیانی ته‌نها چه‌ند منداڵێكه‌و، ‌گه‌نجێتی ته‌واو بوو و، ‌پیری ده‌ركه‌وت و دیاریدا، له ‌لێواری ژیاندا وه‌ستاوه‌و به ‌ماندوویی سه‌یری دونیاو ڕۆژانی ڕابوردووی ده‌كات، چاوه‌ڕوانی دڵ نه‌رمی و چاكه‌و خۆشه‌ویستی له ‌ده‌وروبه‌ری ده‌كات، چاوه‌ڕوانی ده‌ست و هیممه‌تی منداڵه‌كانه‌ ئاخۆ بیریان ماوه‌ ئه‌م چی بۆ كردن.

مژده‌و خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، خراپه‌ی به‌رانبه‌ر ناكات، مژده ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخاته‌ پێكه‌نین و نایگریه‌نێت، مژده ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دڵخۆشی ده‌كات و غه‌مباری ناكات، مژده‌ بۆ ئه‌و مه‌رده‌ی ڕێزی لێده‌گرێت و سوكایه‌تی پێناكات، مژده‌و سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به ‌چاوی به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی سه‌یری ده‌كات و به‌ نیگای چاو كامه‌رانی پێده‌به‌خشێت.

خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وان ڕۆژ ده‌كاته‌وه‌ له ‌خۆشه‌ویستی ئه‌ودا، ئافه‌رین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێت به ‌دایك بۆ ئه‌و دایكه‌و وه‌كو منداڵ نازی ده‌كێشێت، مردن و سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگریه‌نێ و دڵته‌نگی ده‌كات و گاڵته‌ی پێده‌كات، دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به ‌فرمێسكی چاوی دایكی ده‌ستنوێژ ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ‌میحرابی زه‌لیلی ژنه‌كه‌یدا ڕكوع ببات .