یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
تاها سۆڵەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/09/2014 : 09:52:41
قه‌باره‌ی فۆنت
داعشی بێ ریش

پیاوچاكان لە پاڕانەوەكانی خۆیاندا ووتویانە :

" خوایە حەقمان وەكو حەق پێنیشان بدە و شوێنكەوتنیشی بكەیتە بەشمان .. ناحەقیشمان وەكو ناحەق پێنیشان بدە ودووركەوتنەوە لێیشی بكەیتە بەشمان..."

بۆ ؟ چونكە حەق و ناحەق جار جار تێكەڵ دەبن ، بەهۆی چەواشەكاریی ناحەقانەوە ، یان بەهۆی چاو و راوی شەیتانەوە ..( ۆزَیَّنَ ڵهُمُ الشَّیْطانُ أَعْمَاڵهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِیلِ ۆكَانُوا مُسْتَبْصِڕینَ ) ..

روونتر بڵێین :

ئەگەر كوشندەترین جۆری ژەهر بكرێتە جوانترین بوتڵی كریستاڵەوە و لەسەر بوتڵە كریستاڵەكەش بە تەڵای نایاب بنووسرێت ئاوی زەمزەم یان كوپر ، ئەو ژەهرە دەبێتە ئاوی كوپر؟ لە كاتێكدا بە دەیان پسپۆڕ هاوار بكەن و خەڵكی لەمەترسییەكانی ئەو ژەهرە كوشندەیە ئاگادار بكەنەوە و ئاسەوارە ترسناكەكانیشی بەردەوام و ئاشكرا بێت ، ئەبێت ئیتر

بڵێین خەتای نووسینی سەر بوتڵەكەیە یان ناوەڕۆكە پیس و ژەهراوییەكەی ؟؟

كە صدام حسێن دونیای وێران كرد و لە ئاڵاكەشی نووسی ( الله اكبر ) ، خەتای كامیانە ؟

كە كوردی جینۆساید كرد و ناوی نا ( ئەنفال ) قورئانە خەتا بار ، یان صدام ؟

كە ( داعش ) دروشمی پیرۆزی ئیسلام و یەكتاپەرستیی بڵندكردۆتەوە ، نەك زیندووەكان ، لەشەخسیش ئەدەن زەرەر ، خەتا لە كامیانە ؟ هاوكات چەندین زانای پایەبەرز و سیاسەتوان و بیریاری شارەزای موسڵمان رەدی دەكەنەوە ، ئیتر ئەبێ بووترێت ئەمەیە ئیسلام و قورئان و موسڵمان ؟

ئایا ئەم قسە بێ مانا و پوچ و گوماناویی و چەواشەكارییانە ، بەشێكی تەواوكاریی نییە لە ئیشەكانی داعش ؟

ئایا ئەم رۆشنبیرانە ، داعشی ( بەچاو خەوتووی بە دڵ وریا) نین كە لە ناوخۆماندا ترس و گومان بڵاو دەكەنەوە ؟

ئایا بەناو شارەزاكانی لای خۆمان ، ئەوانەی هاوڕای كردەوكانی داعشن و سوورن لەسەر ئەوەی كە ئەوەی داعش دەیڵێت و دەیكات ئیسلامە ، نابێت وەكو داعشێكی ستەمكار سەیریان بكەین ؟

ئەوانەی درۆ دەكەن كە دەڵێن گوایا داعش ئازاتر و راستگۆیانەترن لە هەموو حیزب و تەوژم و زانایەكی موسڵمان ، چییان جیاوازە لەو داعشانەی دژایەتی كورد وكوردستان و زانایان و سیاسەتوان و پێشمەرگە دەكەن ؟

ئەمانەی لای خۆمان داعشێكی بێ ریش و سمێڵ و قەڵەم بەدەست و قسە ژاراوی ناوخۆ نیین ؟

ئەم نموونانەی ناویان لە خۆیان ناوە رۆشنبیر و مۆدرن و شارەزا ، شەو و رۆژ بەشێكی تری پلانە گڵاوەكانی داعش ئەنجام دەدەن بەوەی دەهۆڵی ناساز دەكوتن و ستەمێكی كەم وێنە دەكەن لە خوا و پێغەمبەر و ئیسلام و قورئان و موسڵمانان بەگشتی ، مەترسی نیین بۆ كۆمەڵگەكەمان ؟

كە دڕندەیی داعش داوێكە ، ئەگەر خەڵكی رەشۆكی پێی هەڵخەڵەتێن تا رادەیەك ئاسایی بێت .. هەروەكو ئاساییە داعشە قژن و ئێسك قورس و مۆسادەكان وا ئاكار بنوێنن ، بەڵام خەڵكانێكی ( بەناو ) شارەزا و راگەیاندنكار و سیاسەتوان ، بۆ ئەوەندە رووكەشییانە دوای سەراب كەوتوون و وەكو خۆیان بە خنكان چوون ، ئەیانەوێت خەڵكی تریش بەخنكان بەرن ؟

تۆمەتی ( قسە و نووسین و چەواشە )ی ناحەزانی ئیسلام و موسڵمانان لەناوخۆ و ( كردەوەی نەشیاو دوور لە هەموو بەهایەك ) لە لایەن داعشەكانەوە لە دەرەوە ، دوو رووی یەك پارەی ساختە و قەڵب نیین ؟