یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/12/2019 : 22:51:37
قه‌باره‌ی فۆنت
مەترسیەکانی کاڵبونەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەیتیەکان

مرۆڤ چەندەی بەهێزو بازو خاوەن زیرەکی تواناو لێهاتوویی بێ بەڵام هەرگیزاو هەرگیز ناگاتە ئەوپلەیەیی کە بێ نیازبێ لەخەڵک ودەوروبەری،کورد لەکۆنەوە وتوویەتی تەنهایی تەنها بۆخوا باشە،کامڵ نەبون وپێویستی هەمیشەیی بەدەوورووبەر داخوازی ئەوەیە مرۆڤ هەمیشە پەیوەندی کۆمەڵایەتی توندوتۆڵ و تۆکمەو لەئاستێکی بەرز دابێ، خەلوەو مانەوە لەشوێنی چۆڵ و دووری لەخەڵک هەر هێندە ڕێێ پێدراوە تاکو مرۆڤ تەزکیەی نەفسی خۆی بکاو بەکەڵکی ئەوەبێ بێتە ناو خەڵک خۆی لەگەڵیان بگونجێنێ وکەسێکی هێمن بەسوودی لێ دەرچێ،پێویست نەبون بەهیچ کەس و دووربون لەهەموو کەم وکوڕی ونەقوستانیێ  تەنها وتەنها بۆخوایە لایەق بەوزاتەیە.

خوامرۆڤی بەلاوازی دروست کردووە بەدەوروبەریشی وابەستەکردووە،هەربۆیە مرۆڤ کائینێکی کۆمەڵایەتیەو گۆشەگیری ودورەپەرێزی هەمیشەیی لەپەیامی پیرۆزی ئیسلام رەت کراوەتەوەو قابیلی قەبول نیە،پەیامی پیرۆزی ئیسلام ڕێکار گەلێکی زۆری گرتۆتە بەر بۆئەوەی مرۆڤ کومەڵایەتی بێ وهەمیشە لەگەڵ دەستەی موسڵماناندا بێ دانەبڕێ،دەستی هێزو توانای خوالەگەڵ کۆمەڵی موسڵمانانە،دەست بگرن بەپەتی خواو خەڵکەوەو کەرت و پەرتەوازەمەبن،حەزرەتی خۆشەیست درودی خوای لەسەربێ ئەفەرموێ لەکۆمەڵی موسڵمانان دەمەبەبڕێن چونکە مەڕی دابڕاو لەمێگەل هەمیشە هی خوراییە،وەئەو ئیماندارەی لەگەڵ ئەژی ولەناو شین شایی خەڵکدا بەژدارەو ئارام ئەگرێ لەسەر ناڕەحەتیەکانی خەڵک خێروپاداشتی زۆر گەورەترەلەوەی دورەپەرێزەو خۆی لەخەڵک نانێ وخەمی خەڵک بەهەند وەرناگرێ.

پانیش خوای گەورە چەندین حەق ومافی لەسەریەکتر بۆداناوین تاکو تەواو کەری یەک بین وبەدەم یەکەوە بچین،گەر براموسڵمانێ سەلامی لێکردین ئەبێ وەڵامی دەینەوە،وەگەر بانگهێشتی سەر سفرەو خواردنی کردین ئەبێ بەدەمیەوە بچین ئامادەبین،گەر داوای ئامۆژگاری لێکردین ئەبێ ئامۆژگاری بکەین،گەر نەخۆش کەوت ئەبێ سەردانی بکەین،گەر مرد ئەبێ بەژداری ڕێوڕەسمی ناشتنی بکەین،گەر لامان پژمی و وتی "الحمدللە" ئەبێ وەڵام دەینەوەو بڵێین "یرحمک اللە"وەلە فەرموودەی قودسیدا هاتوە کەخوا لەڕۆژی دوایی ئەفەرموێت نەخۆش کەوتم بۆنەهاتیە سەردانم،برسی بوم بۆتێرت نەکردم،تێنی بوم بۆ ئاوت نەدامێ،عەبدیش وەڵامەداتەوەو ئەڵێت خودایە خۆت خاوەنی هەموو شتێکی و بێ نیازی لەگشت شتێ و هیچ کەم وکوڕیت بەسەرنایە چۆن چۆنی،خوا ئەفەرموێ فڵان براموسڵمانەت نەخۆش کەوت برسی بو تێنو بو سەردانت نەکرد ئاوڕت لێی نەداوە گەر بهاتبای من لەوێبوم وەک ئەوە وابو سەردانی منت ئەکردو منت تێرنان وئاوو ئەکرد،وەحەزرەتی خۆشەویستیش حەزی کردووە بەدەم کارێکی موسڵمانێکەوە بڕوا لای خۆشتربووە لەوەی دوومانگ لەمزگەوتی خۆی ئیعتیکاف و بەندایەتی بۆخوا بکات،وەگەر بەوردی بڕوانین تەواوی پەرستشەکان بەکۆمەڵ ئەنجام ئەدرێن.

گەورەترین وسەرەکی ترین ڕوکن وپایەی ئیسلام لەدوای دووبڕگەی شەهادەت،پێنج فەرزەی نوێژە،لەنوێژدا زۆر جەخت لەنوێژی بەکۆمەڵ کراوەتەوەو خێری زۆر زیاترە لەوەی کەبەتەنها ئەنجامبدرێ،زەکات بەهەمان شێوە فێری هاوکاری برایەتی تەباییمان دەکات،ڕۆژگرتنی مانگی ڕەمەزان هەمان شت بەکۆمەڵە گەر ڕۆژێ بەئەنقەست بخۆی بەبێ پاساوی شەرعی ساڵ وەختی ساڵ بەڕۆژو بی خێری ئەم ڕۆژەت ناگاتێ،لەسەروی هەموشیانەوە حەجکردنی ماڵی خوایە کەکۆنگرەیەکی جیهانەی ساڵانەیە بگرە زۆرێک لەسونەتەکانیش بەکۆمەڵ ئەنجام ئەدرێن وەکو نوێژی باران،نوێژی تەراویح،نوێژی مانگ گیران وخۆر گیران هەردوجەژنەکان...تاد،هەمووئەوانە پێمان دەڵێن ودوپاتی ئەوەکەنەوە کە بەدەم یەکەوەبون و لێک کۆبونەوەو هاوکاری یەکترو دەستەجەمعی داخوازیەکی هەرسەرەکی پەیامی پیرۆزی ئیسلامە.

بەڵام داخی گرانم و هەزار ئەفسوس ئیمڕۆ ئەم پەیوەندیە کۆمەڵایەتیانە لەئاستێکی زۆر نزمدان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو کاڵبونەوەی زیاتر ئەڕۆن،دوێنێ وپێر باوو باپیرانمان چونکە باش لەئیسلام حاڵی ببون و زۆر چاکیش درکیان بەوەکردبو کە بەیەکەوبون وهاوکاری و لێک کۆبونەوە سودگەلێکی دونیایی وقیامەتی هەیە،هەربۆیە لەئاستێکی زۆر بەرزی کۆمەڵایەتی دابون وبێ یەکتری ناحەوانەوەو هەڵکردن بەبێ یەکتری ژیان ئەستەم بوو لەتەواوی بۆنەو موناسەبە ئاینی و نەتەوەی کۆمەڵایەتیەکان یەک دەست ویەک ڕەنگ ویەک هێزو ویست وئیرادەو ئیدارەبوینە،بەڵام ئیمڕۆ ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە پەیوەندی کۆمەڵایەتی سست و لاوازەو جێی هەڵوەستەو مەترسیە لەڕاستی چونکە کاتێک مرۆڤ لێک بێ منەتەبێ وهاوکاری و ویژدان و وەفاو ڕەحم و تەواوی بەهاباڵاکان نامێنن هەزار نیشانەی پرسیار لەسەر مرۆڤ دروستەبێ وژیان ئەبێتە دۆزەخێکی حەقیقی ئیمڕۆ لەجیهاتی مۆدێڕنەو تەکنەلۆجیاو عەلەمدا مرۆڤ بوەتە ڕۆبۆرت بوەتە کەرستەو وەسائیل لەبەردەستی کەرستەدا جەستەیەکی خاڵی لەماهیەت لەعیرفان لەبەهاباڵاکان،لەڕۆحانیەت و عەقڵ وهۆشی سەلیم،ئیمڕۆ کوا ئەو لێک نزیکیەی دوێنی ماوە کوا دانیشتنی شەوانە،کوا گێڕانەوەی قسەی نەستەق وپەندی پێشینان وسەربوردەو چیڕۆک،کوا نان خواردنی پێکەوەیی،کوا دابونەریتە دەگمەن و دانسقەو ناوازانەی کەهەڵقوڵاوی دین و ناخی میللەتی بوێرو مرۆڤ دۆست وبەشەڕەفی کورد بون.