یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/04/2020 : 21:34:06
قه‌باره‌ی فۆنت
رەمەزان و ئارامکردنەوەی رۆح

 

چەند رۆژێك بەر لە هاتنی مانگی رەمەزان ئەزو مام نورەدین لە پشت گوانێ رێك لە (کانی بوارێ) بووین، بارانەکی زۆر بە خووڕ دەباری، دنیا یەك پارچە قوڕو ئاو هەمووی شێلو بوو، ئەویش بانگی کردم وەرە با هێدی هێدی ئەو ئاوە ساف کەینەوە. ئیدی ئاوەکە ساف دەبوو، بە دەست لێڵییەکەمان لادەدا. کە بە ئاگا هاتم دەبینم خەونە. کاتی نانی بەیانی خەریکی گێڕانەوەی ئەو خەونە بووم و دەمگوت دڵم دەڵێت بچینەوەو سەرەکی لە مام نورەدینی بدەم، لە ناو ئەو قسانە یەکسەر تەلەفۆن لێیدا، تەماشا ئەکەم ئەوە مام نورەدین خۆیتی. یەکسەر گۆتی: ئەوە لۆ ئەو ماوەیە دەنگت نییە، غەریبیم کردی.

مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەو کارانەمان پێکەوە ئەنجامدان، بەبێ ئەوەی ئەندامەکانی لاشە هیچ رۆڵێکیان هەبێت، کەواتە مرۆڤ بەشێکی گەورەتر لە لاشەی هەیە، کە پێیدەگوترێت رۆح، هەر کاتێ توانیمان خواردنی بدەینێ دڵمان ئاسوودەو کامەران دەبیت. پێشینەکانمان کە دڵخۆشتربوون و بە قەناعەتتر بوون، لەبەر تێربوونی رۆحیان بوو. خەڵکیش جۆرەها رێگا بەکار دێنن بۆ ئارامی رۆحیان، هەندێك کەس بە (قورئان، زیکر، شیعر، مۆسیقا، نوکتەو قسەی خۆش، کتێب و بەسەرهات، سەردان و تێڕامان،...) هەموو بۆ ئارامکردنەوەی رۆحە. هیچ کاتێك مرۆڤایەتی هەندی ئەو سەردەمە تینووی رۆح نەبووە، هەموو دەردەکانی زوڵم و ستەم و دزین و جوێندان و چاوچنۆکی و خۆپەرستی و یەکتر رەتکردنەوە دەرەنجامی برسیەتی رۆحەکانن. دڵنیام ئەو رەمەزانە بە پڕۆژەیەکی وردو بەرنامەڕێژ باشترین دەرفەتە بۆ ئارامی رۆح و دوورکەوتنەوە لەو ژاوەژاوەی جگە لە رق و دڵ تووندی هیچی دیکەمان زیاد ناکات.

 

جەعفەر گوانی