یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ئەبوبەکر کاروانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/03/2021 : 20:16:45
قه‌باره‌ی فۆنت
پاپا لەھەولێر چ شتێکی جیاواز دەبینێت؟

پێشتر ڕای خۆمان بەرامبەرھاتنی پاپا بۆ عێراق دەربڕی ووتمان: شتێکی وا لەدۆخی عێراقیەکان ناگۆڕێت.

 دەربارەی ھاتنیشی بۆھەرێم، دەخوازین  ھەندێ بەدرێژتر لەسەری بووەستین وا ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەینە بەرچاوی ئەوانەی ئەرك و مەبەستیانە:

 یەکەم/ بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵ و ئیعتیباری تر، پاپا میوانێکی گەورەی کوردوستانە. بۆیە ھەرکارو گوفتارو رەفتارێك، پێچەوانەی  رێزگرتن لەمیوانێکی لەوجۆرەبێت،  بەگوئرەی پێوەرە شەرعی و سیاسی و ئەخلاقییەکان رێگە پێ نەدراوە. پێش ئەوەی دژی پاپاش بێت، دژ بەناوبانگی ئیسلامەتی کوردەواری گەل و ووڵاتەکەمانە.

کەسانی تر بەکردەوە رێز لە شوێنکەوتەی ئایینەکانی ترناگرن و کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکیان بەزمان ھیچیان نەھێشتۆتەوە،  نابێت ئێمە لەکاتێکدا  بەکردەوە ئەوە دەکەین و لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئایینی لەمئژەوە تاکو ئێستا، بووە بەبەشێکی گرنگیی پێکھێنەری کلتوری ئاینی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیمان، بەقسەی ھەندێك بخرێتە ژێر پرسیارەوە.

دووەم/ پاپا یەکەم جارە دێتە ھەولێر، سەرنج و بینینەکانی یەکەم جاریش بەگشتی ، رۆڵی گرنگ لەوێناکردنی کۆی رابردوو  ئێستاو ئایندەی ئێمەدا دەبینن. بۆیە گرنگە ئەوە لای تیمی پێشوازیکارو سەرپەرشتیکاری پێشوازیەکەو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوە لەخۆیان بپرسن:  کە پاپا ھات، ھەر لەسەرەتاوە چی دەبینی و چاوی بەچی دەکاتەوە؟ گرنگی ئەم پرسەو ھەندێ مەسەلەی تریش، لەوەدایە، کورد لەسۆنگەی بێ دەوڵەتی و کەمتەرخەمی خۆشیەوە، ھێشتا لە قۆناغی خۆناساندایە بەجیھان. دەیەوێت بیسەلمێنێت ھەیەو جیاوازە کەچی لەگەڵ ئەوەشدا، خاوەن پێگەی شایستە بەخۆی نیە لە جیھاندا. لەم روانگەوە و لەسۆنگەی ئەوەی پاپا رەمزی سەدان ملێون باوەردای کاسۆلیکە لەجیھاندا، لەھەموو جیھانەوە بەدوادا چون بۆ سەفەرەکەی و وێستگەکانی دەکرێت، لەکاتێکی لەم جۆرەدا دەرفەتە وێنای ھەرێمێ لەخۆ نیشانبدرێت، کەلەکاتێکدا شانازی بەناسنامەی نیشتیمانی و ئاینی خۆیەوە دەکات، مەڵبەندێکی لێبوردەیی ئاینییە. ھەولێریش، بەنوێنەرایەتی ھەرێم،  شایستەی ئەوەیە، نازناوی پایتەختی لێبوردەیی نەتەوەیی و ئاینی ومەزھەبیی خۆرھەڵاتی ناوەراستی پێ ببەخشرێت. ھەڵبەت  جیاوازی مامەڵەی ھەرێم لەگەڵ ھەندێ کەم و کورتیشدا، لەگەڵ شوێنکەوتەی ئاینەکانی ترو لەوانەش کریستیانەکان، خاڵی ھێزوگەشی ئێمەیە. بەڵام گرنگ ئەوەیە تاچەند ئەمە بۆ پاپاو فاتیکان دەکەین بەقەناعەت؟ چونکە گرنگ ئەوەیە بەرامبەرو خاوەن بەرژەوەندی قەناعەتی بۆچی ببێت کەئێمە لەم روەوە جیاوازین، نەك خۆمان.  شایەتی دانی نوێنەرە نافەرمی وفەرمی پێکھاتەی مەسیحیش، لەم چوار چێوەدا، رۆڵی گرنگ دەگێڕێت.

سێ یەم/ بەدەر لەسەلماندنی جیاوازبوون لە سەر ئاستە ئایینییەکە، کەگرنگە، ئایە کاتێك پاپا دێتە ھەولێرو دیدارو چالاکییەکانی ئەنجام دەدات، ھەولێرێکی جیاواز لە بەغداو و شارەکانی تری عێراق دەبینێت؟ قسەی جیاوازی گوێ لێ دەبێت؟  ھەست بەتێگەیشتن وھەڵوێستی جیاواز دەکات، واقیع و بەڵگەکان توانای پشت راستکردنەوەیان ھەبێت؟  بەدەر لەوە، ئەگەر ھەولێر ئاوەدانتر ھاتە پێش چاو، ئایە دەتوانیین بەو جیاوازیانە دڵ وعەقڵی پاپاو وەفدەکەی  پربکەین، کەدەربری تایبەتمەندیی کولتوریی و شێوە ژیان و خواستی ئێمەن؟ ھیچ  شتێك کراوە بۆ ئەمە.  ئەمەو زۆرشتی تر. چی دەبینێ وچی دەبیستێ، بۆھەرکەسێك  دەربارەی ھەرواقیع و کولتورێك گرنگە، چونکە رووی دووەمی ئەوەیە : چ تێگەیشتن و یاداوەریەکی بۆ دروست بووە؟ چ وێنەو ھەست وکەرەسەی خاوی بریارێکی ھێشتا نەدراو لەئایندەدا لەگەڵ خۆیدا دەباتەوە؟

چواەم/ نابێت چاوەکان تەنھا لەسەر پاپاو وەفدەکەی بێت، بەڵکو  دەبێت گرنگییەکی گەورەش  بەو لەشکرە لە ڕۆژنامەنوس و راگەیەنکاریش بدرێت، کەلەگەڵ پاپادا و ڕوماڵی سەردانەکە دەکەن.  ئایە ستاف وتوانایەکی تایبەت بەئەمان و چۆنییەتی پێشوازیلێکردن و وخزمەتکردن و سود لێبینینێکی فراوانتر لەڕوماڵێ سەفەرەکە، دەستنیشانکراوە؟ ناوەندێ ھەیە بۆ تۆمارکردنی زانیاری و دروستکردنی پەیوەندی و بەدوادا چون ؟

بەرنامەیەکی لەپێشتر دیاریکراو ھەیە بۆچۆنییەتی سود لێبینیان لەئێستادا؟

پێنجەم/ ئەوەی لەپێشەوە وترا، بەپلەی یەکەم، باس لەخۆنمایشکردن و جیاوازی نیشاندانە بۆ دەرەوەی خۆو جیھان. ھەرچی پەیوەندی بەناوخۆمانەوە ھەیە، ئایە سەردانەکە لانی کەم زیاترو لێپرسراوانەتر سەرنجمان بۆوشتانە رادەکێشێت، کەتیایاندا جیاواز نین و وێنەی لەبەرگیراوەی ئەزموونە حوکومڕانییە خراپەکانی ناوچەکەین؟  ئایا شەرمێکی تێکەڵ بەڕاچەنینی عەقڵ و ویژدان و توانای وەڵامدانەوە بەئاڵانگاریەکان بەواتا توینبییەکەی، داماندەگرێت، لەسەرئەوەی لەکاتێکدا داوا لەجیھان دەکەین وەك نەتەوە بمانبینن و دانمان پێدا بنێن و مامەڵەمان لەگەڵدا بکەن، کەچی خۆمان لەناوخۆدا بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ یەکترناکەین و کوردبون و کوردستانی بوون زۆرکەم نەبێت ، توانای دروستکردنی ھەست و ناسنامە ھاوبەش و گیانی ھاوچارەنوسیان نەماوە، بەوجۆرەی  ھەر ناسیۆنالیزمێك لەدونیادا دەیخوازێت؟ ئایە.. ئایە...