یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2021 : 15:23:34
قه‌باره‌ی فۆنت
یادی مەولود لەنێوان ئەسڵ و جێکەوتەدا

هەموو ساڵێک لەم یادە موبارەکەدا گوێبیستی مەعمەعەیەکی بێتام دەبین کە هەندێکەس بەدەستی ئەنقەست دەوروژێنن و دەیکەنە باس و هەر یەکێک بەجۆرێک قسەی لەسەردەکات، لێرەدا ئێمە دەبێت جیاوازی بکەین لەنێوان(ئەسڵ و جێکەوتە)شێتێک کە هەیەو هەبووە، کاتێک ئەمەمان نەکردە پێوەر بۆ دروستی یان نادروستی هەرکارێک ئیتر ئاوا ئارەزووی خۆمان دەکەینە پێوەرە کە هەرگیز لەشەرعدا ڕێگە پێدراونییە ئارەزوو بکرێتە پێوەر بۆ دروستی ونادروستی کارێک، بۆیە ئێمە نابێت بۆ شتێک داوای بەڵگە بکەین کە جێکەوتەیە، ئەوەی دەبێت داوای بەڵگەی بۆ بکەین ئەسڵەکەیە نەک جێکەوتەکە، چونکە جێکەوتە ناێتەبوون ئەگەر ئەسڵێکی نەبێت، ئەگەر بەڵگەیەکمان هەبوو لەسەر دروستی هەرشتێک ئەوە جێکەوتەکەشی دڕوستە هیچ گومانی تێدانییە، بۆنموونە دەبێت ئێمە بۆ بەڵگە بپرسین لەسەر ئیحسان وچاکەکردن بەڵام نابێت سەبارەت بە جێکەوتەی ئیحسان وچاکە داوای بەڵگەبکەین، چون لە کردەی ئیحساندا تەزکیێەی نەفس و خۆشەویستی لایەنی چاکە لەگەڵکراو بۆ چاکە ئەنجامدەر دێتە ئاراوە ئەمە شتێکی بەدیهییەو بەڵگەی ناوێت، یاخود ئەگەر بەڵگەیەکمان هەبوو لەسەر حەرامی کارێک یان گوتەیەک ئەوە جێکەوتەکەشی حەرام وقەدەغەیە

بانموونەیەکی رونتربێنینەوە بۆ ڕۆشنکردنەوەی ئەم پرسەکە دەڵیین داوای دەلیل دەبێت بۆ ئەسڵ بکرێت نەک چێکەوتەی ئەسڵ.

ئەوە مەعلومە چاکەکردن لەگەڵ دایک وباوکدا ئەسڵە، دەبێت داوای بەڵگە بکرێت ئەرێ چاکەکردن لەگەڵ دایک وباوکا ڕێگە پێدراوەیاننا؟ بەڵام داواکردنی دەلیل بۆ چۆنییەتی چاکەکردن لەگەڵیاندا نابێت بکرێت، چونکە گوزارشت لەم چاکەکردنە بەگوێرە کلتور و کەسەکان دەگۆڕێت، مەسەلەن لەجێکەوتەی چاکەکردن لەگەڵ دایک وباوکدا دەست ماچکردنیانە یان سەرماچکروونیان یان قاچ ڕانەکێشانە لە حزووریان یان پێشنەکەوتنیانە لە دانیشتندا لە مەجلیسێکدا... نا ماقوڵییە بپرسی ئەرێ بەڕاست دەست ماچکردنی داک وباوک حەڵاڵە یان حەرامە، بەبیانووی ئەوەی کە پێغەمبەر دەستی ماچ نەکردوون، دەی خۆدیارە دەست ماچکردنیان بەڵگەیەکی ڕاشکاوی لەسەرنیە بەڵام بەڵگەی ڕاشکاو هەیە لەسەر چاکەکردن لەگەڵیان، هەرشتێک نەبێتە مایەیی عەزیەت نەدانیان ئەوە چاکەیە لەگەڵیان. بۆیە تەعبیردانەوە لەچاکە لەگەڵیان جێکەوتەیەو هەرگیز بەڵگەی ناوێت

دنیایەک نموونەهەن ئەسڵەکەیان جێگیرەو پێویست دەکات بۆ ئەسڵەکەیان داوای بەڵگە بکرێت، بەڵام بۆ چۆنییەتی نواندنی مامەڵە لەگەڵیان ناکرێت داوای بەڵگەبکرێت

گێڕانی ئاهەنگی یادی مەولود جێکەوتەیە ئەسڵەکەی ئەوەیە ئێمە پێغەمبەرمان خۆش بوێت لەدڵماندا بەگەورەی بزانین ئیمانمان پێ هەبێت پەیامەکەی سەربخەین فەرمانەکانی جێبەجێ بکەین ئەمانە ئەسڵن، دەبێت بەبەڵگە پشتڕاستبکرێنەوە و سنگ دەرپەڕێنین بڵێن کوا بەڵگەی بەگەورە زانینی پێغەمبەر(صل الله وعلیه وسلم) بەڵام بۆ چۆنییەتی نیشاندانی ئەم گەورەییە بۆ نیشاندانی ئەم خۆشەویستییە بەڵگەی ناوێت نابێت بپرسین بۆ بەڵگە مادام دەربڕینی خۆشەویستی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر جێکەوتەیە، هی واهەیە ئەم خۆشەویستییەی بە پیاهەڵدان وهۆنینەوە دەردەبڕێت هی واش هەیە بە گێڕانی ئاهەنگ و بەخشینەوە شتانێک دەبێت کە خەڵکی پێیان دڵخۆش دەبن، مادام دەربڕین خۆشەویستی وبەگەورەزانین لەسنوری شەرعی دەرناچێت هەرگیز نابێت بپرسی بۆ بەڵگەی شەرعی ئەو پرسە، چونکە گوتمان بەڵگە بۆ ئەسڵەکە هاتووە وجێگیرە وەک خوای گەورە دەەرمووێت( لتؤمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه وتسبحوه بكرة وأصيلا) بۆیە ئەو قسەیە لێرەدا روندەبێتەوە کە داوای دەلیل بۆ ئەسڵ دەکرێت نەک بۆ جێکەوتەو ئەسەر، گەورەی مەصحەفی قورئان لای هەموومان ڕۆشنە بەڵام بۆ کۆکردنەوەی لەیەک مەسحەفدا کە لەحەیاتی پێغەمبەردا نەکرا بەڵام دواتر هەمووی ئەو پەڕانەی کە نووسەرانی وەحی نوسیبوویان کۆکرانەوە و پێشەوا ئەبوبەکر لەوەڵامی ئەمکارەدا فەرمووی خێریتێدایە، ئەمکارە خێری تێدای، چونکە پێچەوانەی ڕۆحی شەریعەت نییە، یەکەسیش لەناو هاوەڵاندا موعاریزی ئەمکارەنەبوون کە ئەمە جێکەوتەی بەگەورە زانینی قورئانە.

بۆیە ئەگەر بۆ هەموو چالاکی وهەڵسوکەوتێک داوای دەلیبکەین و بۆ بەڵگە بگەڕێن بەراستی ئەوە دەبوا بەڵگەکان بە ئەندازەی چوڵە و بزاوتەکان بونایە کە ئەمەش پێچەوانەی ئەوەیە کەخوا ئیرادەی لەسەریەتی، چونکە پێشهات و بزاوتەکانی مرۆڤ کۆتاییان نایەت ئیتر چۆن بۆ هەموو جوڵەیەک ئێمە داوای بەڵگە بکەین بەتایبەت بۆ کارێک کەبەڵگە هەبێت لەسەر ئەسڵەکەی، بەڕاستی جێ سەرسورمانە ئەوەندە ناحاڵی بین لەم ئایینە نەتوانن جیاوازی نێوان ئەسڵ و جێکەوتەبکەین، بۆیە بۆ هەرجێکەوتەیەک ئەگەر بەڵگەت دەوێت بڕۆ بۆ ئەسڵەکەی بپرسە و داوای بەڵگە ئەسڵەکەی بکە مەیەێ بنیشی بەجێکەوتەکەیەوە، مەشاخێ بە سێبەرێکا کە دارەکە خواربێت مەڵێ بۆ ئەم سێبەرە خوارە؟ بڕۆ لە دارەکە بڕوانە، بۆیە پرسە شەرعییەکانیش ئاوایە بۆیە لە جێکەوتەی پرسەکان مەکۆڵەرەوە بڕۆ داوای بەڵگەی ئەسڵەکەی بکە، نەفامییە بپرسی کوابەڵگەی حەڵاڵی گێڕانی مەولود ، بڕۆ بپرسە کۆ بەڵگەی خۆشەویستی پێغەمبەر کوا بەڵگەی بەگەورە زانینی پێغەمبەر، ئیتر هەرچۆنی گوزارشت لەم بەگەورە زانین و خۆش ویستنە دەکرێت مادام ناشەرعیینیە مەیکە بەگرفت، چونکە نیشانەی کاڵ فامی تۆی پرسیارکەر دەردەخات، تەواوی فەهمت لەسەر شەریعەت دەکەوێتە ژێر پرسیار.

بۆیە بەکورتی: گوزارشتی خۆشەویستی نواندن بۆ پێغەمبەری خوا لە لایەن هاوەڵانەوە بەئەندازەی ژمارەی هاوەڵان جیاوازبووە کەسیش لۆمەی ئەوی تری نەکردووە تۆ بۆ بەم شێوەیە گوزارشت لە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر دەردەبڕی، مادام ئەو دەربڕینە لەسنوری شەرع دەرناچێ نابێت بەناشەرعی بدرێتە قەڵەم، بۆیە ئەگەر بەبیانووی ئەوەوە ئاهەنگی یادی مەولود ڕەد دەکرێتەوە کە بۆ ئەم کارە بەڵگەیەکی ڕاشکاونییە ئەوە سەدان کاری هەیە کە ئەوکەسەدەیکات و بەڵگەی ڕاشکاویان لەسەرنییە و ڕۆژێ لەڕۆژان نەی پرسیوە ئەرێ من ئەمکارە بۆدەکەم

بۆیە ڕاشکاوانە دەڵێن ئێمە بەشانازیێەوە بەشێک لەدەربڕینی خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەر خوا(درودی خوای لەسەر بێت) لەڕێگەی ئاهەنگی لەدایک بوونیدانیشان دەدەین وهەر لەو مەیدانەشدا بۆ جیهانی دەسەلمێنین ئێمەی داکۆکی کاری سەرسەختی سوننەتی پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێت.