یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/03/2022 : 21:57:18
قه‌باره‌ی فۆنت
جەوهەری ئیسلام هەڵنان و پێشنیارو ئامۆژگارییە
لەپێناو بنیادنانی خودێکی بەهێزو یەکگرتوودا،ئیسلام گرنگیەکی زۆر دەدات بەوەی کەئەم خودە زیندوو ئیجابی بێت بەردەوام نەبێت لەسەر هەڵەو تاوان،توانای ڕەخنە لە خۆگرتن و پێداچوونەوەی هەبێت ڕێگە لەوە بگرێت کەئەو هەڵانە بەرەو دووبەرەکی و پەرتەوازەیی بەرێت،ئەمەش لەڕێگەی کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و لەیەکتر تێگەیشتن دروست دەبێت،لە هەر تاکێکەوە بۆتاکێکی ترو لە قوتابیەوە بۆ مامۆستا لە گەورەوە بۆ بچوک لە مێزەرسپیەکانەوە بۆ نوێژ خوێنان و بەپێچەوانەشەوە،وەبگرە لە نێوان تەواوی چین و توێژەکانەوە تا دەگات بە نێوان دەستەڵات و هاوڵاتیانەوە،پێویستە هەریەکەیان گوێ بۆئامۆژگاری و تێبینی و ڕەخنەکانی ئەوی تر بگرێت.
ئەمەش پڕۆسەیەکی داینەمیکی و بەردەوامە لە نێوان خێزان و دایک و باوک و مناڵەکانەوە،وەبەپێچەوانەشەوە مناڵەکان دەتوانن خاوەنی بیرو ڕای جوان بن بۆ دایک وباوکیان،ئەمەش مانای دەقی ئەم فەرمودەیەیە کە خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت  هەمومان لە"دین ئامۆژگاریە" ـدا بەرجەستەدەکات(الدین النصیحة)ئەمەش چڕکردنەوەی پێناسەی ئایینە وەک چۆن دەربارەی حەج فەرمووی(الحج عرفة)هەر لەبەر گرنگی ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێت هەموو دینی لە ئامۆژگاریدا بەرجەستە کردووە،پاشان پرسیاریان لێ کرد بۆ کێ؟فەرمووی بۆ خواو کتێبەکەی و پێغەمبەرەکەی و پێشەوای موسڵمانان و هەموو موسڵمانان بەگشتی،لەکاتێکدا کە دەڵێین بۆ خوا مەبەست لێی ئەوەیە کەئەم ئامۆژگاری و ڕەخنەو پێشنازو بیرو بۆچونانە لە پێناوی خودا دابێت،بۆیە دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان ئامۆژگاری و سوکایەتی پێکردندا،وەلەنێوان ڕەخنەیەک بۆ چاکسازی و ڕەخنەیەک بۆ ناو زڕاندن،دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان فەرمان بەچاکەو ڕێگرتن لە خراپە و ئامۆژگاریدا.
لەئامۆژگاریدا دەبێت ڕاستگۆبیت لە نهێنی و ئاشکرادا بەشێوەیەکی واتاییانە تەعبیرەکە دەرببڕدرێت و دڵسۆزی لێبڕان و نیەتی باشەی بۆ خودا تێدابێت،بەبێ ئەوەی هەستی بەرامبەرەکان ئازار بدات،وەدەبێت ئامۆژگاری و ڕەخنەو بۆچونەکانت بۆ گەورەو بچوک و دەستەڵاتدارو بێ دەستەڵات و هەژارو دەوڵەمەند بێت و لەمەشدا نیەتت چاکسازی و گەشەپێدان و بەرەو پێش چوون بێت،مەبەست لە"ولکتابة"واتە دەبێت ئەو بیرو بۆچونانە لەژێر سایەی قورئاندابێت  مانای"ولرسولە"واتە دەبێت لە ژێر سایەی فەرمودەو ژیاننامەو کردارو گوفتارو ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ئەو زاتەوە بێت،بۆئەوەی ئامۆژگارییەکانمان مەبەستی خۆی بەتەواوی بپێکێ و جێ بگرێ،بەم شێوەیەش پەیوەندی لەنێوان تاکەکان و گروپەکان ڕێک بخرێت،نابێت هیچ کەسێ لەدەرەوەی ئەم گوتارەبێت و چونکە ئەمە پێویستی تاکەکان و کومەڵگەشە بۆیە نابێ هیچ ڕێگریەک لەڕەخنەو پێشنیارو ئامۆژگاریدا هەبێت کەس خۆی لەوە بەگەورەتر نەزانێ ئەمەش مانای(ائمة المسلمین وعامتهم)ـە
پێغەبەری خوا ئەمە لەپڕۆسەیەکی درێژخایەن و بەردەوام ناو دەبات چونکە ئەمە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدایە پەیوەستە بەڕێگرتن لە کۆی گەندەڵیەکان،ئەمە ئەو لۆژیکەیە کە ئیسلام پێشتر داوای دەکرد،بەو گریمانەی کە هەموومان لەناو کەشتیەکداین بەوەی کە هەموومان یەک لاشەین،ئەگەر ئەم لاشەیە نەیتوانی ئەم میکڕۆبانە بکوژێت ئەوا زاڵ دەبن بەسەر لاشەکەدا،ئەمەش کارێکی ترسناکە و دەبێتە هۆی ئیفلیجی یان مردن،هەروەها تاوان و خراپەکاریش لەسەر ئاستێکی گشتی هەمان کاردەکەن،بۆیە دەفەرموێت(مثل القائم علی حدود الله والواقع فیها،كمثل قوم استهموا علی سفینة،فاصاب بعضهم اعلاها وبعضهم اسفلها،فكان الذین في اسفلها اذا استقوا من الماء،مروا علی من فوقهم فقالوا:لو انا خرقنا في نصیبنا خرقا،ولم نوذ من فوقنا،فان یتركوهم وما ارادوا هلكوا جمیعا،وان اخذوا علی ایدیهم نجوا ونجوا جمیعا)
بۆیە ئەم ئوممەتە وەکو یەک لاشە وایە،هەروەک خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت فەرمویەتی"ئایا لاشەیەک چی دەکات،یان ئەو ئەندامانەی کەخوای گەورە دروستی کردوون لەناو لاشەی مرۆڤدا ئەگەر ئازار بەبەشێکی بگات چی دەکەن،کاتێک بەکتریایەک یا ڤایرۆسێک دێتە ناو لاشەی مرۆڤەوە ئەوا شەڕێکی گەورە ڕوو دەدات لە نێوان خڕۆکە سپیەکان و ئەو ڤایرۆسانەدا،لە ئەنجامی ئەم ململانێیەدا نیشانەی نەخۆشی و تاو گەرمی دەبینرێت لەسەر لەشی مرۆڤەکە،ئامانە نیشانەو هۆکاری نەخۆشی و ئەو شەڕەن کەلەناو لاشەدا ڕوو دەدەن،هەموو لاشە کارلێک دەکات بۆ کوشتنی ئەو میکرۆبە،ئەگەر زاڵبوون بەسەریدا ئەوە سەرکەوتوون،ئەگەر زاڵیش نەبوون ئەوە پێویستی بەهاوکاری دەرەکیە لەڕێگەی دەرمان یان نەشتەرگەری یا بەهەر هۆکارێکی تر کەچارەسەر بێت،ئوممەتیش بەهەمان شێوە کاتێک گرفتێک یا ناڕەحەتیەک ڕووی تێدەکات ئەگەر ئێمە وازمان لێهێناو گوێمان پێ نەدا،چونکە کێشەکەیان کێشەمانە،بەڵام ئەگەر ڕێگری خراپەمان کرد لەسەر ئوممەت ئەوا ڕێگری توڕەیی خوداو دابەزینی عەزاب و غەزەبی ئەومان کردوە بۆسەر نەفسی خۆمان،ئەم بابەتە پەیوەستە بەخۆمان،مەسەلەی ئامۆژگاری بەردەوام پێویستە مناڵەکانمان لەسەر ئەوە پەروەردە بکەین کەلەداهاتودا بەهێزبن و ڕەخنەو پێشنیارو ئامۆژگاری بکەنە کلتورێک و وەخۆیان بەدوور بگرن لەدووڕیی و درۆو موجامەلە لەکەسایەتیدا.
چونکە شوناسی تاک لە منداڵیەوە دروست دەبێت و لەخێزانەوە بونیات دەنرێت هەمویان هاوکارو هەما هەنگ بن لە ئامۆژگاری یەکتر تاکو کۆمەڵگە زیندوو جوڵاوو کاریگەرو بەهێزبێت،ئەمەش بەوە دەرکرێ کەهەموان ئەو ڕۆحیەتەو ڕۆشنیرییەیان لەلادا بچەسپێت،ئەوە نمونەیەکی چەسپاو و تەجرەبە کراوە لە ڕوی زانستیەوە پاڵپشتی کراوە بەبەڵگەی قورئان و فەرمودەوە،ئەو بنەمایەی کە دەڵێت"کرانەوە بەڕووی بەرامبەرەکاندا کاتێک دەبێت کەتۆ خاوەنی خودێکی بەهێزو بەتوانابیت"هەر لەم ڕوانگەیەشەوە دەتوانین لە ئایەتی(وقل جاء الحق وزهق الباطل ان الباطل كان زهوقا)تێبگەین چونکە ئەمە باس لە خودێکی موسڵمانی بەهێز دەکات،کەتوانای ئەوەی هەبێت کە پەیڤین بکات و هاوکارو هۆکار بێت بۆ گەیشتن بەوەی بیانەوێ لەسەرخستنی ڕاستی و تواندنەوەو نەهێشتنی درۆ و ناڕاستی،ئیسلام زۆر گرینگی دەدا بەخود ئەگەر سەرنجی قورئانیش بدەین بەردەوام هەڵگرانی پەیامی ئیسلام و ئوممەتی ئیسلام بەبەهێزو یەکگرتوو خاوەن ئیرادە وەسف دەکات،لەهەمان کاتدا کاتێک باس له جیاوازییەکانیشی دەکات لە ڕوانگەی قبولکردنی جیاوازیەوە وەک هێز لەقەڵەمی دەدات زانایانی ئیسلامیش جیاوازی لە جۆرایەتی و لەبیروڕاو فیکر بەهۆکارێک دەزانن بۆ گەشەو بەرەو پێش چوونی ئوممەت،بوونی فرەیی لە بیرو ڕادا ئەگەر لە بواری چوارچێوەیەکی ستراتیجیدا سەیر بکەین هۆکارێکە بۆ بەرەوپێش چوون و یەکبوون لەبازنە گشتیەکاندا.