یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/02/2023 : 14:08:06
قه‌باره‌ی فۆنت
مەترسیەکانی لاوازبونی سێکوچکەکەی سوکنایی

بەو پێیەی مرۆڤ کائینێکی کۆمەڵایەتیە و پێویستی هەمیشەیی بەدەورو بەری دەبێت، هۆگری و تەواوکاری و بەدەمەیەکەوە بوون خەسڵەتێکی خواکردی دانەبڕوای مرۆڤەکانە. بۆیێ مرۆڤ لە هەر کات و سات و بارو دۆخ و تەمەن و ڕەگەزێکدابێ، پێویستی بە شوێن و کەسانێک دەبێت تاکو ماندوبون و شەکەتی و خەم و خەفەت و گلەیی و گازەندەو شەکواو سکاڵای خۆی لێ هەڵڕێژێ و خۆی خالی کاتەوە لەو هەموو گرێ و گرفت و خەفەت و ختورەی لە ناخیا پەنگی خواردۆتەوەو تەنگیان پێ هەڵچنیوە، چلۆن گڵۆپ کاتێ دائەگیرسێ گەر بێت و ڕۆناهیەکەی پەخش نەکات دەتەقێ، بەهەمان کڵۆجیش گەر بێت و مرۆڤیش لانەیەکی لاواندنەوەو بەربارو خەمخۆرێکی نەبێ بەتاسەوە گوێی بۆ بگرێ تۆشی سەدمەو جەڵتەو خەمۆکی و زۆرجاریش وەکو دەرونناس و کۆمەڵناسەکان باسی لێوە دەکەن، دوورنیە سەربکێشێ بۆ خۆ کوشتن، یانیش نواندنی پەرچەکرداری نەخوازراوو جەرگبڕ.

خودای تەبارەکە وتەعالا لە دواپەیامی ئاسمانی خۆی باس لە سێ سوکنایی دەکات کە بە لوتفی پڕ لە میهری خۆی گێراویەتی بەمایەیی ئارامی و خۆشنودی و ئۆخژنی و فەرەحی بەندەکانی خۆی کەبریتین لە:

ماڵ-و شەوگار-و هاوژین

خودا دەبارەی هەر سێکیان دەفەرموێت: (...وَاللّهُ جَعَلَ لَكُمْ مّن بُيُوتِكُمْ سَكَناً...) [النحل-٨۱] يان (هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ...) [یونس-٦۷] يان (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [الروم- ۲۱]

با سەرەتا باس لە نیعمەت و ڕۆڵ و گرینگی ماڵ بکەین کە خودا وەکو خەڵات و بەخششێکی گەورە بە مرۆڤەکانی دەبەخشێت، وەخۆشی بەڵێنی بەو کەسانە داوە کەماڵ و حاڵ پێکدێنن، دەستگیرۆیی و کار ئاسانیان بۆبکات، هەزاران کەس لە هەبونی ئەم نیعمەتە بێبەشن، ئەوەتە یان کرێچین، یانیش خیوەت و چادر نشینن، یانیش هەر بێ حاڵ و حاڵ و لانەن. ماڵی تایبەت بەخۆت یان خانوی فراوان یەکێکە لە بەخششەکانی خودا.

شاعیریش جوانی وتووە:

"کە ماڵت بوو کە مالت بوو

کە ماڵت چو کە مالت چو"

یان دەتوانین بڵێین:

"کە ماڵم بوو جەماڵم بوو

کە ماڵم چو جەماڵم چوو"

بەڵام خۆ دەبێت ماڵ کۆمەڵێک قەوانین و پڕەنسیب و ڕێکخستنی تێدابێ تاکو پێی بگوترێت ماڵ، خودا نمونەی لاوازترین ماڵمان بۆ باسەکات لە قۆرئاندا کەماڵی جاڵجاڵۆکەیە، خودا دەفەرموێت: (....وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لبيت العنكبوت لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) [العنكبوت-٤]

لەبەر دوو هۆکار بوەتە بێ هێزترین ماڵ:

یەکەمیان: چونکە داوو ژێ و پێکهاتەکانی بەگشتی زۆر زراوو پسۆکن، بەبەر کەوتنی شتێکی کەم خراپ دەبێت و بەرگری زۆر لاوازو، بەرگەی بەربەستەکانی نیە.

دوهەمیشیان: پاک و مونەززەهی بۆ پەروەرێنی جیهانیان، نێرینەی جاڵجاڵۆکە کاتێ لەگەڵ مێوینەکەی جوتەبێ، دوای ئەوە مێوینەکە نێرینەکە دەخوات،! دواتریش بێچوەکان دایکەکەیان دەخۆن،!

دەی خۆ گەربێت و سەرداری ماڵ پێشەنگێکی باش نەبێ، ژنی ئەو ماڵە دایکێکی ژیرو بەویژدان و پەروەردشیارو فێرگەیەکی مەزن نەبێ، گەورەیی و بچوکی و گوێڕادێری و پەروەردە و ڕێزو خۆشەویستی و سوپاس و پێزانین و سۆزو وەفا لە ماڵدانەبێ، بێ گومان ئەم ماڵە دەبێتە ماڵی جاڵجاڵۆکە،!

ماڵەکانی ئیمڕۆ بەداخەوە زۆربەی هەرە زۆری بونەتە جێی، ململانێ و کێشمه کێش، بونەتە هۆڵی لەشجوانی، ساڵۆنی ئاراییشدان، مەسرەحی خۆ نمایشکردن، بونەتە بەدالە، بونەتە شوێنی خالی کردنەوەی شەهوەت....، بەڵام داخی گرانم نەبونەتە لانەی حەوانەوەو بێشکەی پێکەوە ژیان، ماڵەکان لە ئێستادا هەرگیز شوێنی کۆکەرەو ئارامی و حەسانەوەو دانانی شەکەتی نین،!

بەهۆی ئەم هەموو کرانەوەو، مۆدێلات و، چاولێکەری و، موسەلسەلات و، تۆڕەکۆمەڵایەتیانەوە، ماڵەکانمان شێواوی و حاڵمان شپرزەیی زۆری تێکەوتوە، ئەسڵ وایە ماڵ سندوقی نهێنی گەلێکی زۆرو زەبەندبێ، بەڵام ئیمڕۆ بەهۆی ئەم موبایل و دانانی گروپات و بەناو ئاگالەیەکبونە، کوا چشتێک بە نهێنی ماوەتەوە، هەر لە قسەو گفت و گۆڕا بگرە تا ئەگات بە خوانی خواردن و جێی خەوو ئیسڕاحەتمان،!

خوا ڕوخسەتی داوە بجەنگین لەگەڵ ئەوانەی ئەیانەوێ درزو کەلێن و کەلەبەر بێخنە ماڵەکانمان دزە بە نهێنەکان و شت و مەک و کاڵا باڵاکانمان بکەن، بەڵکو یەکێک لەو پێنج مەقسەدو مەبەستانەی شەریعەت بۆی هاتوە بریتیە لە: پاراستنی ماڵ، وە کوژراوی پاراستنی ماڵیش بەشەهید دراوەتە قەلەم، ئەوانەی لە بەخششی ماڵ بێبەشن چەندە تاسەو تامەزرۆی ئەوەن ماڵێکیان هەبێ و سوکناو ساباتێکی تایبەت بەخۆیان هەبێ، دەی تۆ کەهەتەو خودا ئەم کەڕەم و لوتفەی لەگەڵ کردوی قەدری بزانەو، شوکرانە بژێربە، چونکە ماڵ ئەم تاکە شوێنە بێ منەتەیە کە مرۆڤ ئارامی و پشوی تەواوی لێ وەرەگرێت و خۆی تیادا تەنها دەکات، هیچ ماڵێک نابێتە ماڵی خۆت مرۆڤ لە ماڵی باوو براشی هەر هەست بە غەریبی دەکات و هەستەکات مێوان و نامۆیە...، گەر لە بەر درێژبونەوە نەبوایە ماڵ زۆر پێویستی بەنوسین و لەسەر وەستانی زیاتر هەبو.

...

سوکنایی دووەم بریتیە لە شەو، خوا شەوگاری بۆ کردوین بەمایەیی پشوو ئارامی و ئۆقرەیی، تاکو ئەو جوهدو هەوڵ و تەقەللاو کارو کەسابەتەی لە ڕۆژدا دەیکەین، لە شەودا شەکەتیمان بڕەوێنینەوەو خەوێکی ئارام و قوڵی تیا بکەین، وەخودا شەوی بەپۆشتەو جلوبەرگ شوبهاندوە، واتە چۆن جلوبەرگ مرۆڤ دائەپۆشی نەنگیەکانی ئەشارێتەوەو حەشارەدات ڕێک شەویش ئاوا، لەم خاڵەشدا شەوگارو  هاوژین هاوبەشن و یەک خەسڵەت و  سیفەتیان هەیە کە داپۆشین و پۆشتەییە. خودا دەربارەی هەردوکیان دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا) [النبأ-۱۰] (هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ) [البقرة- ۱۸۷]

بەڵام داخی داخانم لە ئێستادا ڕێک شەوو ڕۆژمان پێچەوانە کردۆتەوە، ئەمەش تێکدانی سروشت و سونەتی ئیلاهیە، ڕۆژمان کڕو کت و مات بێ نوقەیە، بەتایبەت دانی بەیانی تانیوەڕۆ نە ورتەیێ نەسرتەیێ نەجریکەیێ، شەویش تا دەمەو بەیان هاژەو هاڕەو جمەی بازاڕو جرت و فرت و جوڵانەوەیەکی لە ڕادەبەدەرو ناسروشتی، تەواوی شوێنەکان ڕوناکن و هەر بەجارێ سەرمان لێ شێوایە، ئەمەلە کاتێکدایە هەموومان درک بە مەترسیەکانی دەکەین و، دەزانین بەهیچ شێوەیێک خەوی ڕۆژ قەرەبوی شەو ناکاتەوە خودا شەوی بۆ خەوو بەندایەتی و ڕازو نیاز داناوەو، ڕۆژیش بۆ جوڵەو کەسابەت و جوهدو جیهادو ئارەق ڕشتن، نەنوستنی شەوان بوەتە دیاریدەیەکی ترسناک و زیانەکانی ئێجگار زۆرو گەورەن، ئەوەی جێی خەفەتیشە ئەم پەتایە هەموومانی گرتۆتەوە، بەدینداو بێ دینەوە، بە خوێندەوارو نەخوێندەوارەوە، بە تەمەندارو لاوو منداڵی بچوکەوە، بەهەردو ڕەگەزی نێرو مێیەوە، هەر بۆیە مێشکێکی گێژوو، ڕوخسارێکی چرو لۆچ و،  لاشەیەکی شەکەت و داتەپیومان هەیە.

سوکنایی سێیەمیش: بریتیە لە هاوژین

باوکە ئادەم تەنانەت لە بەهەشتدابوو کەچی هەستی بە بۆشایەک دەکردو، ویستی شتێکی هەبو تاکو بتوانێ ببێتە هاوڕازو هاودەم و پێکەوە سەر وێک کەن، ئەوەبو خودا دادە حەواوی لێ دروستکردو ئاوێتەو ئاوێزانی یەکتر بون و بەم جۆرە توانیان پێکەوە درێژە بەژیان بدەن و زوڕیەت و زارو زیچ و وەچەو بەچە بنێنەوە، ژن دەبێت ببێتە هاوژین و هاوڕازو هاودەمی پیاوو، تەواوکەری یەکتربن، ژنی باش هۆکاری ژیان و حەسانەوە، وەخۆشەویستمان دروی خوای لەسەربێت دەفەرموێت: "..وخیر متاع الدنیا المرأة الصالحة"

کابرایێ کە ژنێکی باشی هەبو لێی مردبو دەی وت

"تا ژنم بوو، ژیانم بوو

کە ژنم چو، ژیانم چوو"

بەڵام داخی گرانم، لە ئێستادا ژن کەمتر جێی ئارامی و سوکناییە بۆ پیاو، ژنانی ئێستا  زۆربەی هەرە زۆریان کاریگەری ڕێکخراوو سۆشیال میدیاو دەورو بەرو کەس و کاریان لەسەرە، کەمتر موبالات وە پیاوەکەیان ئەدەن و گوێی بۆ ئەگرن، ڕێزو خۆشەویستی کەم بوەو، لاواندنەوە بوەتە دەگمەن،

ئەم سێ سوکناییە، یەکیان کات و، یەکیان شوێن، ئەوی تریشیان بریتیە لە تەڕەف و ڕەگەزی بەرامبەرمان، هەرسێکیشیان تەواوکەری یەکترن، واتە گەر هاوسەرت نەبێ ماڵیشت نابێ، ئەم دوانەت نەبێ شەویشت شەو نابێ، لەسەروی هەموشیانەوە گەر دەمانەوێت، ئەم سێ سوکنایەمان دەسکەوێ و چێژیان لێ وەرگرین، با درێغی نەکەین  لەدوعاو زیکرو یادی خوا، چونکە ئەم سوکنایە لەناخی خۆمانەو بەدەستی خۆمانە ئەتوانین بێ ئەوەی داوا لەکەس بکەین و بێ خەرجی و ماندوبون، دەستەبەر دەبێ و دین و دونیامان پێ ئاوەدان و گەشاوە دەبێت.