یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
د.خالد سید جلال زراری
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/08/2024 : 13:56:26
قه‌باره‌ی فۆنت
پڕۆژه‌ هه‌مواری یاسای باری كه‌سی عێراقی.. شرۆڤه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندن

 

 

نوسینى: د.خالد سید جلال زرارى

مامۆستا له‌ زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین و وانه‌بێژ له‌كۆلێژى یاساى زانكۆى تیشك ى نێوده‌وڵه‌تى

 

یاساى باری كه‌سی عیراقی له‌ 19 دیسمبرى ساڵى 1959 به‌ركاره‌ له‌ عێراق هه‌روه‌ك به‌یاساى ژماره‌ 188 ناوزه‌د ده‌كرێت، ئه‌م یاسایه‌ هه‌نگاوێكى تازه‌و گرنگ بوو بۆ گۆڕانكارى له‌مافی ئافره‌تان و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌ری له‌بابه‌ته‌كانى میرات و هاوسه‌رگیرى وته‌ڵاق و دایه‌نی...هتد

ئه‌مه‌ش به‌رمه‌بناى مه‌زهه‌بى پیشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ له‌ زۆرینه‌ى یاساكه‌ وهه‌ندێ جاریش مه‌زهه‌بى جه‌عفه‌رى شیعى نوسراوه‌ته‌وه‌.

له‌دواى ساڵى 1959 یاساكه‌ كۆمه‌ڵیك هه‌موارى به‌خۆیه‌وه‌ بینى بۆ نمونه‌: فراوانكردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه‌ ئافره‌ت بۆى هه‌یه‌ داواى ته‌ڵاق بكات، وه‌ هه‌روەها ڕێگریكردن له‌به‌شوودانى به‌زۆره‌ ملێ و ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ هاوسه‌رگیرى دووه‌م.

یاساكه‌ یه‌كێكه‌ له‌یاسا ناوازه‌كان له‌ناو‌چه‌كه‌دا له‌بوارى بارى كه‌سی، هه‌ر بۆیه‌ له‌دواى ڕووخانى ڕژێمى سه‌ددام له‌ساڵی 2003وه‌ هه‌وڵی زۆردراوه‌ له‌لایه‌ن كوتله‌ شیعیه‌كانه‌وه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌.

دواى تێپه‌ڕبوونى ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى یه‌كه‌م پڕۆژه‌ى هه‌موارى یاساى بارى كه‌سی عێراقی، شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی ده‌یانه‌وێت دووباره‌ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ به‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه‌ و دواى خوێندنه‌وه‌ى له‌په‌ڕله‌مان به‌زۆینه‌ تێپه‌ڕێنن- ئه‌مه‌ش دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌پیشوتردا پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كوتله‌ سوننى و كوردیه‌كان ڕه‌تكرایه‌وه‌-

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مجاره‌یان كوتله‌ شیعیه‌كان به‌كارتێكى به‌هێزتر پڕۆژه‌كه‌یان پێشكه‌شى په‌ڕله‌مانى عێراق كردووه‌، ئه‌ویش پشتگیریانه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساى سوننه‌كان (پڕۆژه‌ یاساى لێبوردنى گشتى)، له‌به‌رامبه‌ردا كوتله‌ سوننیه‌كان پشتگیرى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاساى بارى كه‌سی بكه‌ن.

به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شیعه‌كان له‌برى گۆڕینى یاساى بارى كه‌سی به‌ركار پێشنیارى سه‌رپشك بوونیان بۆ هاوڵاتیانى عێراق كردووه‌ له‌پرۆژه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌دا، واتا:

هاوڵاتی عێراقی بۆى هه‌بێت یاسا شارستانیه‌ به‌ركاره‌كه‌ى ئیستا (یاساى بارى كه‌سى عێراقى ساڵى 1959 به‌ركار) یا په‌ڕاوى حوكمه‌ شه‌رعیه‌كانى بارى كه‌سى (پڕۆژه‌ هه‌موارى یاساى بارى كه‌سى) هه‌ڵبژێرێت.

ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌ هه‌موارى یاساكه‌:

پڕۆژه‌ هه‌موارى یاساكه‌ كه‌ له‌لایه‌نى نه‌یاره‌كانیه‌وه‌ به‌یاساى جه‌عفه‌رى ناوزه‌د ده‌كرێت له‌سێ مادده‌ پێك هاتووه‌ كه‌ به‌پوختى تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر مادده‌كان:

مادده‌ى یه‌كه‌م: ده‌قی مادده‌ى 2 یاساى بارى كه‌سى هه‌موارده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیادكرنی بڕگه‌ى سێیه‌م به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌:-

أ‌. هاوڵاتى عیرَاقى به‌نێرو مێ بۆیان هه‌یه‌ له‌كاتى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى مه‌زهه‌بى شیعى یان سوننى هه‌ڵبژێرن بۆئه‌وه‌ى هه‌موو حوكمه‌كانى یاساى بارى كه‌سى به‌سه‌ر جێیه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌شى كه‌پێشتر هیج مه‌زهه‌بێكى هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ بۆى هه‌یه‌ داواكاریه‌ك پێشكه‌شى دادگاى تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ دیارى كردنى ئه‌و مه‌زهه‌به‌ى كه‌ده‌یه‌وێت.

ب‌. پێویسته‌ دادگاى تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ى باسكرا له‌گشت بابه‌ته‌كانى بارى كه‌سى (په‌ڕاوى حوكمه‌ شه‌رعیه‌كان له‌بابه‌ته‌كانى یاساى بارى كه‌سى) جێ به‌جێ بكات.

 

ت‌. پیویسته‌ لێژنه‌ى زانستى له‌دیوانى وه‌قفى شیعى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى زانستى له‌دیوانى وه‌قفى سوننى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ مه‌جلیسى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسن به‌نووسینه‌وه‌ى (په‌ڕاوى حوكمه‌ شه‌رعیه‌كان له‌بابه‌ته‌كانى یاساى بارى كه‌سى) له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ پێشكه‌شى په‌ڕله‌مانى بكه‌ن دواى ده‌رچوونى ئه‌م یاسایه‌.

پ‌. ئه‌م په‌ڕاوه‌ له‌ دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێكدێت: به‌شى یه‌كه‌م: باسى بارى كه‌سى ده‌كات به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى مه‌زهه‌بى شیعى جه‌عفه‌رى. به‌شى دووه‌م: باسی بارى كه‌سى ده‌كات به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى مه‌زهه‌بى سوننى.

ج‌. دادگاكان دواى ده‌رچوونى ئه‌م یاسایه‌ تاوه‌كو(په‌ڕاوه‌كه‌) ئاماده‌ ده‌بێت، یان له‌هه‌ر بابه‌تیكى تردا كه‌ له‌په‌ڕاوه‌كه‌دا باس نه‌كرابێ ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بۆچوونى لێژنه‌ى زانستى له‌دیوانى وه‌قفى شیعی وسوننی دا.

مادده‌ى دووه‌م: بڕگه‌ى 5 له‌مادده‌ى 10 ى یاساى بارى كه‌سى به‌ركار لاده‌برێت، ئه‌م ده‌قه‌ى خواره‌وه‌ جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه‌:

5- دادگاى بارى كه‌سى ته‌سدیقى هه‌موو هاوسه‌رگیریه‌ك ده‌كات كه‌ كه‌سانى بالغ و موسڵمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن كه‌سانێ كه ‌ڕیگه‌پێدانى شه‌رعى ویاساییان هه‌یه‌ له‌دادگا یان رێگه‌پێدانیان هه‌یه‌ له‌هه‌ردوو وه‌قفى شیعى وسوننى، ئه‌مه‌ش دواى دڵنیا بوون له‌هه‌بوونى ڕووكنه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌و مه‌رجه‌كانى و نه‌بوونى به‌ربه‌سته‌كانى.

مادده‌ى سێیه‌م:

یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌به‌روارى بلأوبونه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى.

دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌م یاسایه‌ بێت.

شرۆڤه‌:

كوتله‌ شیعیه‌كان له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌ڵێن: ئه‌م هه‌مواره‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستورى فیدڕالى یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ و نابێته‌ به‌دیلى یاساى به‌ركار، به‌ڵكو چاره‌سه‌رى زۆرێك له‌ كێشه‌ خێزانیه‌كان ده‌كات، ئه‌وان بۆچونیان وایه‌ ئه‌م هه‌مواره‌ پاڵپشته‌ به‌ده‌قى مادده‌ى 41 ى ده‌ستورى عێراقی كه‌تیایدا هاتووه‌: "عێراقیه‌كان ئازادن له‌پابه‌ندبوون به‌بارى كه‌سێتیان به‌پێى ئاین وئاینزاو بیروباوه‌ڕو هه‌ڵبژاردنى خۆیان..".

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێ لایه‌نى ناڕازی له‌رێكخراوه‌كانى ژنان و مافه‌كانى مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ترسیان هه‌یه‌ له‌هه‌مواره‌كه‌، ئه‌وان پێیان وایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕه‌هه‌ندى ترى هه‌یه‌. پاساویان بۆڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌مواره‌كه‌ بریتى یه‌ له‌ زیانى یه‌كپارچه‌ى وولأت له‌ڕووى كۆمه‌لأیه‌تى یه‌وه‌، هه‌روه‌ك سه‌رده‌كێشێت بۆ دابه‌شبوونى تایفى وزه‌قكردنه‌وه‌ى زیاترى ململانێى شیعه‌ و سوننه‌.

به‌ بۆچونى ئێمه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌ هه‌مواره‌ بریتى یه‌ له‌م (په‌ڕاوه‌- مدونه‌) ى له‌یاساكه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه‌، خۆى له‌ئه‌ساسدا ئه‌مه‌ پێشنیارێكه‌ هێشتا ئاماده‌ نه‌كراوه‌ و یاساى بۆ ده‌رده‌كرێت (بیدعه‌ى یاساى به‌ته‌قیست)!.

له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م هه‌مواره‌ بۆچونه‌ فیقهى و ئیجتهادیه‌كان ده‌كاته‌ حاكم به‌سه‌ر دادگا، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا كاریگه‌رى خراپی ده‌بێت له‌سه‌رخێزانى عێراقى.

بابه‌تانێكى وه‌كو به‌شوودانى كچ ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت به‌گوێره‌ى ته‌مه‌ن پاڵپشت به‌ بۆچوونى فیقهى جه‌عفه‌رى له‌لاى شیعه‌كان.

هه‌روه‌ها یه‌كێكى تر له‌ترسناكى پڕۆژه‌ هه‌مواره‌كه‌ بریتى یه‌ له‌ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا له‌لایه‌ن پیاوانى دینى، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاساى بارى كه‌سى به‌ركاره‌، هه‌روه‌ك له‌داهاتوو ده‌بێته‌ هۆكارى زیادبوونى توندوتیژى جه‌سته‌یی و سێكسى و فه‌وتانى مافى ژنان و بێبه‌ش بوونیان له‌مافى خوێندن و زیانى ده‌روونى.

شایه‌نى باسه‌ یاساى بارى كه‌سى به‌ركار ته‌مه‌نى 18 ساڵى دیاریكردوه‌ بۆ هاوسه‌رگیرى یاخود 15 ساڵ له‌كاتێكدا دادوه‌ر ریًگاى پێبدات به‌گوێره‌ى بلوغى شه‌رعى وشیاوى لاشه‌یى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌مواره‌ وه‌ك خۆى تێپه‌ڕێنرێت هه‌ندێ پیاوانى دینى ده‌توانن ماره‌یی ئه‌نجام بده‌ن بۆ كچانێك كه‌ته‌مه‌نیان له‌ 9 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردوه‌. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى توێژه‌رانى مافى مرۆڤ به‌خشینى ده‌سه‌ڵاتى زیاتره‌ به‌ ده‌زگا دینیه‌كان له‌بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ند به‌هاوسه‌رگیرى ومیرات ودایه‌نى،  وه‌هۆكارێكه‌ بۆ له‌باربردنى مافى ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌ ئافره‌ت تیایدا نزمتر سه‌یرده‌كریت له‌پیاو.