یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
هەمزە سەعید (شەشۆیی)
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2024 : 13:43:20
قه‌باره‌ی فۆنت
كاری بانگخوازی و پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ هاوماڵیه‌وه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌

هه‌مزه‌ سه‌عید (شه‌شۆیی)

ئاین وه‌ك په‌یامی خودا بۆ مرۆڤایه‌تی له‌ چركه‌ی دابه‌زینیه‌وه‌ هه‌تا دوا قۆناغ  بیه‌وێت پێی بگات له‌سه‌ر سێ‌ ڕه‌هه‌ند ئه‌ژی.

یه‌كه‌م: ئه‌و ئاینه‌ چه‌ند له‌ عه‌قڵ و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌وه‌ نێزیكه‌.

دووه‌م: ئه‌و ئاینه‌ چه‌ند قبوڵی تازه‌بوونه‌وه‌و نوێگه‌ری ده‌كات.

سێیه‌م: كاری بانگخوازی وه‌ك ڕێڕه‌وێك بۆ به‌رده‌وامیه‌تی و مۆتێڤێك بۆ مانه‌وه‌ی ئاین و حه‌قیقه‌تێكیش بۆ جیهانی بوونی دیاری ده‌كرێت.

ئه‌م سێ‌ ڕه‌هه‌نده‌ ده‌بنه‌ زه‌مینه‌سازی له‌ بره‌ودان بۆ مانه‌وه‌ی ئاین و ده‌بنه‌ ئاسۆی ڕونی به‌رده‌وامیه‌تی و ڕێگایه‌كیش بۆ به‌نه‌مری كردنی.

ده‌كرێت هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ش بكرێت كه‌ مرۆڤایه‌تی چ پێویستیاتێكی به‌ ئاین هه‌یه‌ هه‌تاكو كاری بانگخوازی ده‌وری ئه‌و گرنگییه‌ بگێڕێت كه‌ مرۆڤ ئاشنای ئاین كات؟

 دیاره‌ ئاینی ڕاسته‌قینه‌ كاری تێگه‌یاندن و جۆرێك له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی بێت له‌ نێوان مرۆڤ و خودا و مرۆڤ و گه‌ردوون و مرۆڤ و دواڕۆژ ـ مابعد الموت ـ.

مرۆڤ له‌ ته‌ك هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانیتری سه‌ر زه‌وی جیاوازه‌، ئه‌م جیاوازیه‌شی زیاتر ته‌وزیف بۆته‌ سه‌ر عه‌قڵانی بوونی و كاریگه‌ری عه‌قڵ و ئاواز له‌ ڕێڕه‌وی بیركردنه‌وه‌یدا. خوای گه‌وره‌ مرۆڤی به‌ جیاواز دروستكردووه‌و به‌ جیاوازیش ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ له‌ ته‌ك ئاژه‌ڵه‌كانی تر بیرده‌كاته‌وه‌. په‌یوه‌ندی مرۆڤ به‌ دونیاوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وو دانه‌بڕاوه‌، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی مرۆڤ هاتۆته‌ سه‌ر زه‌وی، ڕێڕه‌وی مانه‌وه‌ی بۆ دیاریكراوه‌. كه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م ڕێڕه‌وه‌وه‌ ده‌توانرێت مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وامبێت و له‌ كێشه‌و ئاریشه‌كان خۆی به‌ دوربگرێت. ده‌توانین به‌ندایه‌تی وه‌ك ڕێڕه‌وی مانه‌وه‌و سوپاسگوزاری بۆ خوا هه‌ژماربكه‌ین چونكه‌ په‌روه‌ردگار مرۆڤی دروستكردووه‌، ده‌فه‌رموێت بۆیه‌ په‌ری و مرۆڤم دروستكردووه‌ هه‌تا بمپه‌رستن: ۆمَا خَڵقْتُ الْجِنَّ ۆالْإِنْسَ إِلَّا لِێعْبُدُونِ (56) الژاریات

له‌ ڕێگای به‌ندایه‌تیه‌وه‌ مرۆڤ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی خۆی به‌ گه‌ردوونه‌وه‌ به‌ نه‌پچڕاوی بهێڵێته‌وه‌، تێبگات كه‌ ئه‌ویش بوویه‌كی بچوكه‌ له‌م بوونه‌وه‌ره‌داو ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بێت و ڕێڕه‌وی ته‌واوكاری بگرێته‌به‌ر، نه‌ك له‌سه‌ر په‌تی لادان وازی بكات. له‌گه‌ڵ به‌ندایه‌تیدا كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جوانكردنی زه‌وی له‌ خۆی بگرێت وه‌ك داوای لێكراوه‌ (واستعمركم فیها) چونكه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بره‌ودان به‌ زانست و دروستكردنی شارستانیه‌ت و ژیارو پێشكه‌وتن و داهێنان، ڕێڕه‌وێكن بۆ فۆرمه‌له‌كردنی ژیان و مانایه‌كیشن بۆ مانه‌وه‌و حه‌وانه‌وه‌.

به‌هه‌رحاڵ كاری بانگخوازی له‌ سكێچی ئایندا، بره‌ودانه‌ به‌ ئاین و هه‌نگاونانه‌ بۆ به‌زیندو هێشتنه‌وه‌یی و ڕێگایه‌كیشه‌ بۆ سه‌روه‌ركردنی له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا. به‌مانایه‌كی تر كاری بانگخوازی ئاینی مرۆڤ ئاشنای جیهانی ڕوحی و دونیای عیرفانی ده‌كات، ده‌ستكاری ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ ده‌كات كه‌ دونیای مادی دروستی كردووه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ ماده‌ پێكهاتووه‌ له‌ ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی مادیانه‌ هه‌نگاوی به‌رده‌وامی بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیان، به‌ڵام ئاین پێمان ده‌ڵێت كه‌ مرۆڤ له‌ ده‌ره‌وه‌ی دونیای ڕوحی و عاله‌می خوداناسی ده‌بێت به‌ پارچه‌یه‌ك له‌ ماده‌ په‌رستی و هێزێك له‌ شه‌ڕه‌نگێزی و دونیایه‌ك له‌ به‌دڕه‌وشتی و دواجار حه‌قیقه‌تێك له‌ خه‌م و كێشه‌و ئاریشه‌ی بێشوومار له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌.

مرۆڤ بۆ ڕزگاربوونی له‌ عه‌به‌سیه‌ت و نیگه‌رانی سایكۆلۆژیه‌ت و و ڕاڕایی عه‌قڵ و ئاوازی پێویستی به‌ ئاین هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فریادڕه‌س له‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ژیانیدا پشتی پێببه‌ستێت.

به‌ڵام ئایه‌ ئاین ـ ئیسلام ـ به‌س بۆ پڕۆسه‌ی عاریفبوون و په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌و خودا گرنگه‌، بۆ ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌م و كوڕییه‌ ڕوحی و و نیگه‌رانیه‌ سایكۆلۆژیه‌كانی پێ پڕبكاته‌وه‌. یان بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌دونیادا هه‌ست به‌ ته‌نهایی نه‌كات و بزانێت له‌ كوێوه‌ هاتووه‌و كاری چییه‌و سه‌رئه‌نجام  بۆ كوێ‌ ئه‌چێت. یان ئیسلام گرنگه‌ له‌ سێكته‌ره‌كانیتری ژیانی مرۆڤدا ئاماده‌یی هه‌بێت، وه‌ك ئابووری و سیاسه‌ت و حوكمڕانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساو ته‌شریعدانان و په‌روه‌رده‌و فێركردن و ته‌واوی سێكته‌رو بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵگا.

هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌ كورتی ڕوناكی بخه‌ینه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و سیاسه‌ت. هه‌موومان ده‌زانین ئیسلام وه‌ك به‌رنامه‌و پرانسیپه‌كانی ئاماده‌ییی جدی هه‌یه‌ له‌ كایه‌و سێكته‌ری سیاسه‌ت و هه‌موو به‌شه‌كانیتری حكومڕانی، ئه‌م حزوریه‌ی له‌ چه‌ندین تێكستی قورئان و فه‌رموده‌ ده‌خوێنینه‌وه‌. به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می وه‌حی و ئاماده‌یی ئیسلام له‌ دونیای مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا، ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئیسلامی مه‌ككی ئیسلامێكی ده‌عه‌ویی و بانگخوازی و سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی بووه‌. به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئیسلامی مه‌ككی ئیسلامێكی ته‌وحیدی بووه‌، به‌ومانایه‌ی مرۆڤی له‌ ڕووی عه‌قیده‌و فیكره‌وه‌ دامه‌زراندۆته‌وه‌. بونیادی كاراكته‌ری مرۆڤی له‌سه‌ر ستراكتۆره‌كانی ئیمان داڕێژاوه‌. زانایان سه‌رده‌می مه‌ككی له‌ڕووی كاری بانگخوازی و ته‌رحكردنی ئیسلام وه‌ك میتۆدی بیركردنه‌وه‌و ده‌ستكاریكردنی لایه‌نی عه‌قڵ و ئاوازو عه‌قیده‌ مرۆڤ هه‌ژمارده‌كه‌ن.

بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ ئیسلام حكومڕانی تاكی دروستكرد، به‌ومانایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كتاپه‌رستی له‌ ناخی مرۆڤدا ده‌كرد به‌سه‌نته‌رو هێزێك بۆ بیركردنه‌وه‌و دونیایه‌ك بۆ بڕواكردن به‌ فیكرو هه‌موو بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی لایه‌نی عه‌قیده‌یی.

له‌دوای سه‌رده‌می مه‌ككه‌ سه‌رده‌می مه‌دینه‌ ده‌ستپێده‌كات و پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵان كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و شاره‌. ئیسلام ده‌چێته‌ پڕۆسه‌ی حكومڕانی گشتییه‌وه‌، به‌ زاراوه‌ی ئێستا ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت هه‌نگاوی جدی پراكتیزه‌یی ئیسلام بووه‌. پڕۆتۆكۆلی ـ صحیفه‌ ـ مه‌دینه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێ‌ یاسای تایبه‌ت به‌ دونیای مه‌دینه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ هه‌موو پێكهاته‌و ڕه‌نگ و جیاوازی ئاینی و پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیتر پێغه‌مبه‌ر محمد  دایئه‌ڕێژێت و ئه‌كرێت به‌ یاسا.

  توانرا له‌ ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌دا جوانترین چركه‌ساته‌كانی سیاسه‌تی ئیسلامی تۆماربكرێت و دونیایه‌ك له‌ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و باشتر خزمه‌تكردن به‌ مرۆڤ و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كسانی ماف و ئه‌رك ڕابگه‌یه‌نرێت. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌وسانه‌وه‌و به‌ كۆیله‌كردنی مرۆڤ و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كاندا ڕووی له‌ كه‌می و كزی كرد به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئیسلام دڵی مرۆڤه‌كانی ده‌كرد به‌ یه‌كترو هاوبه‌شی ده‌كردن له‌ كارو پڕۆژه‌ی قیامه‌تی.

به‌ڵام به‌ر له‌سه‌رده‌می ئیسلام مرۆڤه‌كان به‌رژه‌وه‌ندخوازو مادیگه‌راو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پاراستنی نه‌ریته‌كانی خێڵ و عه‌شیره‌ت سه‌نته‌ر بوو، بۆیه‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌و خراپكاری و فه‌ساده‌ت و چه‌وسانه‌وه‌و سته‌مكاری ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردبوو. كاتێك ئیسلام هات هه‌موو ئه‌م هاوكێشه‌ نه‌رێنیانه‌ له‌ ڕێگای پڕۆسه‌ی حكومڕانیه‌وه‌ ده‌ستكاری كران و ئیشكرا بۆ نه‌هێشتنیان.

له‌و سه‌رده‌مه‌داو له‌ هه‌موو كاتێكدا ئیسلام وه‌ك حكومڕان و ئاماده‌یی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا توانیویه‌تی ڕۆشنایی خۆی بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی تاریكایی كۆمه‌ڵگا به‌كاربهێنێت. چركه‌ساته‌ تاریكه‌كان له‌ سته‌مكاری و زۆربوونی خراپكاری و تاوان و ئاریشه‌كان ڕاماڵێت و له‌ جیات ئه‌و ڕه‌وشه‌ ناله‌بارانه‌، چركه‌ساتی ڕوناك و پڕكردنی دونیا له‌ دادگه‌ری و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاوڵاتیان به‌بێ‌ جیاوازی ئاین و ڕه‌نگ و زمان ڕابگه‌یه‌نێت. له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ئیسلام ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كانی سیاسه‌ت و حكومڕانی بووبێت، یان لاوازبووبێت له‌م سكێچ و به‌رمه‌بنایه‌وه‌، یان ئیسلام داماوكرابێت به‌ ده‌ست حاكم و خه‌لیفه‌و ئه‌میری دونیاویست و خراپكاره‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و ئیسلامه‌ جگه‌ له‌ قوربانی بوونی نه‌یتوانیوه‌ هیچ ڕۆڵ و گرنگیه‌كی هه‌بووبێت.

ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئیسلام ئاینێكی تۆكمه‌و پڕ یاساو به‌هاو ئه‌خلاقه‌، بۆ ته‌واوی سێكته‌رو كایه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌كه‌ڵك دێت. له‌ توانایدایه‌ ته‌واوی دونیای مرۆڤ ڕۆشنكاته‌وه‌ له‌ ژێر بنه‌ماو یاساكانیدا دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی له‌ ئه‌رك و مافداو ڕه‌خساندنی دونیایه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن له‌ هه‌موو كایه‌كاندا بۆ مرۆڤایه‌تی ڕابگه‌یه‌نێت. مێژووی ئیسلامی هه‌زاره‌ها نمونه‌ی زیندووی له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ بۆ تۆماركردووین. هه‌ردوو سه‌رده‌می حكومڕانی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عومه‌ری كوڕی عه‌بدول عه‌زیز یه‌كێكن له‌ زێڕیترین و سه‌ركه‌وتوترین حكومڕانی ئیسلامی و له‌ ڕووی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ مێژووی ئاڵتونی بۆ تۆماركردوین.

له‌ بواری پێشكه‌وتن و داهێنان و فراوانبوونی دونیای مه‌عریفه‌ت و شارستانیه‌ت، ده‌توانین نمونه‌ به‌ سه‌رده‌می ئه‌نده‌لوس و قورتوبه‌و ئه‌و چركه‌ساته‌ بهێنینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ ڕوناكترین سه‌رده‌مه‌ ڕۆشنگه‌ره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمارده‌كرێت.

هه‌موو ئه‌و داهێنان و شارستانیه‌ت و زانست و پێشكه‌وتنه‌ له‌ دونیای ئیسلامیدا په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ هه‌یمه‌نه‌ی حكومڕانی ئیسلام و بینینی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا. به‌ڵام په‌راوێزخستنی ئیسلام له‌ كایه‌ی سیاسه‌ت و حكومڕانی، یان نیشاندانی ئیسلام له‌ هه‌مان كایه‌دا به‌ڵام به‌ ناشیرینی، وه‌ك قوربانی و سته‌مكردن له‌ ئیسلام ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسلام و سیاسه‌ت دوانه‌ی دانه‌بڕاون له‌ یه‌كتر، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دابڕان بكه‌ینه‌ خاڵی ده‌ستپێك له‌ به‌خشینه‌وه‌ی فۆڕمێكیتری پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئیسلام. ئه‌وا دووجار سته‌م پێشكه‌شده‌كه‌ین، یه‌كه‌م: سته‌م له‌ ئیسلام ده‌كه‌ین كه‌ قه‌تیسی ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و بێ ڕۆڵی ده‌كه‌ین له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.  دووه‌م: سته‌م له‌ خه‌ڵكیش ده‌كه‌ین كه‌ ناهێڵین له‌ ژێر داوه‌ری دادگه‌ری ئیسلامیدا له‌نگه‌ری ئاسوده‌یی ده‌روونی و ڕوحی بگرن و ژیان بچڕن.

بۆیه‌ گرنگه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ ئاوێته‌بوونی ئیسلام و سیاسه‌ت بڕیاری زاناو خوێنده‌وارو خه‌لیفه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نیه‌، به‌ڵكو خودی په‌یوه‌ندی ئیسلام و سیاسه‌ت په‌یوه‌سته‌ به‌ تێكسته‌كانی قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام). سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ گرێدانی ئیسلام و پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ڕووحی تێكسته‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێت، هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كی له‌ باروگونجاو ده‌سته‌به‌ركراوه‌ بۆ ته‌كمیله‌بوونی خودی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌.

 ئه‌و گوته‌زایه‌ی له‌م به‌رمه‌بنایه‌وه‌ به‌ بونیاد بووه‌، كه‌ وه‌همێكه‌ وه‌ك حه‌قیقه‌ت خۆی مانیفێست كردووه‌ كه‌ خودی په‌یوه‌ندی ئیسلام و سیاسه‌ت ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ چركه‌ ساتێكی مێژوویی، وای ته‌وزیف ده‌كات كه‌ ئیسلام له‌ له‌حزه‌یه‌كی مێژوویدا له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا خزمه‌تی كردووه‌، به‌ڵام ئێستا ناتوانێت هه‌مان ڕۆڵی پۆزه‌تیڤ بگێڕێت، چونكه‌ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی سیاسی و گۆڕانكاری له‌ بواری ده‌وڵه‌تداری و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی چه‌ندین سێكته‌ری هه‌ستیار له‌ كایه‌ی حكومڕانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌تی ڕه‌شیدو پێشكه‌وتوو له‌ سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تێكی تۆكمه‌و به‌ هێز چ له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی ده‌وڵه‌ت و چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆو چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش. هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له‌ بواری ئابووری و په‌یوه‌ندی جیپۆلیتیكی سیاسی به‌ ده‌وڵته‌وه‌و قبوڵكردنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و زمان و ڕه‌نگی جیاوازو ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز له‌ ناو یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، پێویستی به‌ فۆڕمێكیتری سیاسه‌ت هه‌یه‌ كه‌ دابڕێژرێت و یاسای تایبه‌ت و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی ده‌وڵتداری پێویسته‌.

ئه‌م فۆڕمه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌و ئه‌م شیكارو دیده‌ سیاسیه‌ گه‌ر بكرێته‌ پارسه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام له‌ ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت و حكومڕانی جیابكرێته‌وه‌، جگه‌ له‌ نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئیسلام له‌ كایه‌ی سیاسیداو هه‌ژاری و بێ‌ تفاقی مه‌عریفه‌ی سیاسی و تێنه‌گه‌یشتن له‌وه‌ی ئیسلام له‌ هه‌مان سیاقدا چی پێشكه‌شكردووه‌و ئێستا ده‌توانێ‌ له‌ بواری سیاسیدا چی پێشكه‌شكات.

دواجار ئه‌وه‌ی ئیسلام و سیاسه‌ت له‌ یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌ خودی نه‌یاره‌كانی ئیسلامن، ئه‌و فۆڕمه‌یه‌ له‌ عه‌لمانیه‌ت كه‌ به‌مانای وشه‌ مه‌ترسی له‌ پیاده‌كردنی ئیسلام هه‌یه‌. چونكه‌ ئه‌و ئیسلام به‌س له‌ په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌و خودا ئه‌بینێت، نایه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بگوازرێته‌وه‌ له‌ به‌نده‌وه‌ بۆ سیاسه‌ت و حكومڕانی.

چونكه‌ عه‌لمانیه‌ت وا نیشانی ئه‌دات كه‌ ئیسلام وه‌ڵامی پرسیاره‌ سیاسیه‌كانی سه‌رده‌می پێنیه‌و ناتوانێت هه‌ڵبكات له‌ ته‌ك گۆڕانكاریه‌كانی سیاسه‌تی نوێی جیهانی . وای ئه‌بینێت كه‌ ئابوری تازه‌و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و مافه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی ئینسان و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ ماف و ئه‌رك و ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕویانداوه‌ ئیسلامی تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌ كاتێكدا له‌م به‌رمه‌بنایه‌وه‌ نایانه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێن كه‌ كه‌وتوونه‌ هه‌ڵه‌وه‌. نایه‌ن توێژینه‌وه‌و به‌راوردكاریه‌كی دادگه‌رانه‌ بكه‌ن له‌ نێوان مرۆڤی دونیای حكومڕانی ئیسلام و حكومڕانی دونیای عه‌لمانیه‌ت، بزانرێت له‌ كام هه‌ر یه‌ك له‌م دوو دونیایه‌دا ماف و ئه‌ركی مرۆڤ پارێزراوه‌. موماره‌سه‌كردنی ئازادی به‌بێ‌ به‌زاندنی سنووری خواو مرۆڤ له‌ كام ئه‌و دوو دونیایه‌دا فراوانتره‌. عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دونیای ئیسلامیدا زیاتره‌ یان له‌ دونیای عه‌لمانیه‌تدا.

ئابوری تازه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مرۆڤی كردووه‌ به‌ كۆیله‌ی ئیشی زۆرو زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داری و به‌رخۆری و چاوچنۆكی هه‌ندێ‌ كه‌س و برسی كردنی هه‌ندێ‌ ده‌وڵه‌ت و گروهی به‌شه‌ری چیتر بووه‌.

به‌هه‌ر حاڵ جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلام له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا وه‌ك زه‌مینه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئیسلام له‌ نێوان په‌یوه‌ندی مرۆڤ و خواو به‌خشینی پانتاییه‌كی فراوان به‌ سیاسه‌ت  كه‌ په‌یوه‌ندی مرۆڤ و دونیا به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ‌ بدات. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ تازه‌ نیه‌و زه‌مه‌نێكی زۆره‌ له‌ ڕۆژئاوا كاری له‌ سه‌رده‌كرێت و له‌ دوای ئه‌و تاوانانه‌وه‌ كه‌ كه‌نیسه‌ له‌ ڕێگای سیاسه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك كردی، بیرله‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌ستی كه‌نیسه‌و پیاوانی ئاینی له‌ سیاسه‌ت و حكومڕانی بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌مان گشتاندن كرایه‌ پێوه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كانیتر له‌ وانه‌ ئیسلام، بێئاگا له‌وه‌ی ئیسلام نه‌ك سیاسه‌ت و حكومڕانی قۆرخ نه‌كردووه‌ بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ڵكو له‌ ڕێگای سیاسه‌ت و حكومڕانیه‌وه‌ خزمه‌تی پێشكه‌شكردووه‌. توانیویه‌تی له‌و جێگایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوبێت داهێنان بكات له‌ خزمه‌تكردندا.

ـ ئیشكالیه‌تی كاری بانگخوازی له‌ كوردستان..

هه‌وڵ ئه‌ده‌ین مه‌ساری قسه‌كردنمان بگوازینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیشكالیه‌تانه‌ی له‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی بانگخوازی له‌ كوردستان دروست بوون. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاری بانگخوازی پۆلێنكراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند گروپ و حیزب و جوڵانه‌وه‌و ڕیكخراو و دامه‌زراوه‌ی هه‌مه‌جۆر. كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌م دامه‌زراوانه‌ به‌ پێی چوارچێوه‌یه‌كی فیكری و مه‌عریفی كاری بانگخوازی و په‌روه‌رده‌یی موماره‌سه‌ ده‌كات.

هه‌ندێ‌ جار به‌جیاكاركردن نه‌ك خزمه‌ت ناكات به‌ڵكو ده‌بێته‌ زیان و دروستكردنی قه‌یران له‌ پڕۆسه‌ی بانگخوازیدا. زۆرجاریش میزاج و ئاره‌زوو له‌ جیات عه‌قڵ و ئاوه‌زو بیركرنه‌وه‌ بڕیاری شێوازێك له‌ كاری بانگخوازی ده‌درێت.

ئیشكالیه‌ته‌كان له‌ بواری بانگخوازیدا زۆرو فره‌ ڕوون، ده‌توانین هه‌ندێكیان به‌م جۆره‌ ته‌وزیف بكه‌ین:

یه‌كه‌م: نه‌بوونی ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌ی فیكری..

به‌بڕوای من دیدی جیاوازو ئاڕاسته‌ی فیكری جیاوازو دابه‌شبوون به‌سه‌ر قوتابخانه‌ فیكری و په‌روه‌رده‌ییه‌ جیاوازه‌كان. ئه‌و ئیشكالیه‌ته‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌، هه‌ر له‌ قوتابخانه‌ تونڕه‌وه‌كانه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ میانڕه‌و بۆ مه‌زهه‌به‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی وه‌ك سه‌له‌فیه‌ت و سۆفیگه‌ری و ته‌نانه‌ت دیدی شیعه‌رگه‌ری و چه‌ندین دیدی هه‌مه‌جۆری تر له‌ بیركردنه‌وه‌و كاركردن له‌ سكێچی بانخوازیدا، بۆته‌ ڕیگایه‌ك بۆ هه‌ڵڕژاوی له‌ پڕۆسه‌ی بانگخوازیدا.

دووه‌م: ناته‌بایی گروهه‌كان..

ئه‌مه‌ش وه‌ك نه‌خۆشیه‌ك له‌ جه‌سته‌ی كاری بانگخوازی ده‌رده‌كه‌وێت. كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ گروهه‌ جیاوازه‌كان به‌رامبه‌ریان تاوان بارده‌ن و خۆیان به‌ ته‌نها به‌ خاوه‌ن ئیسلام و كاری بانگخوازی ده‌بینن. ئه‌م خۆ پیرۆزكردن و به‌رامبه‌ر به‌ تاوانبارو نوقسان و هه‌ندێ‌ جار به‌شه‌یتانكردنه‌، بۆته‌ زه‌مینه‌یه‌كی ناشیرین له‌ كاری بانگخوازیدا و وه‌ جۆرێكیشه‌ له‌ سستكردن و لاوازكردنی پڕۆسه‌ی بانگخوازی.

سێیه‌م: بیركردنه‌وه‌ به‌ پێی ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌كی.

هه‌ندێك له‌وگروپ و ده‌ستانه‌ی كاری بانگخوازی ده‌كه‌ن یان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌و بازنه‌یه‌دا، به‌ پێی ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌كی كارده‌كه‌ن و زیاتر مه‌به‌ستیان شێواندن و له‌مپه‌ڕ دروستكردنه‌، نه‌ك كاركردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاین و په‌روه‌رده‌و فێركردن. ئه‌م ده‌سته‌و لایه‌نانه‌ به‌ ته‌واوی له‌لایه‌ن حیزبه‌ عه‌لمانی و ڕیكخراوه‌ ده‌ره‌كی و هه‌ندێ‌ جار وڵاتانی ئیقلیمی به‌ڕیوه‌ده‌برێت و هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی ده‌كرێن.

چواره‌م: بچوككردنه‌وه‌ی ئیسلام و پڕۆسه‌ی بانگخوازی له‌ هه‌ندێ‌ زاراوه‌و چه‌مكدا..

 له‌وانه‌ بیدعه‌و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ته‌كفیرو ته‌فسیق و ته‌خوین و... چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌و زاراوه‌ی تر كه‌ ئه‌م ئیسلامه‌ عه‌زیم و فراوان و گه‌وره‌یه‌ بچوك ده‌كرێته‌وه‌ بۆ سنوری ئه‌م چه‌مكانه‌و له‌ ڕیگای ئه‌م زاراوانه‌وه‌ ته‌فسیری ئیسلام و موسڵمانیه‌تی ئه‌كرێت.

 پێنجه‌م: ڕوكه‌شگه‌راو كاركردن له‌سه‌ر جه‌سته‌.

به‌شێك له‌ گروهه‌كان زمانی جه‌سته‌و شێوازی ئاخاوتن و شێوازی ڕوخساو جل وبه‌رگ فۆڕمێكیتری ناسینه‌وه‌و ئیشكالیه‌تێكی تری كاری بانگخوازییه‌. هه‌یه‌ ئیسلام له‌ سه‌رو ڕیش و بسكی درێژوو زه‌رك له‌ خۆدان و هه‌ڵبه‌زین و هاواركردن و شمشێر ڕاوه‌شاندن ئه‌بینێته‌وه‌و، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ كاری بانگخوازی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌یه‌ له‌ ڕیشی تاسه‌ر پشتێن و شڕواڵی كورت و په‌چه‌و ڕوانین له‌ پشت جل و به‌رگه‌وه‌ ته‌فسیری ئیسلام ده‌كات. هه‌وڵ ئه‌دات كاری بانگخوازی له‌م ڕێگایه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێ‌.