یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/12/2024 : 17:16:58
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلامی کوردی*

ئاینەکان لە بنەڕەتدا خێر و خۆشی و بەختەوەرین بۆ مرۆڤەکان ، هەرکات سەرزەوی ڕوناکی پەیامی خودایی تێدا کز بوبێت خودای خاوەنی زەوی و ئاسمانەکان بە ڕەحمەتی خۆی پەیامێکی ڕەوانەکردووە و دیسانەوە کائیناتی ڕوناککردوەتەوە و سەرزەوی ئاوەدان کردۆتەوە، لە دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنجسەد ساڵ لە پەیامی خودا بۆ عیسا ی نێرراو سەلامی خوای لەسەربێت کە ئەو کاتە شتێک نەمابوو بەناوی ئاینی ڕاستی خودا و لە بری خودا بەرد و دار و مرۆڤ ئەپەرسترا و نەفامی و ستەم و بێویژدانی سەرزەوی گرتبووە ، وەک ئاماژەم پێدا ئاینە خوداییەکان هەموو خێر و بەختەوەری بووە بەڵام هێشتا کامڵ نەبووبوون ، حیکمەتی خودا وابوو ئاینەکان هەموو کۆبکاتەوە و لە یەک ئایندا تەواویان بکات و ئیتر دوای ئەوە هیچ ئاینێکی دیکە نەنێرێت و دەرگای پێغەمبەرایەتی دابخات و پارێزگاری کردنی ئاینەکەش لە ئەستۆی خۆی بگرێت.

لەقورئانی پیرۆزدا خودای گەورە دەفەرموێت {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا  }

ئەم پەیامە پیرۆزە بۆ هەموو مرۆڤەکان بە سەرجەم نەتەوە و کۆمەڵگە جیاوازەکان و سەردەم و چاخە یەک بەدوای یەکدا هاتووەکان هەروەها هەموو جوگرافیاکانی تێپەڕاندووە بۆیە شتێکی ئاساییە ئەگەر ئیسلام لە سیبریا یان ئەوروپا و ئوسترالیا مۆرکێکی جودای هەبێت لەوەی نیمچە دورگەی عەرەبی یان باشوری ئەفەریکا .

هەر لەسەردەمی پێغەمبەر و هاوەڵان‌ "درودی خودای لەسەر و ڕەزامەندی خودا لەهەوەڵانی "پیادەکردنی فەریزەیەکی گرنگی وەک زەکات بە گوێرەی سروشت و واقیعی کۆمەڵگەیەکی دیکە گونجێنراوە هەروەها قسە لەسەر جیاوزی لەهجەی شار و ناوچەکان کرا و کاریگەریشیان لەسەر خوێندنەوە و ڕاڤە و لێکدانەوە ی قورئانی پیرۆز و فتوا و پرسە فیقهیەکان هەبوو.

بێگومان گۆڕانکاری لە فتواش بە پێ ی شوێن و کاتە جیاوازەکان بنەمایەکە دەکرێ لێیەوە قسەلەسەر ئەوەبکەین کە نەک ئاساییە بەڵکو پێویستە ئێمەش وەک نەتەوەیەکی جیاواز ئیسلامێکی خۆماڵیمان هەبێت و نەک شەرم یان تەکفیر و تەبدیع ی خۆمان بکەین بەڵکو شانازی بە مۆرکە جیاوازەکەی ئیسلامەتی کوردەواریەوە بکەین، زانا ئاینیەکانی کورد بەدرێژایی مێژوو لە ناودارانی جیهانی ئیسلامی بوون حوجرەکان مەحکەم بوون لە ڕووی زانستیەوە ، فەقێکان پێگەیشتن و مەلاو قازی و پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتەکان بوون و ئیسلامیش ڕەنگێکی کوردانەی گرت .

یەکێک لە مەنافیع سودەکانی حەج و عومرە پێکگەیشت و ناسین و ئاشنابونە بە کلتورە جیاوازەکان لە سەفەری بەجێگەیاندنی حەج و عومرەدا سەرنج دەدەم چەندین نەتەوەی ئاسیایی و ئەفەریکی و ئەوروپی ، موسڵمانی تورکی و ئێرانی هەریەکەو بەجل و بەرگی تایبەت بەخۆیان و جێبەجێکردنی دروشمە ئاینیەکان بە فتوا ی زانایانی خۆیان ئەنجام دەدەن ، گرنگە ئێمەیش ئەوە ڕونبکەینەوە کە خوداتەعالا داوای لێنەکردوین ئیلا هەردەبێت پەرستش و ئاینداری بەشێوازی عەرەبستان و زانایانی ئاینی ئەوێ یان هەر وڵاتێکی دیکە بێت ،

ئاینی خودا دامەزراوە و خوای گەورە خۆی ناوی ناوە ئیسلام و شوێنکەوتوانی ناوناوە موسڵمان و هیچ مەترسیەک نیە جارێکی دیکە خەڵکی بگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و ئەو ئیدیعا و بیرکردنەوەش کە پێیوایە ئاینداری ڕەسەنی مەلاکانی کوردستان ناڕاستە یان کەم و کورتی تێدایە و پێویستە میللەتی کورد واز لە دینداری بە تێگەیشتن ولێکدانەوەی زاناکوردەکان بهێنن چونکە شیرک و گومڕایی و سەرلێشاوییە و تەنها گروپێک فیرقەی ناجیەیە و پێویستە تەنها تێگەیشتنی ئەو زانایانە پەیڕەو بکەین هیچ بنەمایەکی نیە و ئاینداری ئیسلامەتی ڕەسەنی کوردەواری بۆ ئێمە ڕێگەی سەرفەرازی هەردوو دونیایە .

* بەشێک لە خاتیرە و ئیحساساتەکانم لە پەنای کەعبەی شەریفدا

۲۹/١٢/ ٢٠٢٤