یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
د.بیلال مەلۆ برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/08/2025 : 11:17:24
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچوونی گەورە زانایان لە بارەی ریشەوە

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە و میهرەبان ،و سڵاو و دروود و رەحمەت لەسەر گەورەترین و دواهەمین ترين پێغەمبەرانی اللە ، جلَّ جلالُهُ، موحەممەد، صلى الله عليه وسلم،و لەسەر ئال و یاران و دۆستانی تاکو رۆژی قیامەت،

بابەت : بریارو حوکمی ڕیشى پیاوان لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامدا ،

باشترین دەسپێک کە دەستی پێبکەین لەو بابەتەوە قورئانی پیرۆز فەرموودەکانی پێغەمبەرە ، درودی خوای لە سەربێت،لە پاشان بۆ چونی هەرچوار مەزهەب و هەندێک لە بۆ چونەکانی زانایانی چۆراو جۆر لە جیهانی ئیسلامیدا.

١- بەڵگە لە قورئانی پیرۆزەوە:

خواى گەورە فەرموویەتی: قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ۖ، هاروون ئەیەوێت بە وشەی (يا ابن أم) سەرنجی موسا ڕاکێشێت – ئەگەرچى براى باوک و دایکییەتى- بۆیە وتی: ئەی کوڕی دایکم! ڕیش و قژم مەگرە، [طه: ٩٤].

ئەم ئایەتە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی ڕیش نیشانەیەکی ناسراو بووە بۆ پیاوان و پێغەمبەران، بەدرێژایی سەدە ڕابردووەکان پێش عەرەبەکان.

کەواتە،مێژووی ڕیش لە سەردەمی بەردینەوە دەست پێدەکات تا ئەمڕۆ، و هەمیشە هێمایەکی ئایینی یان کۆمەڵایەتی یان کلتووری بووە، و واتاکەی بە پێی جیاوازی نەتەوەکان گۆڕاوە.

ڕیش لە ئایینی جوولەکەدا:

لە ئایینی جوولەکەدا، ڕیش نیشانەی پارێزکاری و پابەندبوون بە شەریعەت بووە، و هەندێک لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکان قەدەغەی تاشینیان کردووە.

بڕوانە: سەفەر اللاویین (تەورات)، (وַיִּקְרָא) بەشی 19، ئایەتی 27.

ڕیش لە ئایینی مەسیحیدا:

ڕیشی درێژ بەڵگەیەک بووە لەسەر حیکمەتی ڕۆحی و پابەندبوونی ئایینی لەلای ڕاهیبەکان و قەدیسەکان، وەک هێمایەک بۆ زوهد و پیرۆزی.

بڕوانە: تەفسیری مەسیحی ناوەڕاست: لە نەریتەکانی سەدەکانی ناوەڕاستدا، ڕیش بە حیکمەت و ژیرییەوە بەستراوەتەوە.

ڕیش لە شەریعەتی ئیسلامدا:

ڕیش پلەیەکی تایبەتی هەیە لە ئیسلامدا: و سوننەتێکی پشتڕاستکراوەتەوە، پێغەمبەر ﷺ فەرمانی کردووە بە هێشتنەوەی ڕیش و کورتکردنەوەی سمێڵ.

هاوەڵان هەموویان پابەند بوون پێیەوە، و بوو بە مۆدێلێکی پیاوەتی و پابەندبوونی ئایینی.

لێرەدا هەندێک بەڵگە لە سوننەتی پێغەمبەرایەتی دەربارەی حوکمی ڕیش دەخەینەڕوو:

دەقگەلێکی زۆر هەنە لە فەرموودەکانی (سەحیحەین ) واتە، البخاری ومسلم، و غەیری ئەوانیشدا هاتوون، لەوانە:

١. لـ "ابن عمر"ەوە (ڕەزای خوای لێ بێت)، فەرمووی: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «سمێڵتان کورت بکەنەوە و ڕیشەکانتان بهێڵنەوە». (بوخاری گێڕاویەتییەوە: فەرموودەی 5892، و موسلیم: فەرموودەی 259).

٢. و لە گێڕانەوەیەکی موسلیمدا هاتووە: «سەرپێچی موشریکەکان بکەن، ڕیشەکانتان زۆر بکەن و سمێڵەکانتان کورت بکەنەوە». (موسلیم گێڕاویەتییەوە: فەرموودەی 260).

٣. و لە "أبو هریرة"ەوە (ڕەزای خوای لێ بێت)، فەرمووی: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «سمێڵتان کورت بکەنەوە و ڕیشەکانتان بەربدەن، سەرپێچی مەجووسییەکان بکەن». (موسلیم گێڕاویەتییەوە: فەرموودەی 261).

٤. و لە "عائشە"ەوە (ڕەزای خوای لێ بێت)، فەرمووی: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «دەشت لە فیتەرەتن: کورتکردنەوەی سمێڵ، و هێشتنەوەی ڕیش». (موسلیم گێڕاویەتییەوە: فەرموودەی 261).

ئەم فەرموودانە ڕوونن لە فەرمانکردن بە هێشتنەوەی ڕیش.

و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هێشتنەوەی ڕیش یەکێکە لە خەسڵەتەکانی فیتەرەت کە خوا خەڵکی لەسەری دروست کردووە، و وانییە وەک ئەقڵانییەکان دەڵێن کە ڕیش عورف و داب و نەریتی عەرەبە و بەوجۆرە نییە، و ئەگەر بە نموونەش قبوڵ بکەین کە ڕیش عورف و داب و نەریتە، بەڵام ئیسلام گواستیەوە و کردی بە شەرع، کەواتە ئەم عورف و داب و نەریتە بوو بە عیبادەتێکی سەربەخۆ کە موسڵمان پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەنجامدانی، هەروەک سزاش دەدرێتەوە لەسەر وازهێنانی.

بۆیە پێشەوا سیوطي، فەرمویەتی : الثابت بالعرف كالثابت بالنص ، ينظر: الأشباه والنظائر، ص 119)، وەهەروها پێشەوا القرافي، لە مالیکیەکان فەرموویەتی لە پەرتوکی خۆی بەناوی الفروق، لە بەرگی ،١،لاپەرە،١٧٧، الثابت بالعرف كالثابت بالنص .

وەهەروها، ابن قدامة لە پەتوکی خۆیدا بەناوی، (المغنی)، بەرگی، ٤، لاپەرە،١٧٥، فەرمویەتی:المرجع في ذلك إلى العرف، لأنه كالمشروط.

کەواتە ڕیش، خەتەنەکردن، حەج، تەوافی کەعبە، ڕۆژوو، سیواک، و غەیری ئەوانەش، عورفێکی کۆن بوون لە نێوان گەلانی پێشوو و عەرەبەکان بەتایبەتی، ئیسلامیش دوای پاککردنەوە و بێگەردکردنی لە گەردی شیرک و داب و نەریتی وشک، پەسەندی کرد و کردی بە عیبادەتێکی مەبەستدار کە نزیکبوونەوەی پێ دەکرێت لە خوای گەورە.

کەواتە وردبوونەوە لە حەقیقەتی ئەم ئایەتە لە فەرموودەی خوای گەورە: ﴿قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ۖ﴾، تێدەگەین کە مێژووی ڕیش دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام و عەرەب بەدرێژایی سەدە ڕابردووەکان، کەواتە ڕیش نیشانە و هێمایەکی ناسراو بووە بۆ پیاوان و پێغەمبەران لە سەردەمی مووسا (سڵاوی خوای لێ بێت) و ئەوانەی پێش ئەویش، و نەزاندراوە کە یەکێکیشیان ریشیان تاشیوە بەلکو هەموویان ریشداربوون،

قسەی چوار مەزهەبەکە:

١- حەنەفییەکان فەرموویانە: تاشینی ڕیشی پیاو حەرامە، و سوننەتە کە درێژی و پانییەکەی لە دەستێکی چنگکراو زیاتر نەبێت، ئەوەی لە چنگێک زیاتربێت کورت دەکرێتەوە.

٢- مالیکییەکان فەرموویانە: تاشینی ڕیش حەرامە، و کورتکردنەوەی سمێڵ سوننەتە.

٣- حەنبەلییەکان فەرموویانە: تاشینی ڕیش حەرامە، و هیچ کێشەیەک نییە لە گرتنی ئەو بڕەی کە لە چنگێک زیاترە، کەواتە وازهێنان لێی بە گران نازانرێت.

٤- شافیعییەکان فەرموویانە: تاشینی ڕیش حەرامە وەک چۆن ئیمام شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە کتێبی (الأم) دا باسی کردووە، و (فتح الباري) پشتیوانی کردووە، هەروەها زەرکەشی و حەلیمی لە (شعب الإيمان) و مامۆستاکەی قەفالی شاشی لە (محاسن الشريعة)، و ئەزرەعی فەرمووی: ڕاست ئەوەیە کە تاشینی ریش بە تەواوی حەرامە بەبێ هیچ عیللەتێک وەک چۆن زانایانی قەلەندەرییەکان فەرموویانە،

بعض أقوال الفقهاء : هەندێک لە قسەی فەقیهان:

١- ئیمام نەواوی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) (وەفاتی ٦٧٦ کۆچی) فەرموویەتی: "باشتر وایە ڕیش بە حاڵی خۆی بهێڵدرێتەوە و دەستی لێ نەدرێت بە کورتکردنەوە یان غەیری ئەوە". (بڕوانە: شەرح سەحیح موسلیم، بەرگی ٣، لاپەڕە ١٥١).

٢- ئيبن تەیمییە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) (وەفاتی ٧٢٨ کۆچی) فەرموویەتی: "تاشینی ڕیش حەرامە - و فەرمانی هێشتنەوەی، فەرمانی ئیجابە نەک فەرمانی ئیستیحباب.(بڕوانە: الاختيارات الفقهية، لاپەڕە ٨٣).

٣- ئيبن عەبدولبەر مالیکی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) (وەفاتی ٤٦٣ کۆچی) فەرموویەتی: "تاشینی ڕیش حەرامە و کەس نایکات مەگەر پیاوانی ، نێرەموک و خنەس . (بڕوانە: التمهيد، بەرگی ٢١، لاپەڕە ٦٢).

٤- ئيبن باز (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: "تاشینی ڕیش تاوانێکی ئاشکرا و کارێکی ناپەسەندە، چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرمانی بە هێشتنەوەی کردووە". (بڕوانە: مجموع فتاوى ابن باز، بەرگی ١٠، لاپەڕە ٣٥٠).

٥- شێخ ئيبن عوسەیمین (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: "تاشینی ڕیش حەرامە بێ گومان". (بڕوانە: مجموع فتاواه ورسائله).

٦- شێخ قەرزاوی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: "فەرمانی هێشتنەوەی ڕیش بۆ ووجووبە لەلای زۆربەی زانایان، و بۆچونی ڕاجیح ئەوەیە کە واجبە". (بڕوانە: فقه السنة، بەرگی ١، لاپەڕە ١٢٦).

٧- وە شێخی عەللامەی عێراق و کوردستان، مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: "ئەو حوکمەی کە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، حەرامبوونی تاشینی ڕیشە بەبێ عوزرێکی شەرعی وەک ئیكراه وزۆر لێکردن یان نەخۆشییەک کە توشی بووە ناتوانێت ریش دانبێت ، ئەوەی کە هەندێک لە فەقیهەکانی شافیعی لە پەرتووکەکانیاندا کە باسی ریش یان کردووە فەرموویانە ریش تاشین مەکروهە ،مەبەست پێی کەراهەتی تەحریمە نەک کەراهەتی تەنزیه یان قسەکانیا لەو بارەیەوە لاوازە وبێهێزن، وە خوا گەورە لە هەموونان شارەزاترە . (بڕوانە: إرشاد الأنام إلى أركان الإسلام، على ترتيب تحرير شيخ الإسلام القاضي زكريا الأنصاري، رحمه الله

کە دانەرەکەی ئەم پەرتوکە ،شێخ عەبدولکەریم کوڕی موحەممەد مودەڕیس، لاپەڕە ١٣٨، چاپخانەی المعارف - بەغداد، دار الكتب والوثائق في بغداد، ساڵی ١٩٩٠ز).

هەندێک لەو سەرچاوانەی لە پەرتووکە گرنگەکانی مەزهەبی شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، کە باسی ڕیش تاشینیان کردووە، ئەمانەی خوارەوەن:

١- (تحفة المحتاج)، بەرگی ٩، لاپەڕە ٣٦٦.

٢- (روضة المحتاجين)، لاپەڕە ٢٣٥.

٣- (أنوار الشافعي)، بەرگی ٢، لاپەڕە (٣٦٦ یان ٨٦٦).

٤- (بجيرمي على الخطيب)، بەرگی ٤، لاپەڕە ٢٩١.

٥- (جمل على شرح المنهج)، بەرگی ٥، لاپەڕە ٢٦٧.

٦- (إعانة الطالبين)، بەرگی ٢، لاپەڕە ٣٤٠.

هەروەها زانا و عەللامەی عێراق و کوردستان، مامۆستا مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس، لە پەرتووکی خۆیدا بە ناوی (ارشاد الأنام)، لاپەڕە ١٣٨، سەبارەت بە رەئی راجح پەسەندکراوی شەرعی دەربارەی ریش تراشینی پیاوان فەرموویەتی:

"وَمَا عَلَيْهِ بَعْضُ فُقَهَاءِ الشَّافِعِيَّةِ مِنْ كَرَاهَتِهِ فَالْمُرَادُ بِهَا كَرَاهَةُ التَّحْرِيمِ أَوْ أَنَّهُ ضَعِيفٌ وَاللهُ أَعْلَمُ".

واتە: ئەوەی هەندێک لە زاناکانی مەزهەبی شافیعی، درودی خوایان لێ بێت، فەرموویانە لەو پەرتوکانەی کە پێش ئێستا ئاماژەمان پێکرد، مەبەست لێی ئەوەیە، حلق اللحية، واتە: ڕیش تاشین کەراهەتی تەحریمە، نەک کەراهەتی تەنزیه، یان بۆچوونەکەیان سەبارەت بە ڕیش تاشین هەڵەیە و لاوازە، خوای گەورە باشتر دەزانێ.

الخاتمة- کۆتایی:

لەوانەی پێشووتر باسکرا، دەردەکەوێت کە بەڵگەکان لە قورئان و سوننەت و بۆچوونی چوار مەزهەبەکە و فەقیهەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە هێشتنەوەی ڕیش واجبە و تاشینی حەرامە و بەتایبەتی بۆ زانایان و  بانگخوازەکانی ئیسلام، چونکە ریش تراشین رێک پێچەوانەی سەدان فەرموودەی راستی پێغەمبەرە، درودی خوای لەسەربێت و هەروەهاسەرپێچی تەواو ودەرچونە لە هەرچوار مەزهەبە ،

هەروەها ریش یەکێکە لە خەسڵەتەکانی فیتەرەت کە موسڵمانان پێیەوە زۆر جوانەو ئەوەش نیشانەی پیاوەتی و ڕێز و شوێنکەوتنی پێغەمبەران و هاوەڵان و زانايان و پیاوچاکانە بە درێژایی مێژوو.

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين ،