یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/12/2025 : 21:49:42
قه‌باره‌ی فۆنت
کاریگەرییەکانی وشە لەسەر دەروونی مرۆڤ لە تێڕوانینی ئیسلامدا

وشە یەکێکە لە تواناترین هەرە ڕەزامەندەکانی ژیانی مرۆڤ لەکۆمەڵگادا، چونکە توانای گۆڕانکاری و پێکهێنانی پەیوەندی گشتی و ناوەکی هەیە لەنێوان تاکەکان. ئیسلام چۆن دینی ڕەخنە و ڕێنمایییە، وشە و قسەکانی مرۆڤ بە پەیوەندی ناخۆش یان چاک دەروانێت چونکە وشەو قسە دەتوانێت دڵی مرۆڤ خۆش بکات  و دەتوانێت دڵ شکاوبکات..  چونکە ئەم ئیسلامە جوانترین پەیامە بۆئەوەی مرۆڤەکان چون لەکاتی گفتوگۆداوشەی دڵخۆش دەڕبرن تاکو دەروونی بەرامبەریان ئاسودە بکەن تامەزرۆی وشە یەکی تربێت.  چونکە دینی  ئیسلام  وشە جوان و قەشنگە.

١ ـ وشە هۆکاری سازکردنی دەروونی مرۆڤە

لەقورئانی پیرۆزدا ھاتووە خوای گەورە مرۆڤەکان ھان دەدات کە وشەی جوان بەرامبەر یەکتربەکاربێنن. خوای گەورە دەفەرمویت:﴿وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا﴾، خوای گەورەلەم ئایەتەدا  نیشانمان دەدات کە وشە لە ئیسلامدا یەکەم هۆکاری  دڵخۆشی و دەروونی مرۆڤە. قسەی باش دڵی مرۆڤ ئارام دەکات، گەشەپێدانی دیمەنی بەرز دەکات،وەلەناوکۆمەڵگالەھەموو  شوێنێک  خۆشەویست و بەرزدەبێت.

پێغەمبەر (ص) فەرموویەتی: "الكلمة الطيبة صدقة" واتە: وشەی باش خێرەوبەخشینە.

ئەم فەرموودەیەفێرمان دەکات وشەی باش بەخشینە بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە وشە دەتوانێت دڵی مرۆڤ خۆش بکات بێ ئەوەی تێچوی دارای پێویست بێت لەنێوکۆمەڵگادا.

٢ ـ وشە دەتوانێت دڵی مرۆڤەکان بشکێنێت و دەروون ڕوخاوی بکات.

وشەی نادروست و خراپ وەک تیرێک وایە بۆتێکشکاندنی  ناخی مرۆڤەکان لەم ڕۆژگارەدا. لەقورئانی پیرۆزدا خوای گەورە فەرمویەتی: ﴿ إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ﴾ واتە: بە زمانتان خەڵک ئازار مەدەن.

لە ڕاستیدا قسەی خراپ مرۆڤ بێ ئومیددەکات، هیوای مرۆڤ دەکوژێت و ھۆکارێکە بۆ دەست بەرداربونی لەژیاندا.

پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرمویەتی: "وهل يكبّ الناس في النار على وجوههم إلا حصائد ألسنتهم" واتە: زۆرترینی خەڵک بەهۆی وشە و زمانەوە دەچنە ناو ئاگروە خەلک لێیان دوردەکەویتەوە.

بەھۆی پیشاندەری  قسەی خراپە.

٣ ـ وشە هۆکاری ئارامی دڵ و پەرۆشانی رووحە

وشەی پاک و یادکردنی خوای گەورە چاوەڕوانترین دەرمانی دەروونی مرۆڤە بۆرۆژگاری ژیان.لە قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾ بەردەوام یادکردنی خوای گەورە و قورئان و دووعا و قسەی باش دەتوانێت ناخۆشیەکان ودڵتەنگی  مرۆڤ خۆش بکات. وەپەیوەندی  نێوان تاکەکان فراوانتربکات.ھەربە وشە پێویستی مرۆڤەکان ئاسان تر دەبێت.

٤ ـ وشە سەرچاوەی هاوسەنگی و پێکەوەژیانی کۆمەڵگایە

 لەئاینی پیرۆزی ئیسلام وشەی بەسەرچاوەی سەرەکی داناوە بۆپێکەوەژیان لەکۆمەڵگادا، بەلکو وشە بۆتەبنەما بۆ پەیوەندی کۆمەڵگا. قورئان باس لە وشەی باش و داوای پێکەوەژیان دەکات: ﴿وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَعْرُوفًا﴾، بە وشەی جوان ونەرمی زوبان دڵ خۆشکەرلەگەڵیان بدوێین.  بۆیەھەمووکات مرۆڤی ووتەجوانەکان باشترین و بەڕێزترین کەسی کۆمەڵگان لەگیانی مرۆڤەکان.

٥ ـ وشە بەرپرسیارەتیە

لەئسلامداھەموو وشەیەک بەرپرسیارەتیە.بۆیە پێویستە تەنھاوشەی چاک و باش بێت دوربێت لەوشەی خەراپ ودڵ ڕەنجاندن. ئەو وشانەی کەدەری دەبڕێت. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەمووریت: "من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا أو ليصمت. واتە: کەسێک کە باوەڕی بە خواو ڕۆژی دوای هەیە، قسەی باش بکات یان بێدەنگ بێت.

ئەم فەرموودە فێرمان دەکات بە ئاگابوون لەوشە بەختەوەری ژیان وخۆشگوزەرانیە.

٦ ـ وشە دەتوانێت نەفس پەروەردە بکات

دەروونی مرۆڤ بە وشە پەروەردە دەبێت. ئیسلام وشەیەکە بۆتە بنەمای خوێندنەوە و پەروەردەکردن لەگوفتارو ڕەفتاردا. قسەی جوان یادکردنە لە سەر دڵەکان ،مرۆڤەکان فێری ئارام بەخشی دەبێت بۆ دڵێکی بەرزو باڵا.

ئیسلام باشترین فێرگەو قوتابخانەیەکی گەورەی وشەیە بۆ خاوەن بروانامەکان و ڕۆشنبیران و قسەزانەکان تاکو لەم ڕێگەیەوە مرۆڤ دوور بێت لەوشەی بەرپرسیاریەتی.