یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/01/2026 : 19:36:18
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ ئەهلی ئیمان کۆچی زانایان چەند بە ئازارە!؟

لەبەر ئەوەی زانایان خزمەتی دین و ژینی موسڵمانان دەکەن و پردی پەیوەندی نێوان گەیاندنی پەیامی ئایین و دیندارانن، هەمیشە لە خەمی ئەوەدان چۆن کۆمەڵگە بەرەو تێگەیشتنی دروستی ئایینی ببەن، هەم بۆ ئەوەی ژیانیان رووناک بێت، هەمیش بۆ ئەوەی نەکەونە داوی غەفڵەت و بێ ئاگایی و سەرگەردانی و دونیاگەرایی.

بۆیە زانایان جێگەی رێزی زۆرو گەورەن لای خوای گەورەو، چەندین دەق هەن باس لەو شکۆو پێگەیە دەکەن، کە زانایان هەیانە، ئەمە نەک تەنها لەتێڕوانینی ئایینیەوە، بگرە ئەم هەست و رێزە وەک بەشێکی دینداری شۆڕبۆتەوە ناو کۆمەڵگەو بەردەوام ئەوانەی قەدری دین دەزانن قەدری زانایانیان زانیوەو بە چاوی رێزەوە سەیریان کردوون و دەکەن، زۆربەی کات زانایان وەک مۆم وابوونە بۆ خۆیان سوتاون و رووناکیان داوەتە ئەوانی ترەوە، هەمیشە ئاواتیان ئەوە بووە ئیسلام لەگەشەو نوما بێت و هەردوو رێبازی دینداری و زانستپەروەری لە پەرەو پێشکەوتن دابێت.

ئەوەی هەستی دینداری بەرز بێت و دڵسۆزی ئەو کاروان و رێبازە بێت، دیمەنی ئەو وێنەیە رایدەچڵکێنێ و هەڵوەستەیەک وەردەگرێ، لەوەی ئەو وتەیە چەند راست گوتراوە – مردنی زانایەک مردنی جیهانێکە – هەڵبەت راستە هەمووان بۆ مردن یەکسانین، بەڵام مردنەکان لێک جیاوازن، هەیە نەفعی جەمعی هەیەو بۆ دین و دونیای خەڵک چرایەکی رۆشنە، هەشە بۆ خۆی سوودی نیە چ جای چاوەڕوانی سوودی خەڵکی لێ بکرێت! زانایان تەنها موڵکی خۆیان نین بەڵکو بەردەوام لەزۆر بوارو کار لەخزمەتی کیان و کۆمەڵگە دان.

ئەوەی گرنگە هەمووان قەدری زانایان بزانین، کە سەروەتێکی گەورەی ئایینی و نیشتمانین و، میراتێکی گرانبەهای رێبازی خواناسی و دیندارین، با وەک وەفاو دڵسۆزی بۆ رۆحی بەرزەفڕی هەموو زانایانی کۆچکردوو، رێز لەوانە بگرین کە ئێستا لە ژیان ماون و خزمەتی خاک و خەڵک و دین و ژین و رێ و رێبازی موسڵمانان دەکەن.

بە تەئکید ئەوانە گەورەن کە قەدری دین و ئەهلی عیلم دەگرن و، لەپێناو خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە خۆیان بە پاڵپشت و پشتیوانی رابەرانی دین و زانایانی رێی خواناسی دەزانن، ئەوانەی ئەو تێڕوانینەیان هەیە، زیاتر ئەوانەن لە قوڵایی ئەم پەندە تێگەیشتوون، کە دەڵێ: قەدری زێڕ لای زێڕنگرە!! ئەوانەشی باکیان نیە، هەڵبەت ئەوانەن زێڕو زبر لێک ناکەنەوەو مەیل و هەستی ئایینیان کزی و لاوازی زۆری گرتووە.

خوای گەورە بە لوتف و میهرەبانی خۆی لەو زاناو مامۆستا ئایینیە بەرێزانەو، مردووی هەموو لایەک خۆش بێت و جێگەیان فیردەوسی ئەعلا بێت..هەزاران دروود لەگیانی پاکیان..

 

مەلا عبدالله شێرکاوەیی

بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیکوردستان

1ی1ی2026