یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
یاسین ملاعبدالله چۆمبارۆكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/07/2010 : 20:29:58
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌عبان مانگی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ ره‌مه‌زان
وه‌كوئاشكرایه‌ مانگی ره‌مه‌زان مانگی ره‌حمه‌ت وبه‌ره‌كه‌ته‌،مانگی لێخۆشبوون وبه‌زه‌یی خوایه‌ ،
مانگێكه‌ پره‌له‌خه‌ڵات ودیاری زۆرگه‌وره‌،كه‌هه‌مووكه‌س هیواخوازه‌ بێ به‌ش نه‌بێت لێ یان.

به‌ڵام ره‌مه‌زان خۆئاماده‌كردنی ده‌وێت...هه‌وڵ وتێكۆشان وماندووبونی ده‌وێت.

ئه‌گه‌رده‌تانه‌وێت دیاریه‌كانی ره‌مه‌زانتان ده‌ست كه‌وێت ده‌بێ له‌ئێستاخۆی بۆئاماده‌ بكه‌ن..ئه‌ویش:

1ـ پارێزگاریكردن له‌نوێژه‌كان وكردنی سوننه‌ته‌كان..

چونكه‌هه‌روه‌كو له‌فه‌رمووده‌ی قودسی هاتووه‌،كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:( وماتقرب الي عبدي بشئ احب الي مما افترضته عليه،ولايزال عبدي يتقرب الي بالنوافل حتي احبه...) واتا: (هیچ شتێ له‌لای من له‌به‌جێهێنانی واجب خۆشه‌ویسترنیه‌،كه‌به‌نده‌ بیه‌وێ خۆی پێ له‌من نزیك بكاته‌وه‌،به‌نده‌ی من به‌رده‌وام به‌سوننه‌ت كردن خۆی له‌من نزیك ده‌كاته‌وه‌ تاخۆشم ده‌وێ... ).

جائه‌گه‌ركردنی سوننه‌ت مایه‌ی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌بێت ئه‌وه‌ بێگومان مایه‌ی پله‌و پایه‌ی به‌رزیشه‌ له‌به‌هه‌شت،هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بیت)به‌سه‌وبانی فه‌رموو(عليك بكثرة السجود فانك لاتسجدلله سجدة الارفعك لله بها درجة وحط عنك بها خطيئة)رواْ مسلم.

واتا (زۆر نوێزبكه‌بۆخوای گه‌وره‌،چونكه‌ هه‌رسوجده‌یه‌ك بۆخوا ببه‌ی،خوای گه‌وره‌پله‌یه‌كت به‌رز ده‌كاته‌وه‌و،خراپه‌یه‌كیشت لێ ده‌سرێته‌وه‌).

2ـ رۆژوووگرتنی زۆر له‌مانگی شه‌عبان..
چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بیت)زۆر به‌رۆژوو بووه‌ له‌مانگی شه‌عبان،هه‌روه‌كو خاتوو عائیشه‌(ر)ده‌فه‌رموێت:( مارأيت رسول الله(صلى الله عليه وسلّم) استكمل صيام شهر الارمضان،وما رأيته اكثرصياما منه في شعبان كان يصومه الاقليلا بل كان يصومه كله) رواْه الاريعة.

واتا (نه‌مبینی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بیت)مانگێك به‌ته‌واوی به‌رۆژوو بێت جگه‌ له‌ره‌مه‌زان،وه‌نه‌مبینی له‌مانگێك(جگه‌له‌ره‌مه‌زان)زۆر به‌رۆزوو بێت جگه‌ له‌شه‌عبان، هه‌مووی ده‌گرت كه‌مێ نه‌بێت،به‌ڵكو هه‌مووی ده‌گرت).

كه‌واته‌....زۆر رۆژوو بگره‌ له‌شه‌عبان وئه‌وه‌ی زیاتر هانت بدات بۆرۆزووگرتن،ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ (درودی خوای لێ بیت)كه‌ده‌فه‌رموێت(مامن عبديصوم يوما في سبيل الله الاباعد الله بذلك اليوم وجهه عن النار سبعين خريفا) صحيح مسلم بشرح الامام النووي(4/485) باب فضل الصيام في سبيل الله لمن يطيقه(1153).

واتا (هه‌ر كه‌سێك رۆژێك له‌ پێناو خوا به‌ رۆژوو بێت، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و رۆژووه‌ حه‌فتا پایز له‌ ئاگری دۆزه‌خی دوور ده‌خاته‌وه‌).

ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژێك له‌ پێناو خوا ده‌گرێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو كات له‌ پێناو خوایه‌و چه‌نده‌ها رۆژوو ده‌گرێت؟!

3ـ چاكه‌ كردن و قورئان خوێندن...
ابن رجب(ر) له‌ لگائف المعارف ده‌ڵێت : رۆژوو گرتن له‌ شه‌عبان وه‌كو راهێنانه‌ بۆ رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان هات زۆر ماندوو نابێت،چونكه‌ لێ راهاتووه‌ له‌ شه‌عبان.

ئه‌گه‌ر بۆ رۆژوو گرتن وابێ، ئه‌وه‌ بۆ قورئان خوێندن وچاكه‌ كردنیش هه‌روایه‌.

بۆیه‌ هه‌ندێ له‌ زانایان ده‌یانوت : مانگی شه‌عبان، مانگی قورئان خوێنانه‌.

حه‌سه‌نی كوری سه‌هل ده‌ڵێ : شه‌عبان وتی : خوایه‌ منت خستۆته‌ نێوان دوو مانگی گه‌وره‌( ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زان )، ئایا چیت به‌من داوه‌؟

خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی : قورئان خوێندنم به‌ تۆ داوه‌.

كه‌وابوو....
با مانگی شه‌عبان بكه‌ینه‌ مانگی خۆئاماده‌كردن و خۆسازدان ، مانگی ته‌وبه‌ی نه‌سووح وگه‌رانه‌وه‌ی راست ودروست، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دڵێكی پاك و لاشه‌یه‌كی خاوێن و ویژدانێكی زیندوو وئومێدێكی ته‌واو بگه‌ینه‌ ره‌مه‌زان.

Chombarok_2006@yahoo.com