یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات   
د. رقیب سعید مزوری
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/08/2010 : 13:03:46
قه‌باره‌ی فۆنت
وێنه‌یه‌كی جوان : شه‌و خۆر داده‌پۆشێت
با له‌ڕێی چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌وه‌، له‌وه‌ وردببینه‌وه‌، كه‌ چۆن شه‌و یان تاریكیی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خۆر داده‌پۆشێت، ئه‌مه‌یه‌، كه‌ قورئانی پیرۆز باسیكردووه‌و سوێندی پێخواردووه‌ (وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا) [الشمس: 4].....<
br />
خۆر ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ وه‌ك هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌، كه‌ له‌ گه‌ردووندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، كارگه‌یه‌كی ناوكییه‌، وزه‌ی گه‌رما ده‌نێرێت، زانایان ده‌ڵێن ئه‌و وزه‌یه‌ی خۆر له‌ چركه‌یه‌كدا ده‌ینێرێت ئه‌گه‌ر بۆمان گونجا سوودی ته‌واوی لێببینین، ئه‌وا وزه‌ی كاره‌با بۆ ماوه‌ی حه‌وت ملیۆن ساڵی داهاتوو به‌ ئه‌مریكا ده‌دات!
ئه‌م خۆره‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره‌، كه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا باسیكردووه‌و به‌ سیراج ناویبردووه‌، له‌ڕاستیشدا كاره‌كه‌ی له‌ كاری سیراج (چرا) ده‌چێت، كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كارلێككردنی ناوكیی یه‌كگرتوو، به‌واتایه‌كی تر هایدرۆجین ده‌سوتێنێت له‌ رێگای یه‌كگرتنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی قورستر به‌رهه‌مبهێنێت، كه‌ هلیۆمه‌، له‌ بلیۆنان ساڵه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌و بێ وه‌ستان و بێ كه‌موكوڕیی كارده‌كات.


ئه‌مه‌یه‌، كه‌ له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی به‌چاو ده‌یبینین، به‌ڵام زانایان كاتێك چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی چینه‌ ته‌نكه‌كه‌ی ڕۆژ، خۆریان به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز بینی، ئه‌مه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌، كه‌ به‌ هۆی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی ناساوه‌ گیراوه‌، با له‌وه‌ وردببینه‌وه‌، كه‌ چۆن تاریكیی ورده‌ ورده‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ ده‌ركه‌وتن و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌وری خۆری داوه‌.


تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ ڕۆژ ته‌نها چینێكی زۆر ته‌نكه‌ ( به‌رگێكی شین كه‌ ده‌وری گۆی زه‌وی گرتووه‌)، ئێستا با كه‌مێك له‌ زه‌وی دووربكه‌وینه‌وه‌، له‌ ئاسمانی ده‌ره‌وه‌دا دوور له‌ خۆر بسوڕێینه‌وه‌، چی ده‌بینین؟ با له‌ وێنه‌ی خۆر ڕابمێنین له‌ دووره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوانگه‌ (مرصد)ه‌كانی ناسا تۆماریان كردووه‌:




خۆر لێره‌دا هه‌ر ئه‌و خۆره‌یه‌ كه‌ له‌وێنه‌ی یه‌كه‌م و وێنه‌ی دووهه‌مدایه‌، به‌ڵام لێره‌دا له‌ دووره‌وه‌ ده‌یبینین، تاریكیی دایپۆشیوه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌، ئه‌م وێنه‌یه‌ مرۆڤ له‌ كۆندا نه‌یتوانیوه‌ وێنای بكات و باس له‌وه‌ بكات، كه‌ شه‌و یان تاریكیی ده‌وری خۆری داوه‌، به‌ڵام قورئانی پیرۆز پێش 1400 ساڵ، ئه‌م وێنه‌ جوانه‌ی بۆ وه‌صفكردووین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا * وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا * وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا * وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا) [الشمس: 1-4].
له‌م ئایه‌ته‌ ڕابمێنن، (وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا). شه‌و، كه‌ تاریكییه‌ خۆر داده‌پۆشێت، ئایا تێبینی وردیی و وه‌كیه‌كیی ئه‌م وه‌صفه‌ قورئانییه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ڕێی ته‌له‌سكۆبه‌ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ ده‌یبینین، ده‌كه‌ن؟ !