یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
عوسمان هورمزیاری
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/12/2010 : 13:56:24
قه‌باره‌ی فۆنت
پەتای گەندەڵی !!
گەندەڵی پێناسە سەرەتاكەی ئەوەیە پەتاێكی ترسناكە، هۆكارەكەی بەكارهێنانی دەسەڵاتە لە پێناو بەرژەوەندی تاكە كەسێك، یان چینێكی تایبەت بە واتایەكی تر چینە بە هێزەكان دەسەڵاتیان دەكەنە ئامراز بۆ ئەوەی بەشی چینە بێهێزەكان بخۆن. دیاردەی گەندەڵی بە دەردێكی كوشندەی ئەم سەردەمە دادەنرێ‌ و، لە هەموو جیهان بە چڕی بڵاوبۆتەوە كەم تا زۆرێك لە نێوان تەواوی ووڵات و كۆمەڵگا جیاوازەكان بونی هەیە.

لێرە كاری دەوڵەت ئەوەیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی داو بۆ ئەوەی بەربەست لە پێش ئەم حالەتە مەترسیدارە دروست بكرێت و بوار نەدرێ‌ تەشەنە بكا و زیاتر بلاونەبێتەوە، دەبێت دەزگایەكی چاودێری توندو تۆڵا هەبێت و كەسانی پسپۆر و شارەزا كاری تیا بكەن، لە گشت بوارە جیاجیاكاندا چاودێری ئیش و كارەكانی دام و دەزگاكانی دەوڵەت بكەن و بە بەردەوامی لێ پێچینەوەو بەدواداچون بكرێ‌ ئەوانەی ئەم تاوانانەیان لە سەر ساغ بۆوە و ئەبێ‌ سزا بدرێن هەر كەسە بەقەد قەبارەی تاوانەكەی، بەڵام بەڵاێكی تری گەورەتر و زۆر ترسناك تر ئەوەیە ئەگەر دەوڵەت خۆی بەشدار بێ‌ لەم تاوانەو ببێتە بەشێك لەم گەندەڵیە كە بێگومان ئەو كات هەموو كایەكانی ژیانی كۆمەلگا شەلەل ئەبێت و جومگەكانی دادەڕزێ‌ كە ئەو كات چارەسەری زۆر زەحمەت دەبێ‌.

لە ووڵاتە دواكەوتوەكاندا گەندەڵی بەشێوەیەكی وا بڵاوبۆتەوە كە كۆنترۆل كردنی كارێكی زۆر ئەستەمە بە تایبەتی كە چینی دەسەلات ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیەیەی چۆتە جەستەی چونكە هیچ لێ پێچینەوەیەك نیە و سزادان نیە و كەسانی دەسەڵاتدار لە سەروی یاساو رێساكانی ووڵاتن بە پێچەوانەوە لە وڵاتانی پێشكەوتوو هەرچەند ئەوانیش توشی ئەم پەتایە بوینە و بەم دەردە دەناڵێنن بەڵام تا ئاستێكی زۆر باش توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن و نەیەڵن پەل بهاوێت و تەشەنە بكاو بەردەوام لێپێچینەوەو بەدواداچونیان هەیەو كەسی گەندەڵ لە هەر پلە و پایەیەك بێت، لە سەر بچوكترین شت پەلكێشی دادگای دەكرێ‌ و ڕوبەڕوی سزادان دەبێتەوە.بە پێناسەكی تر دەتوانین بڵێن گەندەڵی لە واقیعدا هیچ بونێكی نیە بەڵام نەفس نزمی و بێویژدانی كەسانێ‌ كە لە ڕێگای بەكارهێنانی دەسەڵات و بۆ گەیشتن بە مەرام و مەبەستی تایبەتی دا ئەم سلوكە نا تەندورستە دەگرنەبەر وەك نەخۆشێكی ترسناك لە ناو جەستەی كۆمەڵگا بڵاوی دەكەنەوە ،گەندەڵی و گەندەڵكارانیش زیاتر لە ناو ئەو وڵاتانە ڕێژەیان بەرزە كە دواكەوتون لە هەموو بوارێكدا بۆ نمونە وڵاتانی سودان و سۆماڵ هەردەم لە پێشەوەی هەموو ئەو وڵاتانەن كە رێژەی گەندەڵی لە ناویان بەرزە.بە پێچەوانەوە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی دونیا گەندەڵی بەو چاوە تەماشا ئەكرێ‌ كە عەیبێكی زۆر گەورە وتۆمەتێكی تا بڵێی ناشیرینە و وەهەركاتێ‌، كەسێك تۆمەتبار ئەكرێ‌ بە گەندەڵی كاردانەوەی جۆراو جۆر ڕووئەدات لە لایەن تۆمەتبارەكە و دەست دەبا بۆ كاردانەوەی سەیر سەیر بۆ ئەوەی ئەم تاوانە ڕەتكاتەوە و لە بەرامبەر ئەوەی پێی نەڵێن تۆ كەسێكی گەندەلێ‌ ئامادەی هەموو شتێكە و جاری واهەیە ڕوحی خۆشی ئەكاتە قوربانی.

بۆ نمونە چوار ساڵ پێش ئێستا وەزیری كشتوكاڵی یابان كاتێ‌ بە كاری گەندەڵی تۆمەتباركرا یەكسەر خۆی كۆشت و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا هەر پاش ئەم ڕووداوە بە ماوەیەكی كەم وەزیری دادی ئەمریكی دەستی لە كاركێشایەوە و وازی لە پۆستەكەی هێنا بە هەمان شێوە كە بە كاری گەندەڵی تۆمەتبار كرابو. ساڵێك دووایی ئەم ڕووداوانە ئەمجارەیان سەرۆكی پێشوی كۆریای باشور پاش ئەوەی تۆمەتبار كرا كە لە سەردەمی سەرۆكایەتیەكەی دەستی هەبوە لە كاری گەندەڵی یەكسەربەهەمان شێوەی هاوتا یابانیەكەی پەنای برد بۆ خۆكوشتن كۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.لێرە پێكەوە ئەگەر سەیری ئەم سێ‌ ڕووداوە بكەین و لێی وورد ببینەوە دەبینین لە پێشكەوتوترین وڵاتی جیهان وەزیرێك بە دەستی خۆی خۆی دەكوژێت بەس لە لەر خاتری ئەوەی تاوانبار كراوە بە گەندەڵی بە هەمان شێوە بە رپرسێكی گەورەی ولاتێكی تر كە پێشتر پلەی سەرۆكی وولات بوە هەم ئەویش پەنا بۆ خۆكوشتن دەبا ئەمانە ئامادەبون بمرن بەڵام ئامادەنەبون بە گەندەڵكار ناویان بهێنن و تاوانباریان بكەن دیارە وەزیرە ئەمریكیەكەش بەهەمان شیوە بڕیاری دا كورسیەكەی جێبهێلی بەڵام بەشێوەیەكی دیموكراسی تر لە جیاتی خۆكوشتن قبوڵی كرد دەستبەرداری پۆستە بەرزەكەی بێ‌ بەڵام تۆمەتی گەندەڵی قبوڵ نەكرد.

لێرە بۆ ڕێگری كردنێكی جدی پێویستە بەردەوام چاكسازی و پاكسازی لە دام و دەزگاكانی حكومەت بكرێت كەسانی گەندەڵ لێ پێچینەوەیان لەگەڵا بكرێ‌ و لە پۆستەكانیان دوور بخرێنەو و راپێچی بەردەم دادگا بكرێن بۆ ئەوەی ئەم دیاردە قێزەوەنە بەرفراوان نەبێ‌ وتەشەنە نەكا چونكە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا خەریكە ببتە پەتایەكی كوشندە و زۆر لە كۆلێراش ترسناكترە هەر كۆمەلگایەك توشی بێت ئەوا بەرەو هەڵدێرێكی پرَلە كارەسات دەڕوات و لە كۆتادا ئەنجامی خراپ و چاوەڕوان نەكراوی لێدەكەوێتەوە.