یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
مه‌لا یونس گرتكی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/01/2011 : 13:21:31
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان‌و هه‌ندێك له‌ نووسه‌ران له‌نێوان تێكگه‌یشتن‌و به‌گژیه‌كدا چوون
زانای كوردی مێزه‌ر به‌سه‌ر كه‌به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت و خه‌می میلله‌ته‌كه‌ی دایه‌و به‌رده‌وام به‌رگری له‌ده‌سكه‌وته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كات، وه‌ هیچ كه‌س ناتوانێ‌ مساوه‌مه‌و موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر مامۆستایانی ئاینی یه‌وه‌بكات، مامۆستایان هه‌میشه‌لایه‌نه‌ ئاینی و لایه‌نه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌، وه‌ ئه‌وانیش خاوه‌ن ماف و رای خۆیانن‌و، بۆ كه‌س نیه‌ ئازادیه‌كانیان داگیر بكات، یاخود سنور بۆ ئازادیه‌كانیان دابنێت یان ته‌شهیر به‌ كه‌سایه‌تیان بكات، وه‌یان بلێت ده‌بێ‌ مامۆستا كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت و ته‌نها ئیشیان مزگه‌وت بێت و، هیچ قسه‌یه‌كی تر نه‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌مه‌ له‌ مامۆستاكانمان قه‌بوڵ ناكات، ده‌بێ‌ مامۆستایانی ئاینی هه‌ڵسن به‌ئه‌ركی خۆیان به‌فه‌رمان به‌چاكه‌ وڕێگری له‌ خراپه‌ وه‌ك واجبێكی شه‌رعی سه‌رشانیان با به‌ میزاجی هه‌ندێ كه‌س ئه‌مه‌ش هه‌زم و قه‌بول نه‌كرێت. چونكه‌ خه‌لك مامۆستایانی ئاینی به‌پێشه‌واو ڕابه‌ری خۆیان ده‌زانن و، هه‌میشه‌ ڕۆل وپێگه‌یان دیاربووه‌‌و مێژووش ئه‌م شاتیه‌ی سه‌لماندوه‌، كه‌ له‌ شۆڕش و بزاڤی ڕزگاری خوازی گه‌لمان ئه‌وان هه‌لگیرسێنه‌رو ڕابه‌ربوینه‌، كاتێك مێژوو ده‌خوێنیته‌وه‌ ده‌زانی ئه‌مه‌ ڕاسته‌ هه‌ر له‌ شێخ عه‌بدولسلام وشێخ عوبه‌یدوللای نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حمودو قازی محمه‌دو مه‌لاموسته‌فای بارزانی، وه‌به‌ده‌یان شاعیرو ئه‌دیب ونوسه‌رو ڕوناكبیریش له‌حوجره‌و مزگه‌وت و خوێندنی مه‌لایه‌تی پێگه‌یشتون.

به‌لام ئه‌وه‌ی سه‌یروجێگای هه‌لوه‌سته‌له‌ سه‌ركردنه‌ ئه‌مڕۆده‌بینین وده‌بیسین، له‌ به‌شێك له‌ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان وماڵپه‌ری رۆژنامه‌كان هێرشی ناڕه‌وا ده‌كرێته‌ سه‌ر دین و زانایانی ئاینی، وه‌ ته‌شهیر به‌ كه‌سایه‌تیان و پیرۆزیه‌كانی ئاینی ده‌كرێ‌ و به‌بێ‌ جیاوازی وه‌ سه‌نگه‌رێكی خراپیان له‌زانایان گرتووه‌‌و، ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێزو به‌های مامۆستایانی ئاینی كه‌م كه‌نه‌وه‌و ناشرینیان بكه‌ن له‌ناو كۆمه‌لگا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك گوێیان لێنه‌گریت‌و قسه‌كانیان كاریگه‌ری نه‌مێنێت، به‌مه‌رامی سوكایه‌تی پێكردن‌و سه‌رخستنی مه‌رام‌و ئاره‌زووه‌ گڵاوه‌كانیان، وه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ‌ ڕۆژنامه‌نوس و هه‌ندێ‌ كه‌سه‌وه‌ كه‌به‌بیری خۆیان وه‌ده‌زانن مامۆستایانی ئاینی ڕێگرن له‌به‌رده‌می ئه‌وان، یاخود ئه‌وان لێناگه‌ڕێن پڕۆژه‌كانیان تێپه‌ڕینن، له‌گه‌ل رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و نوسه‌ره‌به‌رێزانه‌ی كه‌خاوه‌ن ویژدان و بیرێكی ته‌ندروستن‌و كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌وجۆره‌ ته‌شهیر قسه‌خراپانه‌ دانینه‌ كه‌ده‌كرێن له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان یاخود له‌ ڕۆژنامه‌كان ده‌نوسرێن وه‌پێیان وایه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا نابێت مامۆستایانی ئاینی باسی هیج بكه‌ن‌و قسه‌یان هه‌بێت.

به‌ڵام مامۆستایانی ئاینی هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌وشته‌ بێته‌ جێ‌ وسه‌ربخرێ كه‌ به‌ سوده‌، یان خزمه‌ت به‌ میللته‌كه‌مان ده‌كات، نه‌ك شتێك ناڕه‌واو پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت‌و خزمه‌ت به‌ ناحه‌زانمان بكات، بێگومان نابێت هه‌موو ئه‌وهه‌لوێسته‌ جوامێرو كوردپه‌روه‌رانه‌ی مامۆستاو مه‌لای كورد له‌ بیر بكرێت كه‌ نواندویه‌تی، وه‌ به‌رده‌وامیش ده‌یگیڕێ‌ به‌رامبه‌ر قه‌زیه‌كانی میلله‌ت.

ئه‌و بۆچون‌و خوێندنه‌وه‌خراپانه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایانی ئاینی ته‌نیا خزمه‌ت به‌ دوژمنانی میللته‌كه‌مان ده‌كات، وه‌پێویسته‌ هه‌مو لایه‌كمان ڕه‌چاوی بارودۆخی كوردستان بكه‌ین به‌ تایبه‌ت له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه‌،ده‌بێ‌ كه‌ بتوانین به‌یه‌كه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ره‌وشی واقیعی ئه‌مڕۆی كورستان بكه‌ین‌و، به‌ هه‌موو لایه‌كمان پرۆسه‌كه‌ سه‌ربخه‌ین، نه‌وه‌ك ئاڵۆزتر‌و خراپتر بكرێ‌.