یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مولازمی یه‌كه‌م: سالار ته‌حسین دری
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 11:58:59
قه‌باره‌ی فۆنت
سیسته‌می هاتووچۆ له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌
((وَلَا تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَي التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُواْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ)) البقرة: ‌195
خۆتان به‌ ده‌ستی خۆتان، مه‌هاوێژنه‌ هیلاكه‌ته‌وه‌.

هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین كه‌وا رۆژ له‌ دوای رۆژ رێژه‌ی ئۆتۆمبێل له‌كوردستان به‌ره‌و زیادبوونه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێكی خودایی گه‌وره‌یه‌ به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل زیادبوو، ئه‌وا شوفێرو هاتووچۆش زیاد ده‌بێت، كه‌ شوفێرو هاتووچۆش زیادبوو، ئه‌وا كاره‌ساتیش رووله‌ زیادبوون ده‌كات. بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ هه‌وڵبده‌ین ببین به‌ شوفێرێكی باش و سه‌رده‌میانه‌، چونكه‌ شوفێری ئه‌مڕۆكه‌ بۆته‌ بابه‌تێكی زانستی سه‌رده‌میانه‌، كه‌ رۆژانه‌ به‌بێ شوفێرو ئۆتۆمبێل ناتوانین بچینه‌ سه‌ركار، ناتوانین كاره‌كانمان رایی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا به‌رپڕسیاریه‌تی شوفێر چییه‌ له‌كاتی شوفێریدا، جێبه‌جێ كردنی یاساكانی هاتووچۆو پڕه‌نسیپی ترافیك پێویسته‌ یان نا؟ ڕوانگه‌ی ئایین‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام چییه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌؟
ئایینی ئیسلام كه‌ ئایینی خوداو به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌ به‌گشتی، رێكخه‌رو دارێژه‌ری ژیانی موسڵمانانه‌ به‌ تایبه‌ت، ئایینێكی هه‌مه‌ لایه‌ن‌و گشتگیره‌ بۆ رێكخستنی هه‌موو بابه‌ته‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگا، گرنگی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانی ژیان ده‌دات‌و رێكیان ده‌خات، تا مرۆڤه‌كان بتوانن له‌ژێر سێبه‌رو چه‌تری ئه‌و ئایینه‌ به‌و په‌ری ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ره‌فتار بكه‌ن و ژیان به‌سه‌ر به‌رن و ئایینی ئیسلام به‌رپڕسیاریه‌تی رێكخستنی ژیان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆجوانكردن‌و چاككردنی باری ژیانی خۆی ماڵ‌و منداڵ‌و گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران له‌هه‌ر ئاستێك دابن، ئه‌وان زیاتر به‌رپڕسیارن له‌و چاككردن‌و رێكخستنه‌دا، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رموێت "مرۆڤ له‌سه‌ر شانییه‌تی له‌ ژیاندا خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێك كاری وه‌ك مه‌له‌وانی كردن و ئه‌سپ سوواری رابێنێ‌، و پێشبڕكێ‌ بكه‌ی بۆ زیاتر فێربوون له‌ ژیان " (تأديب الرجل فرسة وتعليم الرجل السباحة)1 له‌م فه‌رموده‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئیسلام زۆر گرنگی به‌گواستنه‌وه‌ ده‌دات‌و داوامان لێده‌كات كه‌ به‌جوانی‌و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌كاریان بێنین جا بۆیه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر به‌ڕوونی باسی چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م بواره‌ی كردووه‌، له‌ فه‌رمووده‌یه‌ییكدا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: [ثلاث من السعادة: المرأة الصالحة و المنزل الواسع و المركب الهني‌و]2
به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رژمێرییه‌كان (85%)ی ڕووداوه‌كان بۆ خودی ئه‌و شوفێره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌یره‌وی له‌ یاساو رێساكانی هاتووچۆ ناكات
هه‌رچه‌نده‌ پێشترو له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) ڕامانی (المركب الهنی‌و) به‌مانای سووارۆكانی تری وه‌ك (حوشترو ئه‌سپ و... هتد) بوو كه‌ بۆ هاتووچۆو ئاسانكردنی ژیانی مرۆڤه‌كان به‌كارهاتووه‌، به‌ڵام ئێستا ڕامانی (المركب الهنی‌و) هه‌مان ئۆتۆمبێله‌ كه‌ پڕ به‌پێستیتی، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه‌ مایه‌ی خۆشترین ڕه‌فاهیه‌ته‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، و ڕێگا دووره‌كان بۆمان نزیك ده‌كاته‌وه‌، و رۆژانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی تر، بۆ سه‌فه‌ركردن بۆ خۆشی، ناخۆشیه‌كانی ژیان، ئه‌ركی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان ڕاده‌په‌ڕێنێ. به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌بێ ئۆتۆمبێل ژیان مه‌حاڵ بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رۆژانه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یاخود په‌ككه‌وته‌ ده‌بن، جگه‌ له‌ زیانی ماددی فراوان كه‌ئه‌مه‌ هه‌مووی به‌هۆی كاره‌ساتی هاتووچۆوه‌ ڕووده‌دات، هۆی سه‌ره‌كیش شوفێری كه‌مته‌رخه‌مه‌و به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رژمێرییه‌كان (85%)ی ڕووداوه‌كان بۆ خودی ئه‌و شوفێره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌یره‌وی له‌ یاساو رێساكانی هاتووچۆ ناكات. بۆیه‌ش خودای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموێت: [... ولا تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً] النسا‌و29. واته‌ ئێوه‌ نه‌فسی خۆتان مه‌كوژن و نه‌بن به‌ بكوژی نه‌فسی خۆتان، چونكه‌ خودای گه‌وره‌ زۆر به‌ ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.
زاناكان ده‌لێن "العبره‌ بعموم اللفڤ لا بخصوص السبب" واته‌ ئایه‌تێك له‌سه‌ر ڕووداوێك هاتووته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌توانین بۆ زۆر ڕووداوی تر به‌كاربێنین. جا كاتێك شوفێر گوێ‌ ناداته‌ پڕه‌نسیپی ترافیك‌و پشتێنی سه‌لامه‌تی نابه‌ستێت، مۆبایل له‌كاتی لێخوڕین به‌كار ده‌هێنێت‌و ئه‌زانێت مه‌رجه‌كانی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل چییه‌، به‌ڵام ئه‌م مه‌رجانه‌ پشت گوێ‌ ده‌خات، كاتێك ده‌زانێت ئۆتۆمبێل تایه‌ی خراپ بووه‌ یان ئاوێنه‌ی شكاوه‌ یاخود به‌نزین له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ره‌و ته‌واو بوونه‌و... هتد، خۆی فه‌رامۆش ده‌كات‌و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكات، بێگومان له‌كه‌مترین جووڵه‌دا ئۆتۆمبێل تووشی وه‌رگه‌ڕان، هه‌ڵدێران یاخود پێكدادان ده‌بێت‌و به‌رپڕسیاریه‌تیه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی خودی شوفێره‌كه‌، چونكه‌ زیان به‌خۆی‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وشوفێره‌ له‌كه‌مترین ڕووداودا به‌رپڕسیاره‌ له‌ گیانی خۆی‌و سه‌رنشینه‌كانی، چونكه‌ ده‌بێته‌ بكوژی خۆی و سه‌رنشینه‌كانی، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت [لزوال الدنيا جميعا أهون علي اللة من دم يسفك بغير حق]1 واته‌ تێكچون و نه‌مانی هه‌موو دونیا به‌ قه‌د رشتنی خوێنێك لای خوای گه‌وره‌ كاریگه‌ر نییه‌، جا ئه‌گه‌ر كوشتنی یه‌ك كه‌س به‌ ئه‌نقه‌ست یان به‌ كه‌م ته‌رخه‌می له‌ تێكدانی هه‌موو دونیا گه‌وره‌تر بێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ بۆته‌ هۆكاری ئه‌و كوشتنه‌، ده‌بێت كوژرانی سه‌دان كه‌س تاوانه‌كه‌ی چه‌ند بێت، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ وه‌ی له‌ ڕۆژی كۆتاییشدا له‌ به‌رامبه‌ر دادگای خودای گه‌وره‌ به‌رپڕسیاره‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خۆی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به‌ پاره‌ كڕیوه‌، ئه‌م پاره‌یه‌شی به‌هۆی ماندووبوون و ئاره‌ق ڕشتنی زۆره‌وه‌ په‌یدایكردووه‌، ده‌بێته‌ زیاده‌ڕۆیی ئه‌گه‌ر به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌یپارێزێت، كاتێك ئۆتۆمبێل كه‌م وكوڕتیه‌كی هه‌بوو پێویسته‌ چاكی بكاته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر شتێك گه‌ر خزمه‌تی نه‌كه‌یت ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ی تۆ ئه‌ویش خزمه‌تت ناكات، به‌ڵكو زیانیشت پێده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك مرۆڤ دره‌ختێكی مێوه‌ ئاو ده‌دات و زۆر خزمه‌تی ده‌كات، دره‌خته‌كه‌ له‌ئه‌نجامدا به‌رهه‌مێكی باش به‌م مرۆڤه‌ ده‌به‌خشێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ خزمه‌تی نه‌كه‌یت یان ئاوی نه‌ده‌یت ده‌بێته‌ هۆی وشك بوونی دره‌خته‌كه‌.
پێویسته‌ شوفێر له‌كاتی لێخوڕین به‌ به‌رده‌وامی پابه‌ندی كه‌می خێرایی‌و رێنمایی‌و یاساكانی هاتووچۆ بێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت "هه‌میشه‌ له‌ هاتووچۆ كردندا مام ناوه‌ندی بڕۆن‌و له‌سه‌ر خۆبن" بێگومان به‌خته‌وه‌ری مرۆڤیش له‌ ناوه‌ندیدایه‌ نه‌ زۆر زۆر چوون و نه‌ زۆر هه‌ڵچوون (لا افراط ولا التفريط)، خوا ده‌فه‌رموێت (ؤكَذالِكَ جَعَلناكُم أُمَّةٌ ؤسَطا) البقره‌ 143 ئێوه‌مان كردووه‌ به‌ گرۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندیكار ئه‌وه‌تا ووته‌ به‌نرخه‌كه‌ی (لوقمان) كاتێك رێنمایی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات "له‌كاتی هاتووچۆكردندا هه‌میشه‌ مام ناوه‌ندی و له‌سه‌رخۆبه‌ وخوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت [ؤاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ ؤاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ إِنَّ أَنكَرَ الَاصْؤاتِ لَصَوْتُ الْحَمِيرِ] لقمان19.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [ؤعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَي الَارْضِ هَوْناً ؤإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلاماً] الفرقان63
واته‌: به‌نده‌ راستگۆكانی خوای میهره‌بان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌هێواشی به‌ ڕێگادا ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناسزای پێگوتن، یانیش هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشیاوی له‌ به‌رامبه‌ر نواندن، ئه‌وان قسه‌ی خێر ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ی ئه‌وان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌.
كوردیش ده‌ڵێت: له‌خێرا رۆیشتندا خۆت به‌دوای به‌ڵادا ده‌گه‌ڕێی، به‌ڵام له‌ته‌مبه‌ڵی رۆیشتندا به‌ڵا به‌دواتدا ده‌گه‌ڕێت، كاتێك مرۆڤ له‌ هاتووچۆكردن به‌ پیاده‌ له‌خۆبایی ده‌ڕوات، ئه‌ی هاتووچۆكردن به‌ ئۆتۆمبێلێكی مۆدیل به‌رز چۆن ده‌ڕوات؟! كه‌واته‌ له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌ خۆبایبووندا، كه‌ به‌ رێگادا ده‌ڕوات و ئاگای له‌ رۆیشتنی پێش خۆی نامێنێت، بێگومان ئه‌م خۆباییبوونه‌ به‌زیانی ئه‌و شوفێره‌ ته‌واو ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر خۆی به‌ ته‌نیا به‌ڵكو زیان به‌خۆی‌و ده‌وروبه‌ریشی ده‌گه‌یه‌نێت‌و خه‌ڵكیش بێزار بوونی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م شوفێره‌ ده‌رده‌بڕن. بۆیه‌ له‌سه‌ر دایك‌و باوك پێویسته‌ هه‌میشه‌ رێنمایی منداڵه‌كانیان بكه‌ن‌و له‌ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی خێرایی و له‌ خۆبایی بوون ئاگادارییان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م دایك و باوكه‌ش به‌رامبه‌ر به‌خوا به‌رپڕسن له‌ هه‌ر زیانێك كه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وانه‌وه‌ به‌خه‌ڵك ده‌گات، پێویسته‌ هه‌میشه‌ پێیان بڵێن: له‌ ڕێگادا مام ناوه‌ندی بڕۆ، له‌كاتی شوفێریدا وا مه‌كه‌ زیان به‌خۆت و ده‌وروبه‌ر بگه‌یێنیت و ببێته‌ هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك.
زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ئێستا شوفێری ده‌كه‌ن
به‌ هۆی لێخوڕینی خێرایی زۆره‌وه‌ تووشی ڕووداو و كاره‌سات ده‌بن
له‌ئایه‌تێكی تردا خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ؤلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ ؤلَا تَمْشِ فِي الَارْضِ مَرَحاً إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ] لقمان18
هیچ كاتێك نه‌كه‌ن خۆتان هه‌ڵكێشن و له‌خۆبایی ببن، چونكه‌ خودا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت و رقی لێیانه‌ و له‌ رۆژی دواییدا به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌ن و له‌ ئایه‌تێكی تردا خوا ده‌فه‌رموێت [ؤلَا تَمشِ في الَارضِ مَرَحاََ إنَّكَ لَن تخَرق الارض ؤلَن تَبلُغَ الجِبالَ] الاسرا‌ء37 كاتێك له‌ ڕێگادا ده‌ڕۆی، خۆت گه‌وره‌ مه‌كه‌، تۆ ناتوانی به‌ هاتووچۆی خۆت زه‌وی كون بكه‌ی‌و شه‌ق بكه‌ی و چه‌ند خۆت گه‌وره‌‌و لووت به‌رز بكه‌ی تۆ ناگه‌یته‌ چیاكان.
جا ده‌بێ‌ شوفێر ئه‌م چه‌نده‌ی بزانێت له‌كاتی لێخوڕیندا. بۆیه‌ ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ ئێستا شوفێری ده‌كه‌ن به‌ هۆی لێخوڕینی خێرایی زۆره‌وه‌ تووشی ڕووداو و كاره‌سات ده‌بن‌و كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و كاتێك ئه‌م شوفێره‌ گه‌نجه‌ له‌نێو كوچه‌‌و كۆڵانه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌نگی ته‌سجیله‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز ده‌كات كه‌ خه‌ڵك بێزار بكات، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ خێرا ده‌ڕوات كه‌ رێز له‌هیچ یاسا‌و پڕه‌نسیپ‌و رێسایێكی هاتووچۆ ناگرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان مادده‌ی كحولی به‌كاردێنن‌و به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌سات دروست ده‌بێت‌و زیان به‌خۆیان‌و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌یێنن، جا چ به‌گیان له‌ ده‌ستدان یانیش بریندار بوون و په‌ككه‌وتن. پاشانیش په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی و پیاو ماقووڵان ده‌كه‌ن، تا بفه‌رموون چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌و بیانووه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر بووه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا بیانووه‌‌و خۆیان كه‌مته‌رخه‌م بوون، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ به‌رپڕسیاریه‌تی بدزنه‌وه‌‌و تاوانه‌كه‌یان بخه‌نه‌ ملی قه‌زاو قه‌ده‌ر، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ] البلد8.
واته‌: مه‌گه‌ر ئێمه‌ دووچاومان پێنه‌دابوو؟
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی تاوانبار به‌رامبه‌ر به‌كاره‌ نه‌شیاوه‌كانی له‌خه‌ڵك بپاڕێته‌وه‌، بۆخۆی وا باشتره‌ شوكرانه‌ی خودای گه‌وره‌ بكات به‌رامبه‌ر به‌و نیعمه‌ته‌ی كه‌ خودا ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی پێداوه‌، واباشتره‌ بچێت بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی په‌یدا بكات و چاكه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكات، تاوه‌كو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دوعای لێ بكه‌ن دوعای بۆ بكه‌ن، خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [لَئِن شَكَرْتُمْ لَازِيدَنَّكُمْ ؤلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ] إبراهیم7 واته‌: ئێوه‌ شوكرانه‌ی من بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی كه‌ به‌ ئێوه‌م داون، تاوه‌كو من زیاترتان پێبده‌م.
هه‌ر یاسایه‌ك
كه‌ له‌ په‌رله‌مانێك ده‌رده‌چێت پێویسته‌ جێگای رێزو به‌رز نرخاندن بێت
هه‌ر هه‌ولێك كه‌ ده‌درێت یان هه‌ر یاسایه‌ك كه‌ له‌ په‌رله‌مانێك ده‌رده‌چێت جا له‌ هه‌ر په‌رله‌مانێكی موسڵمان یان غه‌یره‌ موسڵمان بێت بێگومان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كانه‌، پێویسته‌ جێگای رێزو به‌رز نرخاندن بێت، چونكه‌ به‌ڕاستی هه‌ر یاسایه‌ كه‌ تاكه‌ میكانزمی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئارامه‌. له‌ سایه‌ی یاساكاندایه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ ئه‌رك‌و مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و یاسایانه‌ له‌سه‌دا چه‌ند بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌؟ له‌وانه‌یه‌ زۆرینه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی (كه‌سایه‌تی، لایه‌نێك، چینێك، كۆمه‌ڵێك... هتد) بێت، به‌ڵام یاسایی هاتووچۆ (100%) بۆ خزمه‌تی گشت هاوڵاتیاندایه‌ به‌بێ جیاوازی، هه‌ر ئه‌و یاسایه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ناچار ده‌كات ژێرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا بكات و كاتێك چووه‌ پشت سوكان بزانێ‌ چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ زانایانی موسلمان پابه‌ند بوون به‌یاساو پڕه‌نسیپی ترافیك به‌ واجب له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن، بڕوانه‌ بڕیاری "مجمع الفقه‌ الاسلامی" ژماره‌ (75/2/د8) و زانای گه‌وره‌ (ئیبن باز) ده‌ڵێت: "نابێ‌ مرۆڤی موسلمان سه‌رپێچی له‌ یاسای هاتووچۆدا بكات" چونكه‌ خوا ده‌فه‌رموێت [يا أَيُّها الَّذينَ أَمَنو أَطيعُوا اللّهَ ؤأَطيعُوا الَّرسُولَ ؤأَولي الَامرِ مِنكُم] النسا‌و59 ئه‌ی بڕواداران، ئێوه‌ گوهداری خواو پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن و هه‌روه‌ها گوهداری به‌رپڕسانی خۆتان بكه‌ن و مه‌به‌ست له‌ به‌رپڕسان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌و یاسایه‌یان داناوه‌.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ چه‌ندین ده‌قدا بایه‌خی زۆری به‌ سیسته‌می هاتوچۆ داوه‌
بۆچی پیشه‌ی پزیشك پیشه‌یه‌كی پیرۆزه‌؟ چونكه‌ گیانی مرۆڤه‌كان ده‌پارێزێت و نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، پۆلیسی هاتووچۆش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ له‌ سه‌ر شه‌قام وه‌ستاوه‌و ده‌وه‌ستێت، تا كاكی شوفێر له‌ هه‌موو ڕووداو و كاره‌ساتێك به‌دوور بێت و سه‌رپێچی نه‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ پاراستنی گیانی شوفێرو هاوڵاتیانه‌ له‌ گشت ڕووداوێكی هاتووچۆ، چونكه‌ ئه‌م پۆلیسه‌ پاسه‌وانی یاساكانی هاتووچۆیه‌و یاساكانی هاتووچۆش بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیانه‌. ئه‌گه‌ر پۆلیسی هاتووچۆش له‌سه‌ر شه‌قام نه‌بوو یان نه‌تبینی یان بتبورێت ئه‌وه‌ خودای گه‌وره‌ كه‌دروستكه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆیه‌، ژیان، مردن، دونیا‌و دوارۆژی تۆی به‌ده‌سته‌، هه‌رده‌م ئاگای له‌ هه‌نگاوه‌كان و نهێنی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رۆژانه‌ی تۆیه‌، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ تۆدایه‌ و هیچ كات بێ‌ ئاگا نییه‌ لێت، ئه‌گه‌ر لێبوردنیش زۆر بێ‌، ئه‌وا سزاكه‌شی زۆر قورسه‌.
پێویسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ ئه‌و فه‌رمایشته‌ی خودای گه‌وره‌ی له‌یاد بێت كه‌ ده‌فه‌رموێت: (... مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الَارْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً ؤمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً...الَاية) المائده‌32
واته‌: هه‌ركه‌سێك مرۆڤێك بكوژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی كوشتبێت یان فیتنه‌ و خراپه‌یه‌كی له‌سه‌ر زه‌وی نابێته‌وه‌، ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی كوشتبێت، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌ مردن ڕزگار بكات، ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ مردن ڕزگار كردبێت.