یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
باوكی ئه‌سما
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/04/2011 : 09:58:12
قه‌باره‌ی فۆنت
قورئان سوتاندن و بێده‌نگی مسوڵمانان!!؟
شه‌رمه‌زارم ............... شه‌رمه‌زارم
له‌ سوتاندنی قورئانم
له‌ به‌رچاوی هه‌موو جیهان
جۆنز ده‌سوتێنێت قورئان
له‌ کاتێکدا مسوڵمانان
ته‌نها وان له‌ هه‌وڵی وورگیان
هاوار ده‌که‌ن به‌گشت ده‌نگیان
یاسای دیموکراسی مان ده‌وێت!
ئاشتی و ئازادیمان ده‌وێت!
به‌ بێ ئاگا! یان به‌ئاگا!
داواده‌که‌ن با بڕوخێ؟
کێ بروخێ؟
ده‌م و چاو یان یاسای ده‌سکرد؟
یا حوکمێكی تری ده‌سکرد
ئایا کێ دێ له‌ دوائ ئه‌م دا
تۆ ده‌زانیت یان نه‌زانیت؟
نا نا کاکی شۆڕشگێرم
گوێ مه‌ده‌رێ هه‌رچی ببێ
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بگۆڕێ
له‌هه‌ر لایه‌که‌وه‌ بابێ
شه‌ن ده‌کرێ
به‌س ئه‌مجاره‌ بگۆڕێ
یاسای دیموکراسی خۆشبێ!
خۆری ئازادیش وا هه‌ڵدێ!
دادپه‌روه‌ریش ده‌چه‌سپێ!
په‌له‌و نه‌بێ ئه‌ی شۆڕشگێڕ
شه‌ق شه‌قێنیشت پێده ‌کرێ و
قورئانه‌که‌شت ده‌سوتێ
به‌ڵام سه‌د داخ و په‌ژاره‌
بۆ ئه‌مه‌یان
تۆ بێده‌نگی و زۆریش نه‌نگی
نه‌ك به‌رگری ناکه‌یت
نوزه‌شت لێوه‌ ده‌رناچێ
جوله‌که‌ی ڕقنیش له‌ولاوه‌
خۆی بۆ ئیسلام مه‌ڵاس داوه‌
به‌ یه‌ك فیکه‌
جۆنزی سیخن ده‌جوڵێنێ
تا له‌به‌رچاوی کامێرا
له‌لای ئاڵای ئه‌مریکادا
به‌فه‌رمانی دیموکراسی
که‌لامی خوا بسوتێنێت!
ئێمه‌ش ده‌ڵێین
به‌زه‌لیلی و شه‌رمه‌زاری
با لێگه‌ڕێین له‌م باسانه‌
ئێستا که‌ی کاته‌‌ بۆ ئه‌م ووتانه‌
وا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گۆڕانه‌
جارێ کاتی خۆپیشاندانی نانه‌
له‌م نێوه‌نده‌ کێ به‌ده‌نگ هات!
مه‌زار شه‌ریف
شه‌ریفانه‌ هاته‌ مه‌یدان
تۆڵه‌ی قورئانیان کرده‌وه‌
په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاری
ڕۆژی مه‌حشه‌ریان سڕی یه‌وه‌
سه‌ربه‌رزانه‌ تۆماریان کرد
بۆ لای دادگای په‌روه‌ردگار
له‌وکاته‌ی که‌وا‌ برسیش بوون
له‌دوونیادا
چۆکیان دانه‌دا بۆ دووژمنیان
بێ باکانه‌ له‌نێو مه‌یدان
وێنه‌ی جۆنزو خاچیان سوتاند
به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌ر بێ ئاگا
خۆشی دوونیا
وای لیکردووین
ڕقمان له‌مه‌رگ بێته‌وه‌
دڵ و زوبان و کردارمان
به‌خت ده‌که‌ین له‌ پێناوی
ئه‌م دونیایه‌
که‌دونیای کاروان سه‌رایه‌
جوله‌که‌کانی سه‌رده‌میش
له‌ڕێی قه‌شه‌و که‌نیسه‌وه‌
واخه‌ریکن
جه‌نگی خاچ په‌رستی
له‌ژێر یاسای دیموکراسی
له‌نێوانی
ئیسلام و مه‌سیحی یه‌تدا
به‌خێرای دابڕێژن
تا به‌پیلانی گڵاویان
هه‌ردووك لا بده‌ن به‌یه‌کدا
به‌خه‌یاڵی سه‌ر سه‌رینی
جوله‌که‌ بێته‌ نێوان و
ده‌جالیش داوه‌ری بکا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌کاتێکدا نوسی که‌ ویستم بابه‌تێك بنوسم له‌سه‌ر بێ ئاگای مسوڵمانان له‌ سوکایه‌تی کردنی بێباوه‌ڕان به‌قورئان به‌ڵام سوێند به‌خوا له‌شه‌رمه‌زاری دا نه‌مده‌توانی هیچ بنوسم تا پاش که‌مێك خوای گه‌وره‌ سنگی فراوان کردم بۆ ئه‌م پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌م هۆنراوه‌یه‌ که‌مێك له‌سزای سه‌ختی دواڕۆژمی که‌م کردبێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌بونی لاوازی ئیمانه‌ی که‌وا ئه‌مڕۆ به‌سه‌رمان دا هاتووه‌ خوایه‌ به‌گه‌وره‌یی خۆت بم به‌خشه‌ وه‌ داوای لێبوردنت لێده‌که‌م که‌وا له‌ خه‌فه‌ت و سه‌رشۆڕی زیاتر هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت بۆ به‌رگری له‌ سوتاندنی قورئانه‌که‌ت .
نوسین و ئاماده‌کردنی:زه‌لیل و شه‌رمه‌زاری لای خوا باوکی ئه‌سماء