یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتارى هه‌ینى پێشنياركراو: ئیسلام و كاركردن    *****    *****   وه‌زیری ئه‌وقاف سه‌ردانی لقی هه‌ولێری زانایان ده‌كات    *****    *****   دكتۆر ئه‌حمه‌د شافیعی: حه‌رامیه‌تی شوفێری ئافره‌تان فه‌توایه‌كى نامۆیه‌و دووره‌ له‌ واقیع‌و له‌گه‌ڵ هه‌ل‌و مه‌رجى ژینگه‌یى هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت    *****    *****   شانشینى ئوردن: به‌ به‌شدارى یه‌كێتى زانایان؛ سمینارێك به‌ ناونیشانى (ئازادى ئایینى و پشتیوانیكردن له‌ پڕه‌نسیپى دیالۆگ و ئاشتى) به‌ڕێوه‌ده‌چێ    *****    *****   حوكمی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شارو دێهاته‌كان    *****    *****   شاندێکی زانایانی ئاینی کوردستان سەردانی شیخی ئەزھەر و موفتی میسر دەکەن    *****    *****   وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌: ئیسراو میعراج    *****    *****   وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌: ئەنفالی کوردو ئاکامەکانی    *****    *****   روونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی ده‌رباره‌ی (مامه‌ڵه‌ی Q net)    *****    *****   حوكمی شه‌رعی (لێدانی ماسی به‌ چه‌كوش و شتی تر تا مردن)    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا یه‌كه‌مین كۆڕی زانستی تایبه‌ت به‌ فه‌توا ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی موفتی عێراق ده‌رباره‌ی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك   
مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/09/2011 : 14:33:25
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌شه‌ڵان... چی ده‌زانین ده‌رباره‌ی به‌رۆژووبوونی ساڵێك؟
مانگی پڕ خێرو فه‌ڕی ره‌مه‌زان كۆتایی هات‌و، خوا بزانێ‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ چه‌نده‌ شایه‌نی قه‌بوڵ بوونی په‌رستشه‌كانی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بووبین، یان ده‌بێ‌ چۆن ئه‌رك‌و رێوشوێنه‌ ئایینییه‌كانمان جێبه‌جێكردبێت، ئه‌رێ‌ ده‌بێ‌ ته‌واو مافی ئه‌م مانگه‌شكۆداره‌مان دابێ‌؟ ئایا ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌دا كه‌م‌و كوڕی‌و تاوانێكمان ئه‌نجامدابێ‌ چۆن بیسڕینه‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه‌ ته‌واو بوو، ئیتر تا ره‌مه‌زانێكی دیكه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بینه‌وه‌؟ ئه‌رێ‌
چی ده‌زانین ده‌رباره‌ی به‌رۆژووبوونی ساڵێك؟

شه‌شه‌ڵان، یان شه‌شه‌ران، یان شه‌شه‌كان، ناوی ئه‌و شه‌ش رۆژانه‌ن كه‌ له‌ ده‌قی فه‌رمووده‌كانی سه‌روه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ (الست من شوال) واته‌: شه‌شه‌كانی شه‌وال، ناوی هاتووه‌‌و، گه‌وره‌یی خێری به‌ڕۆژووبوون تیایدا باس كراوه‌.

موسلیم –خوا لێی رازی بێ‌- گیڕاویه‌تیه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر (دروود خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (مَن صام رمچان، پُمَّ أتبعه ستًّا من شوال، كان كصیام الدَّهر) واته‌: هه‌ركه‌سێك ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو ببێت، پاشان شه‌ش رۆژ له‌مانگی –دوای ئه‌و- شه‌وال به‌رۆژوو بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ساڵه‌كه‌ هه‌مووی به‌ڕۆژوو بوبێت.

داره‌میش –خوا لێی رازی بێ‌- گیڕاویه‌تیه‌وه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی: (صيام شهر بعشرة أشهر، وستة أيام بعدهن بشهرين، فذلك تمام سنة)، واته‌: به‌رۆژووبوونی مانگێك –مه‌به‌ست پێی ره‌مه‌زانه‌- پاداشتی 10 مانگ به‌رۆژووبوونی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ 6 رۆژیش له‌ دوای ئه‌و –مه‌به‌ستی له‌مانگی شه‌واله‌- پاداشتی 2 مانگی هه‌یه‌‌و، به‌یه‌كه‌وه‌ پاداشتی ساڵێكی ته‌واو به‌رۆژووبوونیان هه‌یه‌.

زانایانیش ده‌فه‌رموون: به‌رۆژووبوونی 6 رۆژی مانگی شه‌وال‌و، ته‌واوی رۆژوه‌ سوننه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان، نمونه‌ی وه‌ك نوێژه‌ فه‌ڕزو نوێژه‌ سوننه‌ته‌كانه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاماژه‌ی پێداوه‌: نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان كه‌م‌و كوڕی‌و هه‌ڵه‌ی نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان پڕده‌كاته‌وه‌و، هه‌ر ناڕێكییه‌كیان هه‌بێ‌ نایانهێڵن.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ به‌ڕۆژژوبوون، دوای مانگی ره‌مه‌زان‌و جه‌ژن، مانای به‌رده‌وامی‌و ته‌واوئاماده‌یی بۆ په‌رستش نیشانده‌دا‌و، نه‌نواندن‌و پێشان نه‌دانی بێهێزی‌و بێتوانایی ده‌به‌خشێ‌ به‌رامبه‌ر به‌ عیباده‌ت‌و خوا په‌رستی (فاذا فرغت فانصب) سوڕه‌تی الانشراح.