یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
گۆران نووری
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2011 : 14:37:02
قه‌باره‌ی فۆنت
كه‌عبه‌ مرۆڤه‌كانی یه‌كسان كردووه‌ته‌وه‌
كاعبه‌ قیبله‌ی موسڵمانان ، هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌یه‌ك شێوه‌ ڕووی تێده‌كه‌ن، كه‌عبه‌ یه‌كگرتووی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ییه‌،هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕووی تێده‌كه‌ن له‌ هه‌ر شوێنێكی دونیاوه‌ بێت ده‌كاته‌وه‌ به‌یه‌ك و وه‌ك یه‌كیان لێده‌كات ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ فرمانی خوای گه‌وره‌ به‌جێده‌هێڵن و ڕوو له‌ كه‌عبه‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و فرمان و ئه‌مره‌ی كه‌ له‌سه‌ریانه‌ و له‌ژێر یه‌ك ئاراسته‌دا كۆده‌كاته‌وه‌ و سێبه‌ری خۆی بۆ هه‌مووان په‌خشده‌كات.

به‌ڵێ‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی مرۆڤه‌ جیاوازه‌كان به‌ زمان و ڕه‌نگ و جل و به‌رگ و شوێن ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ هه‌مووان یه‌كن و یه‌كسانن ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك لێبكات و جیاوازی ناخاته‌ نێوانیان و پله‌ به‌ندی بۆ هیچ كه‌سێك ناكات ، فێرمان ده‌كات كه‌ وه‌ستانتان له‌ یه‌ك جێگه‌دا و به‌یه‌كه‌وه‌ و له‌یه‌ك ریزدا و به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ مانای نه‌بوونی جیاوازی و پله‌ به‌ندییه‌ له‌ په‌یامی پیرۆزی ئیسلامدا و له‌ ڕووگه‌ی كه‌عبه‌دا مرۆڤه‌كان هه‌مووان وه‌ك یه‌كن ته‌نیا له‌ خودا په‌رستیدا نه‌بێت .

كاتێك ده‌بینین ئه‌م هه‌موو مرۆڤه‌ جیاوازانه‌ روو ده‌كه‌نه‌ كه‌عبه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزێك ئه‌ویش حه‌جه‌ ئه‌وه‌مان وه‌ بیردێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌ كۆتا حه‌جیدا و له‌ كه‌عبه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ مرۆڤه‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كن له‌لای خوا و هیچ كه‌س له‌ هیچ كه‌سی تر زیاتر نییه‌ ته‌نیا له‌ خودا په‌رستیدا نه‌بێت ڕه‌شبێت یان سپی عه‌ره‌بێت یان عه‌جه‌م هه‌موو لای خوا وه‌ك یه‌كن و یه‌كسانن.

كاتێك موسڵمانان له‌ كه‌عبه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان و به‌ جل و به‌رگی جیاواز و زمانی جیاواز و ڕه‌نگی جیاواز ڕاستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات بۆ غه‌یری موسڵمانانیش كه‌ ئیسلام دینێكی برایه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری یه‌كسانییه‌،ئیسلام مافدانی هه‌موو مافێكی خه‌ڵكه‌ و مافی مرۆڤه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك و كه‌س له‌ كه‌س جیا ناكاته‌وه‌ ، هه‌مووان له‌یه‌ك ریزدا ده‌وه‌ستن ئیدی هیچ پله‌دارێك له‌گه‌ڵ بێ‌ پله‌یه‌كدا و هه‌ژارێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێكدا و سپی پێستێك له‌گه‌ڵ ڕه‌ش پێستێكدا جیاناكرێته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌م په‌یامه‌.

ئیسلام دینێكه‌ بۆ هه‌مووانه‌ و به‌رنامه‌ی ژیار و ژیانی سات به‌ساتی مرۆڤایه‌تییه‌، نمایشگای حه‌ج كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌وه‌ به‌شداربووی هه‌یه‌ به‌بێ زۆر كردن و زۆرداری و هه‌ر كه‌سه‌ و به‌ویستی خۆی و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خۆی به‌شداری تێدا ده‌كات، كام كۆڕ به‌ندی دونیا هه‌یه‌ كام كۆنفراس و كۆبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ كام ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ جیاوازی نه‌كات له‌ نێون كه‌سه‌كاندا و پله‌ به‌ندی بۆ كه‌سه‌كان دانه‌نێت و ویستی و ئاره‌زووی به‌شداربووه‌كه‌ی ڕه‌چاو بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ شتێك نییه‌ و هاوشێوه‌ نییه‌،ئیسلام ماهییه‌تی بۆ مرۆڤه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و یه‌كسانی پێبه‌خشیوون كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ سمبولی كه‌عبه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.