یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
عەبدوڵڵا فایەق عاڵایی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2012 : 09:41:54
قه‌باره‌ی فۆنت
بەڵی لافیتە هەڵواسن و خۆشی دەرببرن بۆ مەولودی شەریف
بەناوی خوای گەروە و میهرەبان ،دروود و سڵاوی خوای میهرەبان لەسەر فەخری كائینات،سەیدی مەخلوقات ،حەزرەتی محمد،هەم لەسەر بنەماڵە پاك و بەرێزەكەی وە هاوەڵە بەرێزەكانی .لەپاشان :

لافیتە هەڵواسین ،بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی حەزرەت صلی الله علیە والە وسلم كارێكی باشە،مەبەست لێی خۆشەویستی دەربرینە بۆ حەزرەت صلی الله علیە والە وسلم ،رەنگە كەسانێك هەبن بڵێن خۆشەویستی بەلافیتە نییە بەڵكو بەشوێنكەوتنیتی ، پێیان دەڵێین بەڵی زۆر راستە ،هەركەسێك كەسێكی خۆش ویست لە راستگۆیەتی بانگەشەی خۆشەویستیەكەی بریتیە لە بەگوێكردنی و شوێنكەوتنی ،ئەمما خۆشەویستی دیوێكی دی مەعنوی و عیرفانی هەیە ، بەسۆز و عاتیفە نەبێت هەرگیز تەعبیری لێ‌ ناكرێت ، مەحاڵە فرمێسكی مامە حاجیەكی تواوە لە عشقی حەزرەت بە بێ‌ سەنگ دابندرێت،ئەوپەری دووركەوتنەوەیە لە چەمكی خۆشەویستی ئەگەر ئەم جۆرە كارانە بەبێ‌ نرخ دابنێین .
خەڵكێك ئەم لافیتە و پۆستەرانە بەحەرام ئەزانن بەوەی كەدواتر فرێ‌ دەدرێتە سەر شەقامەكان و پیس دەبن ، یەكەم بەم شێوەیە رەهاییە نییە ،خەڵكانێكی زۆر كەم نەبێت ئەگینا زۆرینە بەشێوازێكی رێك لافیتە و پۆستەرەكان هەڵدەگرنەوە ،دووەمیش ئەم بەڵگەیە بۆ تەحریمی ئه م كاره باتڵە ،هەروەك ئەوە وایە بگوترێت با قورئان چاپ نەكرێت چونكە دوايی دەكەوێتە دەستی بێ‌ باوەران و بێ‌ دیننان ،سوكایەتی پێ‌ دەكەن و پەرەكانی بۆ كاری نەشیاو بەكاردێنن!!!!
وە پێشنیار ئەكەم با لەجیات ئایەت و فەرموودە زیاتر شعر و ووتەی ناوداران بنوسرێت لەسەر لافیتەكان ،یاخود پیرۆزبایی بەشێوەیەكی رەوانبێژیانە لەسەر پۆستەرەكان دابندرێت ،ئەگەر من پارێزگاری هەر شارێك بومایە، گشت كوچە و كۆڵانێكی شارەكەم دەرازاندەوە ، هەزار رەحمەت لە سوڵـتان موزەففەرەددینی ئەربیلی ،ئەم عاشقەی رسول الله صلی الله علیه واله وسلم ،لەمانگی مولودی شاری هەولێری ئەكردە بەهەشتی سەردونیا .
بۆیە با موسڵمانانی كوردستان سارد نەكرێنەوە لەم كارە ،گشت شارێكی ئەم كوردستانە با رازاوە بێت ،دەنگی (سیدنا محمد)سەدا بدات ،لەكۆتایی ئەم روونكردنەوە كورتەش حەز دەكەم ووتەیەكی بەپێزی (ابن الحاج )نەقڵ بكەم كە دەفەرموێت (فكان يجب أن نزداد يوم الاثنين الثاني عشر في ربيع الأول من العبادات والخير شكرا للمولى على ما أولانا من هذه النعم العظيمة وأعظمها ميلاد المصطفى صلى الله عليه وآله وسلم)واتا(پێویستە لەسەرمان لە رۆژی دوازدەی ربیع اڵاول پەرستش و چاكە و شوكرانە بژێوی خوای گەورە زیاترمان لێ‌ رەنگ بداتەوە بەهۆی ئەم نیعمەتە گەورەیەی لەگەڵی كردووین كە لەدایك بوونی حەزرەتی محمدە صلی الله علیه والە وسلم) دواتر دەفەرموێت (ومن تعظيمه صلى الله عليه وآله وسلم الفرح بليلة ولادته وقراءة المول ) لە بەگەورەدانانی ئەم سەروەرە دڵحۆش بوونە بەلەدایك بوونی و خوێندنەوەی مەوولدنامە.
المدخل عن تعظيم شهر ربيع الأول، تأليف: ابن الحاج(1/361)

ئەی بايJJی سەبا ، دەخیل كە گەرایتەوە لە ئەرزی حەرەم
موژدە بده به عاڵایی بە زكری نەبی موستەفای موكەرە م
aabdullahallay@yahoo.com