یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
مه‌ڕحومی مامۆستا شێخ محمدی خاڵ
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2012 : 09:54:35
قه‌باره‌ی فۆنت
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ك خۆی
هه‌موو پیاوێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ جیهاندا، كه‌ لێی ورد ئه‌بینه‌وه‌و ژیانی ئه‌خوێنینه‌وه‌، تێئه‌گه‌یت كه‌ گه‌وره‌یی‌و بلیمه‌تییه‌كه‌ی هه‌ر له‌یه‌ك رووه‌وه‌ بووه‌، وه‌ك (سوقڕات)‌و (فیساگۆرس)ی یۆنانی‌و، (كۆنفۆشیۆس)ی چینی‌و، (شاملیۆن)ی ئه‌مریكانی‌و، (میڕابۆ)ی فه‌ڕه‌نسی‌و، (كاریبالد)ی ئیتاڵی‌و (كوتم)ی هیندی كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ له‌ تاقه‌ شتێكا پسپۆڕ (متخصص) بووه‌.


به‌ڵام گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ك گه‌وره‌یی جیهانی بێ‌ پایان وایه‌، ئه‌م په‌ڕو ئه‌و په‌ڕی نابینرێ‌، وه‌ بیری مه‌ردووم ناتوانێ‌ ده‌وری بدات، هه‌ر رۆژه‌ی گۆشه‌یه‌كی بۆ زانایان ده‌رئه‌كه‌وێ‌، وه‌ هه‌رده‌مه‌ی لایه‌كی بۆ دانایان ئاشكراو نمایان ئه‌بێ‌، كه‌وابوو مه‌ردووم نازانێ‌ له‌ چ روویه‌كه‌وه‌ لێی بدوێ‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای میهره‌بانی‌و لێبوردن‌و راستی‌و چاوپۆشی‌و هێمنی‌و پیاوه‌تی‌و سه‌نگینی‌و بێ‌ ده‌ماری‌و دڵ نه‌رمی‌و زمان شرینی‌و له‌سه‌رخۆیی‌وده‌ست‌و ده‌م‌و دڵ پاكی‌و ئازایی‌و به‌رچاوتێری‌و مه‌ردووم نه‌وازی‌و دادپرسی‌و هه‌ژارپه‌روه‌ری ئه‌كه‌یت، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین كه‌سێكه‌ له‌ جیهانا كه‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌وشت‌و خوی شیرین، وه‌ سه‌رمه‌شقی ره‌فتارو گوفتارو كرداری ره‌نگین بووه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیری‌و بیری به‌رزو رامیاری (سیاسه‌)و رێكخستنی ئه‌م هه‌موو ئیش‌و كاره‌ گه‌وره‌ گه‌ورانه‌ی ئه‌كه‌یت كه‌ له‌ ماوه‌ی بیست‌و سێ‌ ساڵا كردوونی، وه‌ هه‌موو عێل‌و تیره‌‌و هۆزو خێڵ‌و نه‌ته‌وه‌‌و بنه‌چه‌و خێزانی عه‌ره‌بی پێكه‌وه‌ نووسان، وه‌كردنی به‌ كۆمه‌ڵێكی یه‌ك دڵ‌و یه‌ك بیرو یه‌ك ئامانج، وه‌هه‌رچی ناكۆكی‌و دووبه‌ره‌كی‌و ناپاكی‌و نامه‌ردی هه‌بوو له‌ناویان هه‌ڵیگرت، وه‌گه‌لێك‌و دینێك‌و ده‌وڵه‌تێكی دروستكرد، وه‌ یاساو رێبازێكی بۆ دانان كه‌ مایه‌ی مانه‌وه‌یان بێت تا رۆژی دوایی، وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش به‌شی زۆری ئاده‌میی كرد به‌ برای یه‌ك به‌ ڕه‌نگێكی وا ئه‌گه‌ر له‌ مه‌ڕاكیش زۆرو سته‌م له‌ موسڵمانێك بكرایه‌، له‌ ئه‌نده‌نووسیا بۆی خه‌فه‌تبار ئه‌بوون، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌مه‌ی ئه‌كه‌یت ئه‌ڵییت:


ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین سیاسییه‌ك بووه‌ له‌ جیهانا كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی به‌خت كردووه‌ هه‌ر له‌ رێی ناسینی ره‌وشت‌و خووی ئاده‌میدا، تا بزانێ‌ كه‌ به‌ پێی سروشتیان قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، وه‌ بچێته‌ ناو دڵ‌و دروونیانه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای خواپه‌رستی ئه‌كه‌یت، كه‌ به‌ رۆژ به‌ڕۆژوو بووه‌و به‌شه‌و شه‌ونوێژی كردووه‌، وه‌ ئه‌مه‌نده‌ له‌ نوێژا به‌ پێوه‌ وه‌ستاوه‌ تا پێی هه‌موو ئاوساوه‌، وه‌ له‌ سه‌عات زیاتر له‌ سوجده‌دا ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ری به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌ین خواپه‌رست بووه‌ له‌ جیهانا، وه‌هیچی تری نه‌زانیوه‌ ته‌نها خوا په‌رستی نه‌بێ‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاماده‌یی، شاره‌زایی ئه‌كه‌یت له‌ دانانی پلانی جه‌نگا، كه‌ چۆن هاوڕیكانی رێكخستووه‌و دایمه‌زراندوون، وه‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌ پێی شوێن دابه‌شی كردوون، وه‌ له‌ كاتی گه‌رمبوونی جه‌نگا خۆی چۆن وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌نگی چووه‌ته‌ به‌ره‌وه‌و سینگی داوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین جه‌نگاوه‌رێكی له‌شكر شكێن بووه‌، وه‌ هه‌موو ژیانی خۆی هه‌ر له‌ جه‌نگدا به‌خت كردووه‌، وه‌ هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ به‌هه‌ره‌مه‌ند بووه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌ستوورو فه‌رمایشاتی ئه‌كه‌یت، كه‌له‌ بابه‌ت پاشه‌كه‌وتییه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی به‌ گوفتارێكی رێكوپێك‌و دڵ چه‌سپی وا، كه‌ بچێته‌ دڵ‌و ده‌روونی هه‌موو كه‌سێكی ده‌ستبڵاوی به‌رچاوفراوانه‌وه‌، ئه‌ڵێیت:

ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین زانیه‌كی ئابووری‌و پاشه‌كه‌وتی بووه‌ كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی هه‌ر رووه‌وه‌ به‌خت كردووه‌.

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای جومعه‌و دوانگه‌ی دوانده‌ری (منبر خگابه‌)ی ئه‌كه‌یت، كه‌ هه‌زارو چوارسه‌دساڵ له‌مه‌وپێش دایناوه‌، ورد ئه‌بینه‌وه‌ له‌ وتاری ره‌نگاوره‌نگ‌و گوفتاری گه‌رم‌و گوڕی له‌سه‌ر ئه‌و دوانگه‌یه‌، وه‌ چووه‌ته‌ ناودڵ‌و ده‌روونیانه‌وه‌و كاری تێكردوون، به‌ ره‌نگێكی وا كه‌ زۆر له‌ گه‌وره‌ سه‌ركۆماره‌كانی عه‌ره‌ب نه‌یانوێراوه‌ بچنه‌ كۆڕی په‌ند‌و ئامۆژگارییه‌وه‌، نه‌وه‌ك دڵیان نه‌رم ببێ‌‌و موسڵمان ببن، ئه‌ڵیێت:

ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین دوانده‌ (خگیب) بووه‌ له‌ جیهانا، وه‌ هه‌ر له‌و رووه‌وه‌ پسپۆڕ بووه‌.

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای پزیشكی‌و حه‌كیمی ئه‌كه‌یت له‌وكاتی نادانی‌و نه‌خوێنده‌وارییه‌دا، وه‌ له‌و چۆڵی گه‌رمی عه‌ره‌یستانه‌دا، كه‌ هه‌رچی خوێندن‌و خوێنده‌واری بێ‌ تیای نه‌بووه‌، وه‌ سه‌رنج ئه‌ده‌یت له‌و ده‌ستووره‌ جوان جوانانه‌ی كه‌ له‌ ته‌ندروستیدا دایناوه‌، وه‌ تازه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین حه‌كیمێك بووه‌ له‌ جیهانا كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی به‌خت كردووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌و ده‌رمان بۆ دانانی، وه‌ هه‌ر رووه‌وه‌ زانایه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو بووه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ریازیات‌و فه‌له‌كیاتی ئه‌كه‌یت كه‌ چۆن له‌ ئاسمان‌و زه‌وی‌و رۆژو مانگ‌و ئه‌ستێره‌و بوونیان‌و رووناكییان هاتوچۆو چه‌رخه‌و خول خواردنیان، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین فه‌له‌كییه‌ك بووه‌ له‌ جیهان، وه‌ هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ زاناو شاره‌زا بووه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زانینی چۆنێتی گۆڕانی هه‌وای ناو ئاسمان (علمی گقس و گبقاتی جو)ی ئه‌كه‌یت، كه‌ چۆن قسه‌ ئه‌كات له‌ هه‌ورو سایه‌قه‌و به‌فرو باران‌و ته‌زره‌و هه‌وره‌ تریشقه‌، ئه‌ڵیێت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین زانایی كه‌له‌م عیلمه‌دا، وه‌چه‌د جار خۆی به‌ فڕۆكه‌ سه‌ركه‌وتووه‌و، به‌راوردی لای ژوورووی كردووه‌، وه‌هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ ئاگادارو پسپۆڕ بووه‌.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دانانی ئه‌و ده‌ستوورو یاسا جوانانه‌ی ئه‌كه‌یت كه‌دایناوه‌، وه‌ سه‌راسه‌ر مایه‌ی به‌ختیاری‌و كامه‌رانی ئاده‌مین، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین قانونییه‌ك بووه‌ له‌ جیهانا، وه‌هه‌رچی ژیانی خۆی هه‌یه‌ به‌ شه‌و و به‌ڕۆژ به‌ختی كردووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌و دانانی ئه‌و یاسایانه‌دا، وه‌هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وتوو بووه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشای محاكه‌ماتی ئه‌كه‌یت، كه‌ هه‌میشه‌ موسڵمانان پرسیاریان لێ‌ كردووه‌ له‌ بابه‌ت نوێژو رۆژوو، حه‌ج‌و زه‌كات‌و كڕین‌و فرۆتن‌و بارمته‌ (رهن)‌و، ئیجاره‌و نیكاح‌و ته‌ڵاق‌و رچاع‌و به‌شكردنی كه‌له‌پوورو میرات‌و ده‌عواو به‌یینات‌و قصاص‌و جینایاته‌وه‌و وه‌رامی داونه‌ته‌وه‌، ئه‌ڵێیت: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین حقوقیه‌ك بوو له‌ جیهانا، وه‌ هه‌موو ژیانی خۆی به‌خت كردووه‌ له‌ زانستگا، وه‌ له‌ (كلیه‌)ی حقوقا، وه‌ هه‌ر له‌م رووه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وتوویه‌كی بێ‌ هه‌متا بووه‌.


ئه‌گه‌ر ته‌ماشاه‌ جوانی په‌روه‌رش‌و به‌رهه‌م هێنان (تربیه‌ و تعلیم)ی ئه‌كه‌یت، كه‌ ژنی وه‌ك حه‌زره‌تی عائیشه‌ی پێگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ دوای كۆچی خۆی له‌ ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵیدا بووه‌، كه‌چی نیوه‌ی ئیسلام له‌ ده‌می ئه‌و وه‌رگیراوه‌، وه‌ هه‌ر شتێك كه‌ هاوڕێ‌ گه‌وره‌كان نه‌یانزانیایه‌ ئه‌چوون‌و پرسیاریان لێ‌ ئه‌كرد، وه‌ پیاوی وه‌ك حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كرو عمر و عوسمان‌و عه‌لی‌و عه‌باس‌و معاویه‌و عه‌مری كوڕی عاسی پێگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو رووپه‌ڕی مێژووی جیهان به‌ زانایی‌و دانایی‌و زرنگی‌و هۆشیاری‌و ژیری‌و كارزانی‌و داد‌و كارامه‌یی ئه‌وان پڕكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ڵێیت:


ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ یه‌كه‌مین كه‌سێكه‌ له‌ علمی په‌روه‌رش‌و به‌رهه‌مهێنانا كه‌وا ئه‌و عه‌ره‌به‌ نادانانه‌ی پێگه‌یاند‌و په‌روه‌رده‌ی كردن، وه‌ به‌ روناكی ئایینی ئیسلام شرینقه‌ی له‌ مێشكیان دا تا سه‌رو ماڵی خۆیان به‌خت كرد له‌ رێی ئیسلاما، وه‌ له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌را عه‌ره‌بستانیان پاك كرده‌وه‌ له‌ بێگانان، وه‌ له‌ دوای كۆچكردنیشی به‌ حه‌فتا هه‌شتا ساڵ به‌یداخی ئیسلامیان هه‌ڵدا له‌ چینه‌وه‌ تا ئیسپانیا‌و قه‌راغی ده‌ریای ئه‌تله‌سی، وه‌ له‌ قازانه‌وه‌ تا ده‌ریای هیند، كه‌ هه‌موو مێژوو ناسی جیهان، وه‌ هوموو فلاسیفه‌‌و زانایانی كۆمه‌ڵایه‌تی(علمای اجتماعی) كاس‌و سه‌راسیمه‌ن له‌ مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌ له‌و چه‌ن ساڵه‌ كه‌مه‌دا، ئه‌مانه‌ به‌ هۆی ئه‌و په‌روه‌رش‌و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌یه‌ كردوویه‌تی، هه‌ر به‌م ره‌نگه‌ له‌ هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ورد ئه‌بیته‌وه‌ له‌ گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ر ژیر‌و بیری په‌ی پێ‌ نابات‌و ناتوانێ‌ به‌ ده‌وریا بسوڕێته‌وه‌.

كه‌وابوو پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ‌ بێ‌) له‌ یه‌ك كاتا خواپه‌رست‌و گۆشه‌گیرو سیاسی‌و سه‌ربازو فه‌رمانده‌ر (قائد)‌و دوانده‌ر(خه‌تیب)‌و پزیشك‌و زانایه‌كی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی‌و فه‌له‌كی‌و ریازی‌و مرشد‌و موڕه‌بی‌و دادوه‌رو پێشه‌واو پاشایه‌كی گه‌وره‌ بووه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رێكی خاوه‌ن قوڕئان‌و پایه‌ به‌رزیش بووه‌، كه‌وابوو ده‌ریای گه‌وره‌یی‌و زانایی پێغه‌مبه‌ر ئه‌مه‌نده‌ فراوان‌و بێ‌ پایانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌زاران زانا‌و فه‌یله‌سوف‌و هه‌ڵكه‌ولووی جیهان هه‌یه‌ داوێنی لێ‌ هه‌ڵكه‌ن ئه‌مپه‌ڕو ئه‌وپه‌ڕی ناكه‌ن.

چ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌م به‌ڵگه‌یه‌ گه‌وره‌تره‌‌و به‌هێزتر هه‌یه‌، له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتی ئه‌م پێغه‌مبه‌ر، نه‌خوێنده‌وارێكی جیهان نه‌دیده‌ی هه‌ژاری، بێ‌ پشتیوانی پیگه‌یشتوو له‌ ده‌شتی چۆڵی گه‌رمی عه‌ره‌بستانا له‌ناو هۆزێكی جانه‌وه‌ری كێویی بت په‌رستی بێ‌ وێڵی بێ‌ ره‌وشت‌و خووی خاوه‌ن پڕوپووچا ئینقلابێكی وا به‌سه‌ر ئاده‌می دا بێنی له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌ما، هه‌رچی باو(عاده‌)ی ئایینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی زۆری گه‌لانی سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ هه‌ڵی گرێ‌، وه‌ باوی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌ناو دڵ‌و ده‌رونیانا بڕوێنێ‌‌و جێگیر بكات، وه‌ بگات به‌ پایه‌ی هه‌زار ملیۆن ئاده‌می له‌هه‌موو گۆشه‌‌و كه‌نارێكی سه‌ر زه‌وییه‌وه‌ شه‌و‌و رۆژی پێنج جار له‌ نوێژا ناوی به‌رامبه‌ر به‌ناوی خوا ببه‌ن، وه‌ شاهێدی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتی بده‌ن، وه‌ هه‌رچی زانا‌و فه‌یله‌سوفی تێگه‌یشتووی به‌ ئینساف هه‌یه‌ له‌ كاتی ناوبردنیا سه‌ری شه‌رم‌و حه‌یای بۆ دابنه‌وێنێ‌..


ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.