یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئه‌حمه‌د عیزه‌دین
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/04/2012 : 11:01:30
قه‌باره‌ی فۆنت
تاكه‌ی سوكایه‌تی كردن به‌قورئان
( يريدون ليطفئوا نورالله بأفواههم والله متم نوره ولوا كره الكافرون ) ئه‌مه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌یه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ ته‌حه‌ددای بێ بڕوایانی پێ ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ناتوانن به‌ فووی ده‌می بێ لێوو بێ هه‌واتان ڕووناكی رب العالمین بكوژێننه‌وه‌ ،به‌درێژایی مێژوو ئه‌و ڕاستـییه‌ سه‌لمێندراوه‌ ، دیاره‌ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك عه‌قڵی هه‌بێت گه‌یشتۆته‌ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌، به‌ڵام ناحاڵی بوون و دواكه‌وتوویی و بێ‌ ئه‌ده‌بی زۆرمان بۆ ئاشكرا بوو دوای چه‌ندین جار سووتاندن و سووكایه‌تی كردن به‌ قورئانی پیرۆز، به‌داخه‌وه‌ هێشتا هه‌ندێك كاسه‌ لێس و ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی بێ بڕوایان په‌نجه‌ره‌ی عه‌قڵیان له‌كه‌لله‌ی پووت و به‌تاڵی خۆیاندا به‌رامبه‌ر به‌م ئیسلامه‌و ئایینه‌ ئاسمانییه‌ پیرۆزه‌ نه‌كردۆته‌وه‌، ناڕۆشنبیری و بیر ته‌سكی ئه‌مانه‌مان له‌وه‌وه‌ بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ چه‌ند جارێك گوێبیستی ئه‌وه‌ بووینه‌ كه‌ ده‌یانووت ئه‌م ئایینه‌ به‌زۆر سه‌پێندراوه‌ به‌سه‌رمانداو وه‌ك میوان ته‌ماشای ده‌كه‌ین، ده‌بێت بگه‌رَێندرێته‌وه‌ شوێنی خۆی،ئه‌گه‌ر به‌میوانی ده‌زانن خۆ ده‌بێت له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازی له‌میوان بكرێت و خزمه‌تی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاوڕاو هاوبیریش نه‌بێت چونكه‌له كۆندا ئه‌خلاقی كورده‌واری وابووه‌، كه‌ چی دابڕاوه‌كانی نێو كومه‌ڵگه‌و داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌ بیركردنه‌وه‌ی ناته‌ندروست و عه‌قڵی داخراویان بڕیاری پێشوه‌خت وبه‌ گژا چوونه‌وه‌و ڕێگای بێ‌ بڕوایی و دژایه‌تی كردنی به‌رنامه‌كه‌و په‌یڕه‌وانی ده‌گرنه‌وه‌ به‌ر، باس له‌ڕووداوه‌كانی پێشوو ناكه‌ین كه‌ مافی خۆیشمانه‌ له‌سه‌ری بێده‌نگ نه‌بین به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ جیاتی نوسخه‌یه‌ك ( 400 ) نوسخه‌ فڕێ ئه‌درێته‌ ناو حاوییه‌كی زبڵه‌وه‌، بێ گوێدانه‌ به‌رز ڕاگرتنی هه‌ست و شعوری مسوڵمانان بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیجرائاتێكی یاساییمان دیـبـێ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجام ده‌رانی وئه‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تی كردن به‌ قورئان وبیرو باوه‌ڕی مسوڵمانان ودژایه‌تی كردنیان كردۆته‌ به‌رنامه‌ی خۆیان و پلانی دوژمنكارانه‌و به‌ڵێنی به‌رده‌وامـیان داوه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ به‌ خۆیشمه‌وه‌ مسوڵمانێكمان نه‌بینی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ئه‌نجام ده‌رانی ئازادو سكاڵاكارانیش ڕاپێچی زیندان بكرێـن، هه‌تا ئێستا سه‌رزه‌نشتی ده‌سه‌ڵاتـمان ئه‌كرد بۆ پشت گوێ‌ خستن و لێ نه‌پێچینه‌وه‌ی تاوانباران كه‌چی هیچ كه‌س له‌ ئێمه‌ باسی بێ هه‌ڵوێستی خۆمان ناكه‌ین.