شه‌هید مه‌لا عبدالله په‌لپیتانی
ناوی ته‌واوی : مه‌لا عبدالله ی كوری حاجی مولودی كوری مه‌حموده، له ساڵی 1943ز له گوندی په‌لپیتانی نزیك به‌ستۆره‌ی شاری هه‌ولێر چاوی به‌دونیا هه‌ڵێناوه.
هه‌ر له‌مناڵیه‌وه ده‌ستی كردووه به خوێندنی مه‌لایه‌تی، و له حوجره‌كانی هه‌ولێر و ده‌ووروبه‌ری خوێدویهتی له‌لایه‌ن زانا به‌ناوبانگه‌كانی شاری هه‌ولێر ، و له‌دواییدا له ساڵی 1967 بروانامه‌ی زانستی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا صالح كۆزهپانكی پێ به‌خشراوه .
دوایی وه‌رگرتنی بروانامه‌ی مه‌لایه‌تی ، شه‌هید مه‌لا عبدالله په‌لپیتانی ده‌ستی به مه‌لایه‌تی كردووه له مزگه‌وتی حهمامجی و مزگه‌وتی صدیق له كورانی شاری هه‌ولێر، و دواتر چووته به پیشه‌ی ( مدرس ) گواستراوته‌وه په‌یمانگای ئیسلامی له ئاكرێ ، له سالی 1973 په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی شۆرش ده‌كات له شارۆچكه‌ی گه‌لاله‌ی باڵه‌كایه‌تی و له‌وێشه‌وه په‌یمانگای ئیسلامی بۆ زانایانی شۆرش ده‌كاته‌وه و له سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه به‌رده‌وام ده‌بێت تا نسكۆی ساڵی 1975.
له‌به‌ر رۆلی كوردانه و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی رژێمی به‌عس بریاری دور خستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ركات و ده‌گوازرێته‌وه قه‌زای هیت له پارێزگای رومادی، دواتر بههوڵا و كۆشیشی دڵسۆزان مامۆستای شه‌هید ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قه‌زای شه‌قلاوه ، ودواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ مزگه‌وتی سپی له شاری هه‌ولێر .
شه‌هید مامۆستا مه‌لا عبدالله په‌لپیتانی رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له پێگه‌یاندنی زانایانی ئاینی وبه‌رده‌وام حوجره‌كه‌ی ئاوه‌دان بوو به فه‌قێ و قوتابیانی ئاینی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان رویان تێ ده‌كرد بۆ درێژه پێدان به خوێندنی مه‌لایه‌تیان، هه‌ر بۆیه‌ش له ساڵی 1993 كرا به به‌رێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی ئه‌وقافی ئیسلامی له هه‌ولێر و دواتر ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای پێش نوێژ و وتارخوێنیشی پێ سپێردرا... سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی بوو له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی .
مامۆستای شه‌هید هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی زۆر به‌رز بوو ، و وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له سه‌ر گه‌نج و لاوه‌كان بۆ خۆش ویستنی خاك و ولات و نیشتمان.
له به‌ر لێهاتووی مامۆستا مه‌لا عبدالله له‌كۆنگره‌ی چواره‌می یهكیهتیهكهمان متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتی زانایان هه‌لبژێردرا و زۆر به‌دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی راده‌په‌راند، به‌لام به‌داخه‌وه له كاتی پێش كه‌ش كردنی چه‌ژنه پیرۆزه‌ی چه‌ژنی قوربانی پیرۆز و له كاره‌ساتی یه‌كی شوباتی 2004ز له ناو باره‌گای لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی گیانی پاكی سپارد و شه‌هید كرا .
شه‌هید مامۆستا مه‌لا عبدالله په‌لپیتانی كۆمه‌لێك به‌رهه‌می چاپ كراوی هه‌یه وه‌ك ( تحفة الخطيب) و ( شرح الأنموذج) و ( شرح الأجرومية) و ( توضيح الفرائض ) و (ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران).
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه مامۆستای شه‌هید پێش كه‌ش به‌گه‌ل و و نیشتمان و زانایانی ئاینی كردوویه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی بریاری دا كه‌وا دواناوه‌ندی ئه‌وقافی ئیسلامی له هه‌ولێر به‌ناوی مامۆستا ناوزه‌د بكرێت و ببی به (دواناوه‌ندی شه‌هید مه‌لا عبدالله ی ئه‌وقافی ئیسلامی له هه‌ولێر). |