یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
پاریزگاری سلێمانی: ئەركی زانایان لەدژایەتی بیری توندرەوی لە پێشمەرگە قارەمانەكان قورسترە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/05/2015 : 12:47:22
قه‌باره‌ی فۆنت

لقی سلێمانی یەكێتی زانایان سەردانی پاریزگاری سلێمانی دەكات

ڕۆژی 24/ 5/ 2015 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا نجم الدین قادر و ئەندامی مامۆستا ملا ئەحمەد شافیعی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و سەرجەم كارگێڕانی لق بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن و چەندپرسێكی تایبەت سەردانی پاریزگاری سلێمانیان كردو لەلایەن بەڕێز دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانیەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

سەرەتا لە وتەیەكدا لێپرسراوی لقی سلێمانی بە ناوی سەرجەم ئەندامانی لقی سلێمانیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردو هیوای سەركەوتنی لەكارەكانیدا بۆ خواست‌و پاشان باسی گرنگی پاریزگای سلێمانی كرد لە چاو پارێزگاكانی تری عێراق و زۆر جار  بوەتە جێگای ململانێی لایەنە سیاسیەكان بۆ یە ئەركی پارێزگای نوێیە كار بكات بۆ یەكڕیزی و خزمەت كردنی پرۆسەی ئاوەدانی لە شاری سلێمانیداو لەو پێناوەشدا بەڵێنی پشتیوانی زانایانی ئایینی بۆپارێزگاری سلێمانی دوپات كردەوە.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا چەندپرسێكی تایبەت بە یەكێتی زانایان و مزگەوتەكانی شاری سلێمانی  بۆ پاریزگاری سلێمانی ڕون كردەوە.

دواتر پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكیدا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی زانایانی ئایینی دەربڕی‌و هەروەك باسی لە ڕۆڵی یەكێتی زانایان‌و مزگەوتەكانی كوردستان كرد لە ڕابردودا باسی پێگەی زانایانی ئایینی كرد كە چەندە كاریگەرییان هەبوە لە سەر پرسە هەستیارەكانی كۆمەڵگا بە تایبەت لە ساتە وەختێكی وەك ئێستادا گەلی كورد بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش بوەتەوە ئەویش بەناوی ئاین‌و جیهادكردنەوە بێگومان ئەركی زانایانی ئایینی لەو بوارەدا زۆر لەو پێشمەرگانە قورسترە كە بەهێزی چەك ڕوبەڕویان بونەتەوە.

 پاشان پارێزگار باسی لە چەندپرسێكی تایبەت بە شاری سلێمانی كردو هیوای خواست هەموان پێكەوە بتوانین خزمەتی ئەم شارە بكەین بە بێ جیاوازی‌و داوای هاوكاری‌و پشتیوانی زیاتری زانایانی كردو بۆئەو پرس و پێداویستیانەی تایبەتن بە زانایانی ئایینی و مزگەوتەكانەوە بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانی كردنی بۆ زانایانی ئایینی دوپات كردەوە.

 دواتر مامۆستایانی ئایینی بەچەند ڕونكردنەوەیەكی پێویست بەشداری دانیشتنەكەیان كرد شایەنی باسە  حاجی عەتا عبدالله ڕاوێژكاری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری ئایینی بەشداری دانیشتنەكە بوو، پاشان بەڕێزەوە شاندی زانایانی ئایینی بەڕێخران.

راگەیاندنی لقی سلێمانی.

 

هـ بـ