یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە   
شاندێکی زانا موسڵمانەکانی روسیا سەردانی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/11/2015 : 14:31:15
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ چوارشەمە (4/11/2015) شاندێکی زانایانی ئایینی وڵاتی روسیای فیدڕاڵ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد، سەرەتا بەڕێز (کامل سمیح الله ئەسکەندەر) موفتی تەتەرستان بە ناوی شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە، هیوای خواست ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ پەیوەندی بەردەوام، هەروەها بەڕیزیان تیشکیان خستە سەر رێژەو شوێنی موسڵمانان لە روسیای فیدڕاڵ و مێژووی هاتنی ئیسلام بۆ وڵاتە موسڵمانەکانی ناو روسیا، ئەوان گووتیان موسڵمانانی روسیا سەدا سەد لەسەر مەزەبی سونین و پێڕەوی مەزەبی ئیمامی حەنەفی و قوتابخانەی ماتوریدی دەکەن، هەروەك باسی لە رۆڵی زانایانی ئەم وڵاتە کرد لە خزمەت گەیاندن بە ئیسلام و موسڵمانان، بەتایبەتی ئەو هەموو کتێبانەی لەم وڵاتانە چاپ کراون، کە یەکەمین نوسخەی قورئان لە قازان چاپ کراوە، هەروەك تیشکێکی خستە سەر ژیان و مەرگەساتی موسڵمانانی روسیا لە سەردەمی شیوعیەتدا. بۆیە لە دوای روخانی سۆڤیەت و نەمانی شیوعیەت، ئەوان لە قۆناغی ئێستا هەست بە جۆرە سەربەخۆیی و ئازادییەك دەکەن.


هەروەها شاندی میوان سەرسامی خۆیان بە هەرێمی کوردستان دەربڕی، لەوەی وڵاتێك تەنها چەند کیلۆمەترێك لە تیرۆریستانی داعشەوە دوورە، کەچی توانیوتانە دەست بە ئارامی و هێمنی و لەسەرخۆیی و پاکو خاوێنی وڵاتەکەتانەوە بگرن، بەڕاستی مەنتیق ناتوانێ هیچ تەفسیرێك بۆ ئەوە بکات کە کوردستان لە ناو جەرگەی ئاگری شەڕو ئاژاوە، کەچی بەم شێوە توانیوتانە خۆراگر بن. هەروەك ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد لەو بارەوە گووتیان: ئێمە ڤیزای عێراقمان لە پاسپۆرتەکەمان داوە، بەڵام کە هاتین هیچ عێراقمان نەبینی، ئێمە کوردستانمان بینی، کوردستان بە هەموو شێوەیەك لە عێراقەوە جیاوازە، هەروەك باسیان لە رۆڵی زانایانی کورد کرد لە بواری خزمەتکردن بە ئیسلام و زانستە شەرعییەکان.


لەلای خۆیەوە دکتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایانی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەو، هیوای خواست کاتێکی باش لە کوردستان بەسەر بەرن و بتوانن هەندێك زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەن.


هەروەها تیشکی خستە سەر مێژووی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و ئامانجەکانی دروستکردنی ئەم رێکخراوە لە خزمەت گەیاندن بە ئیسلام و نیشتیمان و توێژی زانایانی ئایینی، هەروەك باسی لە پێکهاتە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە زیاتر (95%)ی موسڵمانن، ئەوانیش لەسەر سووننی مەزەب و پێڕەوی ئیمامی شافیعی و مەدرەسەی ئیمامی ئەشعەری دەکەن، بەڵام لە ناویشیاندا پێکهاتەی تر هەن لە مەسیحی و ئێزدی، خۆشبەختانە زۆر بە ئاشتی و لێکحاڵیبوونەوە پێکەوە دەژین، خۆشی و ناخۆشیمان پێکەوەیە، بۆیە ئەرکێکی سەرەکی ئێمەی زانایانی ئایینی قوڵکردنەوەی ئەم برایەتی و پێکەوەژیانەیە.


هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانایان تیشکی خستە سەر رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و شەری تیرۆر، کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕێکی دەستەو یەخەی تووند دایە لەگەڵ تیرۆریستان و، توانیان شکۆی تیرۆریستان بشکێنن، لەمەش قوربانی زۆرمان داوە، هەروەك هاتنی ئەو رێژە زۆرەی ئاوارەکانیش بارێکی قورسی  خستۆتە سەر هەرێمی کوردستان، لە هەموو ئەو بارانەدا زانایانی ئایینی رۆڵێکی مەزنیان گێڕاوە لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەو ئاوارەکان.


دواتر هەردوولا کۆك بوون کە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان بدەن و بتوانن لە داهاتوودا کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش ئەنجام بدەن.


شایانی باسە شاندەکەی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (کامل سمیح الله ئەسکەندەر موفتی تەتەرستان، محەمەد رەحیمۆڤ موفتی باکووری قەوقاز، دکتۆر رۆستەم نوور عەلی جێگری سەرۆکی زانکۆی ئیسلامی روسیا، رزوان محمد بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستنی مافەکانی موسڵمانان لە روسیا).


لەلای زانایانی ئایینیشەوە هەر یەك لە (شێخ عبد الباسط بالیسانی و مەلا محەمەد وەرتی و مەلا جەعفەر گوانی) ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و مەلا سەید صدیق کەپرانی بەڕێوەبەری پشکنینی ئەوقاف ئامادەی دانیشتنەکە بوون.