یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
گەردنتان ئازا بێت لە هەر ڕەخنەیەك كە بۆ چاكسازی لە حكوومەتی دەگرن
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/02/2016 : 11:54:05
قه‌باره‌ی فۆنت

سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی رایگەیاند کە "گەردنتان ئازا بێت لە هەر ڕەخنەیەك كە بۆ چاكسازی لە حكوومەتی دەگرن".


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ - ٢ - ٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە وەكالەت و سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە هەموو ناوچە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی دەربارەی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش قەیرانی دارایی و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوە بە مامۆستایان بدەن.


سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ڕاوەستانی دەقیقەیەكی رێزگرتن بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێ كرد و دواتر بەڕێز دكتور بشتيوان صادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە وەكالەت لە وتەیەكدا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە كۆمەڵگادا بە تایبەتیش لە دروستكردنی سەبر و بەرگەگرتن لە نێو هاووڵاتیاندا لە كاتی كێشە و قەیران و سەختییەكاندا دووپات كردەوە، ئینجا دكتور عبدالله ملا سعيد سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی كوردستان ڕۆڵی مامۆستایانی لە مێژوودا بەرز نرخاند كە پشتگیریی تەواویان لە شۆڕشەكانی كوردستان كردووە و گیانی تەبایی و میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوییان لەنێو خەڵكدا بڵاوكردووەتەوە، بە پێویستیشی زانی ئەمڕۆ مامۆستایانی ئایینی پشتگیری لە چاكسازییەكانی حكوومەت بكەن و چەند پێشنیارێكیشی بۆ چاككردنی سیستمی ئەوقاف پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر كێشەكانی مامۆستایانی ئایینی و چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە بواری ئەوقاف و كاروباری ئایینی.


دواتر لە وتەیەكدا سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و تیشكی خستە سەر هۆكارەكانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان كە بۆ بڕینی بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، شەڕی تیرۆرستانی داعش، پێشوازیكردنی هەرێمی كوردستان لە نزیكە ملیۆنێك و هەشتسەد هەزار ئاوارە و پەنابەر و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەڕاندەوە كە كاریگەرییەكی زۆر خراپی كردە سەر دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەو وڵاتانەی داهاتی سەرەكییان فرۆشتنی نەوتە.
هەروەها باسی لە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە گۆمەڵگەدا لە بوارەكانی پەروەردەیی، بەرگەگرتن، ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، میانڕەوی، دوورخستنەوەی كۆمەڵگا لە بیری توندوتیژی، تێگەیاندن و بڵاوكردنەوەی ئاگایی تەواو لەناو هاووڵاتیاندا دەربارەی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان كرد و ئەو ڕۆڵەی مامۆستایانی بەرز نرخاند.


دووپاتیشی كردەوە كە قەیرانێكی سەختی دارایی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە و ئەو ڕێكار و بەرنامەی چاكسازییەشی خستەڕوو كە لەلایەن حكوومەتەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە جێبەجێ دەكرێن.


دڵنیایی دایە ئامادەبوون كە حكوومەتی هەرێم ئەو قەیرانە تێدەپەڕێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش هاوكاری و هەماهەنگی و تێگەیشتن و كاری پێكەوەیی نێوان هەموو لایەنەكان پێویستە و هەموو ڕەخنە و سەرنج و تێبینییەكی مامۆستایانی ئاینییش بە سنگێكی فراوانەوە وەردەگرێت و گوتی: "گەردنتان ئازا بێت لە هەر ڕەخنەیەك كە بۆ چاكسازی لە حكوومەتی دەگرن".


پاشان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە وتەیەكدا پوختەیەكی دەربارەی ئەو هەنگاوانە پێشكەش كرد كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە بیگرێتە بەر و ئاشكرای كرد كە بەرنامەكە لەسەر بنەمای كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهاتەكان دانراوە بە شێوەیەك خەرجی و داهاتەكان هاوسەنگ بكرێن. باسی لەوەش كرد هەرێمی كوردستان دەوڵەت نییە و بانكی ناوەندی نییە بتوانێت دراو چاپ بكات و بە ئاسانی قەرزی نێودەوڵەتی وەرگرێت، بۆیە پێویستە بە هاوكاریی مامۆستایانی ئاینیی و هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی هەرێم پێكەوە كار بكەن بۆ ئەوەی ئەم قەیرانە چارەسەر بكرێت و چاكسازیی جددی بكرێت.


لای خۆیانەوە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی چەندین تێبینی و سەرنج و پێشنیاریان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و داكۆكییان لەوە كردەوە كە ئەوان بە خەمخۆرییەوە لە دۆخەكە دەڕوانن و لە باری قورسی ئەمڕۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تێدەگەن و ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن لە هەوڵدان بۆ تێگەیاندنی هاووڵاتیان و پشتگیریكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پێكەوە كاركردنی حكوومەت و مووچەخۆران و تەواوی هاووڵاتیانی كوردستان بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە ئەم قۆناغە و ئەم قەیرانە داراییە تێپەڕێنن.