یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
لقی سلیمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی وتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/03/2017 : 11:17:29
قه‌باره‌ی فۆنت

رِۆژی13_2_2017 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه‌پێك هاتبون له‌ به‌رپرسی لق و كارگێرِانی لق به‌شداریان كرد له‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی وتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی كه‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له‌ مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌دی حاجی علی رِێكی خستبو.
له‌ سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رِێز(فه‌ره‌یدون غه‌ریب) به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی وته‌ی به‌خێرهاتنی پیشكه‌ش كردو به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد و چه‌ند رِێنماییه‌كی ئاراسته‌ی وتارخوێنه‌كانی شاری سلێمانی كرد. پاشان مامۆستا نجم الدین قادر به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان وتارێكی خوێنده‌وه‌ و باسی له‌ ده‌ورو كاریگه‌ریه‌كانی مامۆستایانی ئایینی كردو سوپاسی وتارخوینه‌كانی كرد كه‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌ركی سه‌رشانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستادا. پاشان باسی له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ بۆ ئاماده‌بوان كرد. دواتر به‌رِێز مامۆستا شێخ ابراهیم به‌رزنجی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ وته‌ یه‌كدا باسی له‌ چۆنیه‌تی چاكسازیه‌كان كرد له‌ به‌رێوه‌چون وئه‌نجام دانی وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان به‌ شێوازیك له‌گه‌ل خواست و داواكانی زانایانی ئایینی دا بیته‌وه‌ و بگونجێ دواتر به‌شداربوان سه‌رنج وبۆچونه‌كانی خۆیان خسته‌رِو له‌ سه‌رچۆنیه‌تی چاكسازیه‌كان و دواتر كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.