یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
هه‌ولێر: شاندێكى باڵاى يه‌كێتى زانايان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ پرسى ڕيفراندۆم ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/06/2017 : 17:25:18
قه‌باره‌ی فۆنت

 


هه‌ولێر: شاندێكى باڵاى يه‌كێتى زانايان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ پرسى ڕيفراندۆم ده‌كات


به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى 37 سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌ و یه‌كێتیی و تۆڕی ڕێكخراوی ناحكوومی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و فراوان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكراكرد.


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:-


 


جەماوەری كوردستان...


دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 19/6/2017 ئێمه‌ وه‌ك یەكێتی، سەندیكا و كۆمەڵە پیشه‌ییه‌كانى كوردستان، له بارەگای‌ سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ى دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ریفراندۆم‌ كه‌ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بڕیاری داوە له‌ 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.


هەموو لایەك ئەو ڕاستییەیان لا بەرجەستە بووە كه‌ كوردستان به‌ قۆناغێكى هه‌ستیار دا تێده‌په‌ڕێت و ناوچه‌كه لەسەروبەندی گۆڕانكارییەكی گەورەدایە‌، پێویسته‌ به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.


خەڵكی كوردستان به‌درێژایی مێژوو و بەدیاریكراویش لە سەرەتای سەدەی رابوردوەوە خەباتی بێ سڵەمینەوەی لەپێناو ئازادیی و سەربەخۆییی بووە و ئێستاش كه‌ ئه‌و دەرفەتە لەبارە هاتۆته‌ پێش بۆ گەلەكەمان، پێویستە هەموو تواناكانی بۆ تەرخان بكرێت، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەكە كە بێگومان ریفراندۆم هەنگاوی بەراییی و بنەمای یاساییە بەرەو ئەو ئامانجە.


ئەم ریفراندۆمە، پرۆسه‌یه‌كى نیشتمانیى و نەتەوەییە. ده‌بێت هەموو خەڵكی كوردستان خۆی بە خاوەنی بزانێت، چونكه‌ به‌رهه‌مى خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ و خوێنى شه‌هیدان و قاره‌مانییه‌تى هێزی پێشمه‌رگه‌ و هیوا و ئاواتى خانه‌وه‌داى شه‌هیدان و گشت لایەكە.


لەم بارەیەوە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بەپێویستی دەزانن:



  1. لایەنە سیاسییەكان گشت ناكۆكیی و جیاوازییەكانیان وەلا بنێن و هەموان لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییی یەكدەنگ بن.

  2. لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم و وەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە، پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە.

  3. حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری جیددی و لێبڕاوانە بكات لەپێناو باشتر كردنی گوزەرانی هاووڵاتییانی كوردستان بەگشتیی و فەرمانبەران و مامۆستایان بەتایبەتی.


داواكارین خەڵكی كوردستان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ رۆژى 25/9 بكەنە كه‌رنه‌ڤاڵى ((به‌ڵێ)) بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان.


سەركەوتوو بێت خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەپێناو سەركەوتنی ریفراندۆم و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی


 


هه‌ولێر


19/6/2017