یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات    *****    *****   ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ يادى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا    *****    *****   پەیامی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان    *****    *****   جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەبۆنەی (٥٠)سالەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان   
پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/12/2019 : 10:43:53
قه‌باره‌ی فۆنت

وەک ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی پیشەیی و دڵسۆزی، سەبارەت بە هەوڵی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی یەکێتی زانایان پەیامێکی تایبەت بەو پرسە بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) صدق الله العظیم


لە پرسی چاکسازی و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵیدا وێڕای پشتگیری تەواومان بۆ هەنگاوە پراکتیکیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتی دژی گەندەڵیدا، بە پێویستی دەزانین کە بە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان رابگەیەنين، کە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بە هەموو شێوەیەک دژی هەموو جۆرە گەندەڵی و فەسادێکە لە کۆمەڵگادا، لەو پێناوەشدا غەشکردن و فێڵکردن و ساختەکاری و ماڵسپیکردنەوەو چەواشەکردن و بەرتیلدان و موچەی بندیوارو خانەنشينى ناياسايي و دزی و داگیرکاری لە موڵکی گشتی و سیمکردنى مەرعاو موڵکی دەوڵەت و ئیستیغلال(خراپ بەکارهێنان)ی پلەو پایەو پۆست و وەزیفەی قەدەغەو حەرام کردووە. 


لەو پێناوە داوا لە دیوانی چاودێری و دەستەى دەستپاكى دەكەين بێ خاترانەو چاوپۆشی کردن لەهیچ کەس و لایەنێک بەکاری پێویست هەڵبستن و گەندەڵی نەهێڵن، ئەرکی حکومەتیشە رێکاری یاسایی بگرێتە بەرو لەهەمان کاتیش ئەرکە لە داهات و پرۆژەو خەرجی و وەبەرهێنان و گرێبەستەکان شەفافتر بێت.


ئەو هەنگاوە ئامانجێکی نیشتمانی و ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی گرنگە، بۆیە پشتگیری تەواوی هەنگاوە چاکسازیەکان دەبین و، داواش لە پەرلەمانی کوردستان و دەزگا مەعنی و ئیداریەکان و لايەنە سياسيەكان و تەواوی هاوڵاتیان دەکەین هاوکارو پشتیوان بن.


                                                                        خوا هاوکاری دڵسۆزانە..


 


یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


هەولێر- هەرێمی کوردستان


14 ربیعی دووەم 1441كۆچی  12- 12- 2019 زاینی