یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ئەحمەد باب رسول یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات و کۆمەڵێک قورئان  بەدیاری پێشکەش دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی دیوانی وەقفی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید حسین سەید اسماعیل سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی وەفقی سووننی عیراق دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی کۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی و کۆمەڵەی رابیتەی زانایانی عیراق لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محمدی زەنگڵ یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی حکومی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان وێڕای ئیدانەکردنی رووداوە دڵتەزێنەی شاری مێردین پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پیرانی موسڵمانان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان چەند مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری کۆمەڵگەی سیریێ بەسەر دەکاتەوە   
سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/11/2022 : 21:02:08
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 28ی11ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆمەڵێک سەردان و دیداری ئەنجام داو بەشداری کرد لە سیمینارێکی تایبەت بە گوتاری ئایینی لە نێوان دوێنێ و ئەمرۆ)، کە بەشی خوێندنی ئیسلامی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەهەماهەنگی ناوەندی زاخۆ بۆ توێژینەوەی کوردی سازی کرد بوو.


لەمیانەی سەردانەکەی بۆ زاخۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی زاخۆی یەکێتی زانایانی ئایینی و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆی بەسەر کردەوە لەلایەن بەرێز شێخ نەعیم بەرێوەبەری ئەوقاف و شێخ ممدوح شێخ عبدالجبار بەرپرسی لقی زاخۆی یەکێتی زانایان و ستافی لقەوە بە گەرمی پێشوازی کراو باس لە رۆلی زانایان و پێویستی هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و ئەوقاف کرا، هەروەها چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە زانایان قسەو باسی لێوە کراو سەرۆکی یەکێتی زانایان رۆڵی زانایانی سنوورەکەی لە خزمەتی ئایینی و نەتەوەیی بەرز نرخاند.


دواتر سەرۆکی یەکێتی زانایان راگرایەتی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکانی بەسەرکردەوەو لەلایەن بەرێز د. هۆگر راگری کۆلێژ بە گەرمی پێشوازی کراو پاشان بەشداری پانێلێکی تایبەتی زانکۆی زاخۆ بەشی خوێندنی ئیسلامی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان کردو تێیدا بابەتێکی گرنگی لەسەر (گوتاری ئایینی لە نێوان دوێنێ و ئەمرۆدا) پێشکەش کردو بەوردی و بە شێوەیەکی زانستی شرۆڤەی بابەتەکەو رەهەندە پەیوەستەکانی کردو لە دەرەنجامی خستنە ڕووی گوتاری ئایینی لە رابردوو و ئێستادا کۆمەڵێک پێوەرو بژاردەی وەک خاڵی پێشکەوتنی گوتاری ئایینی دەستنیشان کردو ئاماژەی بەوەشدا کە گوتاری ئایینی گوتارێکی کاریگەرەو لە رابردوو رۆڵی گەورەی هەبووە لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو لە ئێستاشدا کاریگەری هەر ماوە، بەڵام ئەرکی هەنووکەیی زانایان و ناوەندە ئایینیەکانە بایەخی پتری زانستی و هاوچەرخانە بەو بوارە بدەن.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی 8ی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەسەر کردەوەو لە لایەن بەرێز عەلی عەونی بەرپرسی لق بە گەرمیەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا کۆمەڵێک پرس و پێشهات تاوتوێ کران.


دواتر سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردو لەلایەن بەرێز گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی زاخۆ بە گەرمیەوە پێشوازی کراو لە دانیشتنێکدا رەوشی ئایینی سنوورەکەو رۆلی زانایانی ئایینی لە سەقامگیری کۆمەڵگەو بلاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی و پێکەوەژیان قسەو گفتوگۆی لەبارەوە کرا.