یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/02/2025 : 20:19:32
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 3ی2ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ پێشوازی لە شاندێکی باڵای نوێنەرو کەسایەتییە ئایینەکانی ئەوروپا بەسەرۆکایەتی قەشە نیک باینز سەرپەشتیاری کەنیسەی ئینگلتەڕا کرد.


لە دانیشتنکدا باس لە رەوشی ئایینی هەرێمی کوردستان و دیدی زانایان لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان بەتایبەت مافی مرۆڤ و پێکەوەژیانی ئایینی و قبوڵکردنی یەکتری و ئازادی و پرسە یاساییەکانی پەیوەست بە خێزان و باری کەسی کرا.


لەلایەن خۆیەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان پوختەیەکی لە بارەی رۆڵی زانایان لەمەڕ خزمەتکردنی رەوشی ئایینی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و رەتکردنەوەی گوتاری رقەبەری و توندڕەوی و قوڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئایینی باس کردو ئاماژەی بەوەدا بەردەوام زانایانی ئایینی پاڵپشتی ئەزمونی کوردستان و سەقامگیری کۆمەڵگەن، هەروەک تیشکی خستە سەر ئەو خاڵەش کە کاتی داعش هێڕشی کردە سەر کوردستان و ناوچەکە هەر زوو زانایانی ئایینی پاڵپشتیان بۆ پێشمەرگەو پێکهاتەکان دەربڕی و بەهانای لێقەوماوان چوون و دەرگای مزگەوتەکانیان بۆ ئاوارەکان کردەوە بێ جیاوازی کدرن لە نێوان موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی، ئەم هەنگاوەش کاریگەری زۆری لە دڵنەوایی خەڵکی زیانمەند لەدەستی داعش هەبوو.


لەلایەن خۆشیانەوە شاندی ناوبراو وێڕای سوپاسی هەڵوێست و تێڕوانینەکانی یەکێتی زانایان، باسیان لە چەند پرسێکی دیکەی عیراق و کوردستان و ناوچەکە کردو بەتایبەت هەڵوێستی یەکێتی زانایانیان بەرز نرخاند سەبارەت بە رەتکردنەوەی پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی لە پەرلەمانی عیراق، بۆیە ئەوان ستایشی ئەم هەنگاوە دەکەن و رۆڵی یەکێتی زانایان لە پرسی پێکەوەژیانی ئایینییان بەرز نرخاند.