یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2025 : 20:06:02
قه‌باره‌ی فۆنت

لە رۆژانی 19- 20ی2ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بە یاوەری بەرێز شێخ ئیبراهیم بەرزنجی یاریدەدەری پشکنەری گشتی بە وەکالەت بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریان لە کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامى لە شاری مەنامەی پایەتەختی بەحرەین کرد، کە بە بەشداری شێخی ئەزھەرو( ٤٠٠ ) کەسایەتی جیھانی ئیسلامی لە موفتی و زانایان و توێژەرانی ھزری ئیسلامی، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو، کە تێیدا کۆمەڵێک پانێڵ و پێشکەشکردنی وتارو تۆێژینەوەى زانستی پێشکەش کران.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم کۆنگرەیە وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای گەیاندنی سوپاس و سڵاووی کوردستان بە بەشداربووان، تیشکی خستە سەر ناوەرۆک و تەوەری کۆنگرەگەو ئەزمون و رەوشی ئایینی و پەیامی میانڕەوی و مرۆڤدۆستی زانایانی ئایینی کوردستان و، پێکەوەژیانی نێوان ھەموو ئایينەکان، ھەروەھا کاری بەردەوام و خزمەتگوزاری حکومەتی کوردستان بۆ دەستگرتن و ھاوکاری ھەموو ئەوانەی بە ھۆی  ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە  ڕوویان لەھەرێم کردووە بەبێ جیاوازی، هەروەها باسی لە پەیوەندیەکان و گرێدانی ژمارەیەک پرۆژەو چالاکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان وڵاتانی ئیسلامی كرد، ئامانجی سەرەکیش خزمەتکردن و پەرەپێدانی گیانی کاری پێکەوەیی تەبایی و کارکردنی ھەمەلایەنە بۆ ھێنانە کایەی ئاشتی و قوڵکردنەوەی برایەتی لە جیهانی ئیسلامی.


هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری لەگەڵ هەریەکە لە بەرێزان دکتۆر ئوسامە ئەزهەری وەزیری ئەوقافی میسڕو دکتۆر نەزیر عەیاد موفتی میسڕو شێخ عبدالرحمن خەلیفە وەزیری کاروباری ئایینی بەحرەین دیداری تایبەتی ئەنجامدا.


لە دیدارەکاندا بیروڕا لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەندیدار بە هەردوولا ئالوگۆڕ کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی دولایەنە کرایەوە، بەتایبەت گەنگەشەی تەجرەبەی کوردستان و وڵاتی میسڕ لەرووی بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و قوڵکردنەوەی گیانی یەکتر قبوڵکردن گفتوگۆی لە بارەوە کرا.


لەلایەکی ترەوە باس لە پرسی فەتواو رۆڵی زانایانی ئایینی لە مامەڵەی دروست و زانستی لەگەڵ پێشهات و پرسە نوێیەکان و تێڕوانینی فراوانیان بۆ کلتورو شارستانیەتی ئیسلامی و رێزگرتن لە رێبازی زانستی و دامەزراوەی ئایینی کرا، کە پێویستیەکی گرنگە بۆ گیاندنی پەیامی دینداری و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵگەکان لە بۆچوونی لادەرو توندڕەو.


شایەنی باسە کۆنگرەی ئیسلامی – ئیسلامی بەحرەین لەژێر چاودێری بەرێز مەلیک حمد کوڕی عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرەین و بەشداری شێخی ئەزهەرو ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ئایینی وڵاتانی ئیسلامی لە رۆژانی 19و20ی2ی2025 بەرێوە چوو، کە تێیدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی گرنگ و گەورەی ئایینی و جیهانی ئیسلامی تاوتوێ کرا.