دوێنێ 29ی8ی2025 بە ئامادەبوونی مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و زانایانی ئایینی سنووری گەرمیان و بە بەشداری بەرپرسانی ئیداری و جەماوەرێکی زۆر، مەراسیمی کۆتایی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان لە مزگەوتی ئیمامی حەمزەی ناحیەی رزگاری دەڤەری گەرمیان بەرێوەچوو.
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵە لەژێر سەرپەرشتی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بۆ 31 مامۆستای ئایینی سنوورەکە کراوەتەوەو تێیدا زانستە شەرعییەکان خوێندراون، لەم مەراسیمە بەرێز مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرپرسی لق لە وتارێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولەکەو دەستخۆشی لە مامۆستایانی وانەبێژ، هیوای خواست ئەم جۆرە خولە زانستیە گرنگانە بەردەوام بێت و خزمەتی رەوشی ئایینی و بەرزکردنی ئاستی زانستی مامۆستایانی ئایینی بکات.
شایەنی باسە لەم مەراسیمە بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەش کراو هەنگاوەکە بووە مایەی خۆشحاڵی زانایانی ئایینی لە سنوورەکە.