ئەمرۆ 6ی10ی2025 بەرێز مامۆستا شێخ موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی ستافی لق و ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی هەولێر، پێشوازی لە بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بەڕێز حاجی طيب شێروانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر كرد.
لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان بەتایبەت لێژنەی فەتوای هەولێر کرا، کە رۆڵێکی گەورەی هەیە لە چارەسەر کردنی کێشەی هاوڵاتیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لە پەرێاوێزی ئەم سەردانەش پارێزگاری هەولێرو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرلێنەی فەتوای هەولێرو کەشی تاقیکردنەوەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەشیان بەسەر کردەوەو دەست خۆشیان ئاراستەی لێژنەی سەرپەرشتیارو ئەنجومەنی زانستی کرد.