ئەمرۆ 15ی11ی2025 لە ژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و حکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ملا رسول گەزنەیی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و أحمد قادر قایمقامی قەزای رواندز و إحسان ملا قادر قایمقامی قەزای سیدەکان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و بە بەشداری مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و مامۆستایانی زانکۆ و فەقێیان و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و خەلکێکی زۆری دەڤەرەکە، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بەرزێوە سەر بە قەزای ڕواندز بەرێوەچوو، کە لە لایەن بەرێز د.مەلا مادح مەلا محمد بەرێوەیی بەخشرایە هەریەک لە بەرێزان: کاک مەلا شوان عمر حکیم برادۆستی و کاک مەلا مسلم عبداللە شیخ ملا صادق ماویلی و کاک مەلا سامان ملا عبدالقادر چلبی برادۆستی.
وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز د.مادح بەرزێوەیی سەرپەرشتیاری حوجرەی ئیمامی غەزالی خوێندرایەوە.
دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەرسێ مامۆستای بڕوانامە وەرگر، دەستخۆشی لە مامۆستای بڕوانامەبەخش کردو هیوای خواست ئەم جۆرە کۆڕە زانستیە گرنگانە لە سنوورەکە بەردەوام بن، هەروەک لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی زانایان و پێگەی زانست کردو چەند نمونەیەکی لە زانا هەڵکەوتووەکانی دەڤەرەکە هێنایەوە، کە لەرێی زانستەوە خزمەتێکی زۆریان بە ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردی کردووە.
پاشان وتاری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لەلایەن بەرێز د.پشتیوان سرێشمەیی خوێندرایەوە، دواتر لەلایەن د.مەلا مادح مەلا محمد بەرزێوەیی بڕوانامەی زانستی بەخشرایەو هەرسێ مامۆستاو چەندین پارچە پەخشان و سروود بەو بۆنەوە خوێندرانەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکە پیرۆزبایی تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندز پێشکەش بە مامۆستا و هەڵگرانی بڕوانامەی زانستی کرا.