ئەمرۆ 24ی11ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری چەمچەماڵ؛ مامۆستا مەلا نجم ا‌لدین نورالدین امین ناسراو بە مامۆستا سید نجم الدینی پیریادی ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەریس و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و (مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی)مان پێگه‌یشت.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، ماوەی سێ خولی تەواو (٢٠٠٧-٢٠٢٥) ئەندامی لیژنەی فەتوای یەکێتی زانایانی چەمچەماڵ بووەو خزمەتێکی زۆری ئیسلام و موسڵمانانی کردوەو خاوەن ڕۆشنبیرییەکی فراوانی ئیسلامی و پەیوەندییەکی جوانی کۆمەڵایەتی و ئایینی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی11ی2025