ئەمرۆ 30ی11ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری باڵەکایەتی و شاری هەولێر؛ مامۆستا مەلا حيسامەددینی مەلا عبدالله قەڵاتی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا حيسامەددین مەلا عبدالله قەڵاتی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەریس و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و (مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کوڕی زانای کۆچکردوو مامۆستا مەلا عبدالله قەڵاتیەو لە بنەماڵەیەکی دیاری ئایینپەروەرو نەتەوەپەروەر پێگەیشتووەو، کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، وێڕای کاری مەلایەتی لەبواری تەدریس و شیعر‌و ئەدەب و نووسین و پێگەیاندنی چەندین مامۆستای ئایینی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی رۆڵی دیار‌و بەرچاوو بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و تەواوی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
30ی11ی2025