ئەمرۆ 23ی12ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان د.عمر مرۆ و د.دلشاد گەڵاڵی و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، سەردانی دەزگای روانگەیان کردو لەلایەن بەرێز حسن شێخ عەلائەدین بەرێوەبەری جێبەجێکاری دەزگا بە گەرمییەوە پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی دەزگا کرد لەهەمبەر کارە مرۆییەکان و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەتایبەت زیانلێکەوتووانی سنووری چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەوە ماڵ و حاڵی بەشێکی زۆریان تووشی زیان هاتبوو، هەروەک سەرۆکی یەکێتی زانایان ئەوەشی باسکرد، کە کاری خێرو چاکە هەر کەس و دەزگایەک بیکات جێی دەستخۆشییەو بۆ کوردستان نمونەیەکی جوان و شانازی دەبێت.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز سەرۆکی دەزگای روانگە سوپاسی هەڵوێستی یەکێتی زانایان کرد، بۆ پێزانین و رێزلێنان و پاڵپشتی پرۆسەی هاریکاری و بەدەمەوەچوونی لێقەوماوانان، ئاماژەی بە رۆلی گرنگی زانایانی ئایینی دا، کە ئامۆژگاری و هەڵوێستی ئەوان فاکتەری زەمینەسازی پترە بۆ قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و هاوکاریکردنی یەکتر.
دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان رێزلێنانی یەکێتی زانایانی بەخشی بە دەزگای روانگەو هیوای خواست لە خزمەتکردن و هەنگاوە مرۆییەکان بەردەوام بێت.