ئەمرۆ 19ی1ی2026 بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمساڵی مەکتەبی تەنفیز یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی گرنگ و هەنوکەیی خرایە بەرباس و گفتوگۆی لەبارەوە کرا، وێڕای بەرز نرخاندنی رۆڵی زانایانی ئایینی، تیشک خرایە سەر کارو هەنگاوەکانی ساڵی رابردووی یەکێتی زانایان و پێویستی ئەو هەنگاوانەی ئێستا پێویستن لەپێناو خزمەتکردنی رەوشی ئایینی و زانایان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرس و پێشهاتەکان.
کۆبوونەوە رۆشنایی خستە سەر بارودۆخی ئێستاو هێڕشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر کوردانی رۆژئاواو کاردانەوەکان و ئاراستەی گوتاری ئایینی لە هەرێم و ئەو دۆخە نەخوازراوەی دروست بوو، وێڕای تەئکید کردنەوە لە هەڵوێستی یەکێتی زانایان و پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا، سەرنج و شرۆڤەی وردیش لەمەڕ ئەو لێکەوتانەی لە هەرێمی کوردستان لەنێو چین و توێژەکان بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی دروستبوو کراو بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیک یەکێتی زانایان چەند هەنگاوێک سەبارەت بەم پرسانە پەسند بکات.
پرسی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی و رۆڵی زانایان و ئاراستەی گوتاری ئایینی لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەیی و پاراستنی سەقامگیری و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و چوارچێوەی دۆخی گشتی و تایبەتی هەرێمەکەمان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، جەخت کرایەوە کە پێگەی زانایان هەستیارەو رۆڵەکەشیان جێگەی پێزانینە.
لە لایەکی ترەوە چەند بابەتێکی پیشەیی و ناوخۆیی پەیوەست بە یەکێتی زانایان و لقەکانەوە قسەی لەسەر کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی و کاری جددی لەمەڕ بەدیهێنانی ئامانجە رەواکان کرایەوەو سەرکەوتووانە کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.