ئەمرۆ 20ی1ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک وژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ پێشوازی لە پۆلێک مامۆستا و قوتابی قۆناغی چوارەمی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین کرد، کە بەسەرپەرشتی بەرێزان د.هێژا احمد نجم الدين سەرۆکی یەشی خوێندنی ئیسلامی و د.نەزیر زێباری مامۆستای بەش، بەمەبەستی ناسینی پترو ئاگادار بوون لە کارو هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان بەتایبەت لە بواری فەتوادان لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.
وێڕای پێشوازی گەرم و بەخێرهێنان، بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و رۆڵی زانستە ئیسلامیەکانی لە پێگەیاندنی شارەزایانی بواری زانستە شەرعیەکان بەرز نرخاند، دواتر پوختەیەکی لە مێژووی دامەزراندنی یەکێتی زانایان وەک رێکخراوێکی پیشەیی باس کردو بوارەکانی کارکردن بەتایبەت لە بواری فەتوادان بۆ ئامادەبووان روون کردەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە شاندنی ناوبراو سوپاسی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کرد بۆ پێشوازی و پیشاندانی ئەو رووە جوانەی یەکێتی زانایان کاری لەسەر دەکات و خزمەتی خەڵک و کوردستانیانی بە ئەولەویەتی کارەکانی خۆی داناوە.