دوێنێ 8ی4ی2026 ناوچەی سیدەکانی سەر بە لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین، سمینارێکی هۆشیارکردنەوەيان بۆ بەڕێز (مهدی عومەر، بەرپرسی بەشی هۆشیاری لە دەزگای مین) ساز کرد .
سمینارەکە لە کتێبخانەی گشتی سیدەکان بەڕێوەچوو، بە بەشداری مامۆستایانی ئاینی دەڤەری برادۆست . لە ژێر ناونیشانی (هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان)
ئامانجی سەرەکیی ئەم سمینارە ئەوە بوو کە مامۆستایانی ئاینی لە ڕێگەی میمبەری مزگەوتەکانەوە بتوانن خەڵک ئاگادار و هوشیار بکەنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی، بە تایبەتی کاتێک سنووری قەزای سیدەکان هێشتا بەشێکی بەرچاو لە ناوچەکانی لە مین پاک نەکراوەتەوە.