یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات   
نەجەف :بەچەند بڕیارێكی گرنگ، كۆنگرەی نێودەوڵەتی رۆشنبیری گفتوگۆی ئاینەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/01/2011 : 06:28:01
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای پێشكەشكردنی 12لێكۆڵینەوەی ئاینی و زانستی و ئەكادیمی و رۆشنبیری تایبەت بەئاینە جیاجیاكانی عیراق، و گفتوگۆی گەرم و گۆڕینەوەی پێشنیار و هەندێ‌ جاریش ململانێ و روبەرووبونەوەی رۆشنبیرانە ،رۆژی سێشەممە 18/1/2011لەشاری نەجەف كۆتایی بەكۆنگرەی نێودەوڵەتی گفتوگۆی ئاینەكان هات،لەم كۆنگرەیەدا كە 3رۆژی خایاند و نزیكەی 100كەسایەتی ئاینی و رۆشنبیری و چالاكوان لەبواری گفتوگۆی ئاینەكان لەهەرێمی كوردستان و عیراق و چەند وڵاتێكی دیكە تیایدا بەشداربوون ،بەلاغی كۆتایی و چەند بڕیارێكی لەخۆگرت كە كورتكراوەی بڕیارەكان بەم شێوەیە بوو:

1-پێویستە سستمی پەروەردە لەعیراقدا بەشێوەیەك دابرێَژرێت كە وانەی رۆشنبیری ئاینی و پێكەوەژیان لەخۆ بگرێت.
2-پێویستە مینبەری مزگەوتەكان و هەموو دامودەزگا ئاینیەكان و زانایانی ئیسلامی و پیاوانی هەموو ئاینەكانی دیكە لەسەرتاسەری عیراقدا بۆ بڵاوكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و یەكترقبوڵكردن بەكاربهێنرێت و رێگە نەدرێت مینبەرە ئاینیەكان بۆ قوڵكردنەوەی ناكۆكی و هاندان و توندوتیژی بەكاربهێنرێت.
3-پێویستە حكومەتی عیراق بەجدی كاربكات بۆ پاراستنی سەر و ماڵی غەیرە موسڵمانەكان و زەمینەی عیبادەت و تقوسی ئاینی لەبار بۆ هەموو ئاینەكان بڕەخسێنێت.
4-پێویستە كەناڵەكانی راگەیاندن كراوە كەوا بەرنامە و سیاسەتی كاركردنیان بەئاراستەیەكی مرۆیی و دوور لەگیانی تەفرەقە و تەكفیر بێت و رۆشنبیری یەكترقبوڵكردن بڵاوبكەنەوە.
5-كردنەوەی خولی رۆشنبیری ئاینی و پێكەوەژیانی ئاینی لەسەرتاسەری عیراقدا زیاتر بكرێت .
6-پێكهێنانی رێكخراو و دامەزراوەی هاوبەش لەنێوان باوەڕدارانی ئاینە جیاجیاكانی كوردستاندا و ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەشی رۆشنبیری و ئابووری و مرۆیی لەپێناو شكاندنی ئەو بەربەستە دروستكراوانەی لەنێوان مامەڵە و پێكەوەكاركردنی باوەڕدارانی ئاینە جیاجیاكانی عیراق هەیە.
7-كاركردن بۆ ناساندنی شاری نەجەف وەك پایتەختی رۆشنبیری ئیسلامی لەساڵی 2012دا.
شایانی باسە لەم كۆنگرەیەدا شاندێكی ئاینی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشداریان كرد و هەریەكە لە خەیری بوزانی بەرێوەبەری گشتی كاروباری ئێزیدیەكان و خالد جەمال ئەلبێر بەرێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحیەكان و مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و چەند زانای ئاینی و رۆشنبیر و راگەیاندنكاری ئاینەكانی كوردستانی لەخۆ گرتبوو،لەكۆتایی كۆنگرەكەشدا بڕوانامەی وەزارەتی رۆشنبیری عیراق بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.
بڕیاریش وایە رۆژی چوارشەممە 19/1/2011لەرێگای فرۆكەخانەی نەجەفەوە شاندنی ئاینی هەرێمی كوردستان بگەرێنەوە شاری هەولێر.